نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
هەر كورد بووین و هەر كورد ئەبین بەس نییە!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان



كورد لە مێژووی دورو درێژی خۆیدا گەلێك سەركردەو رێبەرو زانای لە بوارە جیاجیاكاندا تێدا هەڵكەوتووە، هەندێك لەوانە هەموو ژیانی خۆیان تەرخانكردووە لە پێناوی سەرفرازی نەوەكانی داهاتووی كوردداو لەو پێناوەشدا رووبەڕووی زیندان و دورخستنەوەو ئەشكەنجەدان بونەتەوە، وەلێ ئەمانە  ژمارەیان زۆركەم و دەگمەنن و لەبەرانبەریشیاندا ژمارەیەكی زۆری سەركردەو ناودارانی كورد تواناكانی خۆیان بەچڕی خستۆتە خزمەتی ئایین و كەلتوری نەتەوەكانی عەرەب و تورك و فارسەوە، كە دیارترین و ناودارترینیان سەڵاحەدینی ئەیوبییە، كە كورد هیچ سودێكی لە كورد بونەكەی  وەرنەگرتوە...
زیا گوێك ئەڵپ-یش یەكێكە لەو كوردانەی باكوری كوردستان، كە هەموو تواناكانی خۆی خستبووە خزمەتی بواری توركچێتییەوە، تەنانەت ئەم كۆمەڵناسە بەرەگەز كوردە لە توركە توندڕەوەكانیشی تێپەڕاندووە، ئەوەی زانراوە نوسەرو زاناو بیرمەندان و رێبەرەكان لەناو كوردو نەتەوەكانی تریشدا لەڕێگەی نووسین و شاكارو بەرهەمەكانیانەوە دەناسرێنەوە هەر لە  پرۆتاگۆراسەوە  بۆ سۆكرات و لە سپارتاكۆسەوە بۆ جیڤاراو لە گاندیشەوە بۆ ماندێلا بەو ڕێچكەیەدا هاتوون... سەبارەت بە بیرمەندو ڕیبەرانی كوردیش بەو پێوەرانە زۆر دەگمەنن ئەوانەی قەڵەم و تواناكانیان بۆ خزمەتی گەلی كورد بەكارهێنابێ  هەمو شاعیران و نوسەرانی ئازادیخوازی كورد پشكیان بەردەكەوێ، بەڵام كەس بەئەندازەی زانای ناوداری كورد سەعیدی نورسی (بدیع الزمان) و مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد  كاریگەری و شاكاری گەورەیان لەپاش خۆیان جێنەهێشتووە، كە بیرۆكەو هەوێنی ئەم كورتە نوسینەش دەگەڕێتەوە بۆ مارشە نەتەوەییەكەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەدی نەمر...
 هەر كوردبوین و هەر كورد ئەبین
داگیركەری دڵ پڕلە قین
دڕندەی بێویژدان ودین
ناتوانی واكەی كورد نەبین
هەر كوردبوین و هەر كورد ئەبین
لە پێش ئاگر پەرستێتیدا
لە پێش موسڵمانێتیدا
لە دیلی و لەسەربەستیدا
نەعارەبم ، نە ئێرانی ، نە توركێكی شاخستانی...
 ئەو پەیامەی مامۆستای گەورە ئەوەمان پێدەڵێت، كە  هێشتا كورد وەكو نەتەوە – قەومێك بەفەرمی دەرنەكەوتووە، لەگەڵ ئەوەی خاوەنی هەموو پێگەو بنەماكانی نەتەوەیەكی جیاوازە لە وانی دی ، كەچی هێشتا وەكو كۆمەڵێك خێڵ و عەشیرەت لە نێو كێڵگەی مینڕێژكراوی عروبەو تۆرانی و فارس سالاریدا هەوڵی دەرچوون دەدا!
كورد هێشتا لەهەوڵی ئەوەدایە لە كۆت و زنجیری داگیركەران دەرچێت و ببێتە ئەندامێكی كۆمەڵگای مرۆڤایەتی، كە هێشتا تێیدا كەمئەندامە بەهۆی پاشكۆیەتی بۆ دین وكەلتوری دراوسێكانی، كە ڕێگرن لەگەیشتنی كوردو لەپێگەیشتنی  كورددا  لە بۆتەی نەتەوەدا یەكسان بە نەتەوەكانی دی، بۆیە هەر بووین و هەرئەبین بەس نییە، تا ئیرادەی فەرمی خۆمان  نەبین هەر وەكو ئێستا ئەبین، لەپێش ئاگرپەرستێتیدا و لە پێش موسڵمانێیدا ئێمە هەر هەبووین، بەڵام هەرگیز وەكو ئێستا نەبووین ! ئێمە بەچەندین هەزار ساڵ پێش دەركەوتنی كەلتوری توران و عەرەبی ئیسلامی لە ئەم زێدەی خۆمان بوین و هاتنی ئەوان مێژووەكانیان دیارە تورك لە ساڵی ١٠٧١ دەبێتە خاوەنی نیشتمانی نەتەوەكانی تر لە ئاسیای بچوك و توركیای ئێستا، كە ناوەڕاست و رۆژهەڵات وباشوری نیشتمانی كوردە، هەرچی عەرەبەئیسلامەكانیشە بەبیانوی بڵاوكردنەوەی ئایینەكەیانەوە كەوتنە داگیركردنی نیشتمان و خاكی نەتەوەكانی دراوسێی، كە كورد یەكێكە لەو نەتەوە سەرەكیانەی، كەعەرەب نیشتمانەكەی داگیركردووە.. لە كۆتاییدا دابڕانەكەمان لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەگەڕێتەوە بۆ دواكەوتوویی و  داخراوی كەلتوری دینی و عرقی و مەزهەبی عەرەبی توركی و سیستەمی دەسەڵاتە چەوسێنەرە رۆژهەڵاتییەكانیان، كە دژی مافەكانی مرۆڤ و دیمۆكراتین، با كورد هەرهەمومان موسڵمان بین، بەڵام ئازاد بین و موسڵمانێتییەكەمان نەبێتە هۆكاری پاشكۆبوونمان بۆ نەتەوەیەكی خۆ بەموسڵمان زانتر لە ئێمە، كە كورد بەڕاستی موسڵمانە و موسڵمانێتیشی نەكردۆتە فاكتەری داگیركردنی نیشتمانی ئەوانی دی !

‌ 2660 جار بینراوه‌
16/04/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved