نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
سێكوچكەی ئەمریكا، هەرێم، پەكەكە، دژی توركیا

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

حەسەن جەلال گوێزەل*


* لە توركییەوە / هۆشیار مەلا ئەوڕەحمان
 
تێبێنیەكی كورت : نوسەری ناوداری تورك حەسەن جەلال گوێزەل سەیاسەتمەداری رەگەزەپەرست و دژ بە كورد كە تا ئێستا چەندین پۆستی گرنگی پێدراوە، ئەم پێشبییانەی لەچوارچێوەی وتارێكیدا لە رۆژنامەی رادیكالی توركی لە 1 / 11 / 2007 نووسیوەیەتی كە بە تێپەڕبوونی 9 ساڵ زۆربەیان هاتوونەتەدی، بۆیە بە پێویستمان زانی بیخەینەوە بەر دیدی خوێنەرانی كورد تا بزانێت دوژمنەكانی چۆن بیردەكەنەوەو چۆنیش كار بۆ پاشەڕۆژ دەكەن.... وەرگێڕ

سێكوچكەی ئەمریكاو پێشمەرگەو پەكەكە دژ بەتوركیا، ئەوەی چەندین ساڵە لەپشتی پەردەوە بەنهێنی كاری بۆ دەكرێ ئەوا ئاشكرا بوو بەوەی، كە ئەمەریكا توركمانەكانی ناو هێڵی ٣٤یش دەخاتە سەر ئەو دەوڵەتە كوردییە سەربەخۆیەی كەدەمێكە ئامادەكاری دامەزراندنی بۆ دەكات و سنورەكانیشی لەسوریاو توركیاو ئێران دەگەڕێتەوە، بۆ داهاتووش زەوی و خاكی ئەم وڵاتانەش بۆخۆی دادەبڕێ، ئەو سودو قازانجانەی كە ئەمەریكا بە نیازی چنینەوەیەتی لەم پلانەیدا، بەم شێوەیەی خوارەوە پۆلین دەكرێن.
یەكەم: راگرتنی پاسەوانی هەرزانە بۆ ناوچە نەوتاوییەكان(بیرەنەوتەكانی، كە لە داهاتوشدا دەدۆزرێنەوە) لە بنەڕەتدا سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی ئەمەریكا بریتیە لە دابینكردنی نەوت و نزیكبوونەوەی زیاتر لە ئیسرائیل و رزگاركردنی لە قەتیسماوییەی ئێستای لە نێوان دەوڵەتە عەرەبەكاندا، لە راستیدا داگیركردنی عێراق لە مەسەلەی نەوتەوە سەریهەڵدا بوو بەحەقیقەتێك، ئەمەریكا بۆتە شەریكە بەشی عێراقیەكان و دەستی بەسەر نەوتەكەیاندا گرتووەو دوای جێگیركردنی بەرژەوەندییەكانی دەكشێتەوەو كەركوكیش بە هەموو تابەتمەندیەكانیەوە بە نەوتەكەشیەوە دەبێتە بەشێك لەو دەوڵەتە سەربەخۆیەی كە ناوی كوردستان دەبێت، لە راستیدا بەشێكی كەمی داهاتی نەوتەكە دەدرێتە كوردو بەو شێوەیە بەرژەوەندییەكانی خۆی دەپارێزێ.
دووەم: پێكهێنانی چاكترین هاوپەیمان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بۆ ئیسرائیل كە دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردە، سیاسەتەكەی ئەمریكا هەر بەو ئاراستەیە كاری كردووە كە بەرژەوەندییەكانی خۆیان و پاراستنی ئیسرائیل مسۆگەر بكات ئەم دەوڵەتە كوردیەش دەبێتە درێژبوونەوەی ئیسرائیل هاوكات دەبێتە باشترین هێزی هاوپەیمانی ئەمریكا، ئامانجی سیاسەتی ئەمریكا لە پشتگیریكردنی دەوڵەتێكی كوردی رزگاركردنی ئیسرائیلە كەلە نێوان دەوڵەتە عەرەبەكان و ئێراندا قەتیسماوە، بۆچی بۆ ناو ئەم هاوپەیمانییە چەند قۆڵییە توركیای تیا نەخوێنرایەوە؟ لەبەر ئەوەی زۆر لە گوینە ئەرمەنستانیش ببێتە هاوپەیمانیان، هاوپەیمانێتی ئیسرائیل كوردستان ئەرمەنستان ئەگەرێكی دوور نییە٭
سێهەم: مەسەلەی ئێرانی دوای خومەینی و سەردەمی ئەحمەدی نەژادە كە زۆر خەمخۆرانە خەریكی دروستكردنی چەكی ئەتۆمیەو لە زاری خۆیەوە هەڕەشەی سڕینەوەی دەوڵەتی ئیسرائیلی كرد لە سەر نەخشەی جیهان، ئەم هەڕەشەیە لای ئەمریكاو ئیسرائیل لێكدانەوەی تایبەتی بۆ كراوەو لەوەتی ئەحمەدی نەژاد ئەو قسەیەی دركاندووە لولەی تۆپەكان ئاراستەی ئێران كراون، سەردەمانێ سەدامی كرد بەگژ ئێراندا دوای ئەوە پێشمەرگەو ئێستاش پەكەكە و پژاك، دوای دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان ئەمریكا ئەم هێزانە دژی ئێران بەكاردێنێتەوە، وەك هێزێك لە ئێستاوە بۆ داهاتوو چاوی تێبڕیوون.
چوارەم: ئەمریكا هێشتا بەنیازی تۆڵەسەندنەوەیە لە توركیا لەبەر ئەوەی لە١ / ٣ / ٢٠٠٣لە رێگەی بریاری پەرلەمانەوە رێگریمان لێكردن كە خاكی توركیا بۆ هێرشەكانیان دژی عێراق بەكاربێنن، ئەمە ئەگەرچی بەزیانی توركیا تەواو دەبێ چونكە ئەو دەوڵەتە كوردییە بەرهەمی ئەو هەڵەیەی پەرلەمانی توركیا بوو، دامەزراندنی ئەم دەوڵەتە كوردییە گەورەترین مەترسی لێدەكەوێتەوە بۆ داهاتووی توركیا، ئێمە هەر لەم روانگەیەوە دژی دابەشبوونی خاكی عێراقین، چونكە دابەشبوونی خاكی توركیای لێدەكەوێتەوە٭پێشمەرگەكان بەتایبەتی عەشیرەتەكانی بارزانی و تاڵەبانی چەندین ساڵە خەو بە دەوڵەتێكی سەربەخۆی كوردییەوە دەبینن و شەڕی كەنداو باشترین هەلی بۆڕەخساندن و هێزی چەكوش هەنگاوی یەكەمی بۆ هێنانەدی، لێرەدا هەڵەكەی توركیا و رۆڵەكەی بەوە دەچوێنرێ وەك ئەوە وایە رۆنەكەرەی لەنانی كورد هەڵسویبێ(دراوسێی چاكن پێیانخۆش نەبووە نانەكە بە وشكی بخۆین) هەڵەی مێژوویی توركیا بەشدارینەكردنەكەی بوو، كەلە بەرژەوەندی كورد تەواو بوو، جگە لەوەش كێ دەیزانی ئایا ئەمریكا رێگای پێدەداین بگەینە ئەو شوێنانەی كە مەبەستمان بوو كە پەیوەندی بەئاسایشی توركیاوە هەبوو، جا لەئەنجامی هەڵەی كوشندەی خۆمانەوە كوردمان كردە هاوپەیمانی پلە یەكی ئەمریكا لە عێراقدا، (ئەو سێ پێشمەرگەو نیوە) كەلە باوەشی ئەمریكادا دانیشتوونە لە ماوەیەكی كەمدا دەبنە گەورەترین هێز بەرانبەرمان٭. ئاوێزانی تاڵەبانی و بارزانی ئامانجەكەی ئاشكرایە بۆ كەركوكە كە لەڕێگەی دەنگ دانێكەوە بەشەرعی دەیخەنەوە سەر كوردستانەكەی خۆیان لە ژێرپارێزگاریی ئەمریكادا، دەوڵەتی كوردستانیش ڕادەگەیەنرێ ماوەتەوە سەر توركیا سوریا وئێران چونكە دوای ئەوە دەبێ خۆمان ئامادە بكەین لەبەر ئەوەی بە دوایدا كوردستانی گەورەش ڕادەگەیەنرێ، سێكوچكەكە بەرنامەكەیان دێتەدی، نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێ كە DTPش درێژبوونەوەی پەكەكەیە بۆ ناو دڵمان بۆ ناو (پەرلەمانی گەورەی تورك) بە شێوەیەكی یاساییش، سەرجەم پلانەكانیش لە دیاربەكرەوە دادەڕێژرێن هەنگاوەكانیش دیارن لە ئێستادا داوای ناسینی تایبەتمەندێتی خۆیان دەكەن كە ئەوان جیاوازن لەئێمەو پاشان داوای فیدرالیزم دەكەن دوای ئەوەش ئاشكرایە داوای جیابوونەوە دەكەن و كوردستانی گەورە ئامانجە٭

٭ئەم كابرایە تەنها لەسەر كورد دەنوسێ، ئەوەندە رەگەزپەرست فاشیستە ئەوەندە كورد بەكەم دەزانێ كە عەقڵە دۆگماكەی رێگەی پێنادا ناوی كورد بهێنێ لەسەرجەم نوسینەكەیدا لە جیاتی ناوی كورد (پێشمەرگەو عەشیرەتی بەكارهێناوە)بۆ دەوڵەتە كوردیەكە چاری نییە چونكە بابەتی نوسینەكەیەتی لەنوسینی پێشوویدا كوردی بە جرج و مشك و بە پێشمەرگەی وتووە زمانیان لە پابوچ دەچێ، كە ئەمە لە زمانی نوسینی هیچ نەتەوەیەكی جگە لەتورك ناچێ لە توركیادا ٤٦رۆژنامەی محەلی و ٢٦ رۆژنامەی نێودەوڵەتی ناسراوی وەك میللیەت هوڕیەت، جمهوریەت.هتد هەن جگە لەوەی هەندێ نوسەری فاشیست هەن لە بابەت حەسەن جەلال و ئەمین پازارجی و هەموو نوسەرەكانی رۆژنامەی میللیەت بە شێوەیەكی هەمیشەیی زۆر بەخەراپی بێ حورمەتانە لەسەر كورد دەنوسن.

‌ 2806 جار بینراوه‌
12/03/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved