وتار
توند ڕەوی گۆڕان و غروری پارتی و گلەییەكی برایانە

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی



*پارتی دیموكراتی كوردستان.
پارتی دیموكراتی كوردستان وەك حیزبێكی رەسەنی كوردستان سەردەمانێك كە لەچڵپۆپەدابوو، وەك تاكە حیزبی كوردستان و چونكە بارزانی رەحمەتی سەرۆكی ئەو حیزبە بوو كوردستانیش بەدەر لەو حیزبە  وەك حیزبی قائید هیچ حیزبی تری لێدروست نەبوو بوو، هەموو خەڵكی كوردستانیش ئەو حیزبەو سەركردایەتیەكەی بە هی خۆی ئەزانی و كوردایەتی بیری نەتەوەییش لە چڵە پۆپەدا بوو، چونكە بارزانی وەك تاكە سەركردەو وەك باوكێك بە یەك چاو سەیری كوردستان و گەلەكەی ئەكردوو ئەمەش هێندەی تر ئەو حیزبەو ئەو سەركردەی خۆشەویست كردبوو، بەڵام دوای مردنی ئەو سەركردەیە  ئەو حیزبە ووردە ووردە  بە ئاراستەی بچوكبوونەوە  ئەچێت و دەنگی ناڕەزایی لەناو خۆی و دەرەوەیدا بەرز ئەبێتەوە ئێستا وەك زلهێزێك تاكە حیزب لە كوردستان حیسابی بۆ ناكرێت و ئەگەر هەڵبژاردنێكی پاك و بێلایەنانە بكرێت رەنگبێت ئەو حیزبە لە سەدا سی دەنگی هەرێمی كوردستان بهێنێت، بەهەموو ئەو هەموو ئەو قۆناغانەی پێیدا تێپەڕیوە تا ئەگاتە ئەمڕۆ كە حەقی خۆیەتی پارتی دیموكراتی كوردستان بیر لە رابردووی زێڕینی خۆی و ئێستاو داهاتووی بچووكیوونەوەی زیاتری خۆی  بكاتەوە و ئێستا بەسەردەمی جاران بیر نەكاتەوە وەك ئەوەی تاكە حیزبەو ئەوەی ئەو بڵێت دەبێت بۆی بچێتە سەر چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان لە دوای كۆچكردنی بارزانیەوە هەندێ‌ هەڵەی كردووە كە   ناتوانێت جارێكی تر بگەڕێتەوە قۆناغە زێڕینیەكەی ئیتر هەربەرپاساوێك بێت پارتی ئێستا پارتی سەردەمی بارزانی سەركردەی خۆنەویست نیە، ئێستا پارتی  حیزبێكە وەك هەموو حیزبەكانی تری كوردستان گیرۆدەی پۆست و پارەو بازرگانی  كۆمپانیا بووە،گەرچی سەركردەی ئێستاشی بەئەزموون و كوڕی بارزانی بێت ناتوانێت باڵانس تازە رابگرێت وەك ئەوەی ئەو حیزبە هی هەموو كورد بێت جا  باشتر وایە وەك گلەییەكی كوردانەو برایانە پێویستە ئەو حیزبە بەبیری پانخوازی  تاك دەستەڵاتی و تاكە حیزبی بیر نەكاتەوەو بڵێت ئەوەی من ئەیكەم دەتوانم بیكەم بەهێز و هەموو شتێكم بۆ ئەچێتە سەر بە پێچەوانەوە دەبێت ئەو بیرە و خۆ بەزڵ زانین و غروری لە بەرنامەی خۆی لابدات و كوردایەتی و بیری نەتەوەیی و رێبازی بارزانی رەحمەتی زیندوو بكاتەوە، نەوەكو وەك ئێستا بە هێزی چەك سەرۆكی پەرلەمانێكی  بێچەك و هاوڵاتیەكی مەدەنی بە مەنتیقی هێز لەبازگەیەكی ئەم كوردستانە بگێڕێتەوە، چونكە ئەو جۆرە كارانە پارتی زۆر بچووك ئەكەنەوەو بەرەو دواوەی ئەگێڕنەوە،  جا لەم نموونەیەدا پارتی هەڵەیەكی گەورەی مێژوویی كردو  حەقە كوردانەو خۆنەویستانە تا زووە چارەسەری بكات نەك خەڵكانی وەك  (سلیم جبووری توركی ئێرانی و .......هتد) بێن چارەسەری ئەو كارە خراپە بەنێوبژی بكەن ئەی سەركردەكانی خۆمان لەكوێن؟.

* بزوتنەوەی گۆڕان.
برادەرانی بزوتنەوەی گۆڕان هەر لەسەرەتای دروستبوونیانەوە كە تەنها بۆ  رەشكردنەوەو ناشیرینكردنی  یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دروستبوون ئەوەی پێیانكرا دەرحەقی ئەو حیزبە كردیان و ئەوەی پێیان كرا دەرحەق بەو حیزبە ئەنجامیاندا و ئەو حیزبەیان كردە تەیرێكی مەعقول لەبەردەمی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان، ئەگەر یەكێتی نەبوایە كە خاوەنی ئەزموونی هەستانەوەیە هەر حیزبێكی تر بوایە  بەتەمەنی ژیانیدا جارێكی تر هەڵنەئەستایەوە، بەڵام ئەوە یەكێتی بوو ،كە خۆی گرتەوەو جارێكی تر هەستایەوە بەهەر رێگایەك بێت.
جا هەڵەی بزوتنەوەی گۆڕان لێرەدا دەستپێدەكات و هیچ دەلاقەیەك بۆ ئاشتی لەگەڵ هیچ حیزبێك ناهێڵێتەوەو  بەتوندڕەوی لە دایك ئەبێت ئەیەوێت لەماوە  چەند ساڵێك هەموو حیزبەكانی كوردستان راماڵێ‌ و خۆی جڵەوی ئەو هەرێمە بگرێتە دەست، بەبێ هیچ بەرنامەیەكی گرنگ و ستراتیج و جوان تەنها بەتوندڕەوەی بەو بیرەی كەخۆی دایڕشتووە كە هەموو حیزبەكانی كوردستان دزن و گەندەڵن و شڕەخۆرن و جەماوەریان نیەو دەبێت شاربەدەربكرێن كەسەرەتا سەری یەكێتی گرت و سەركەوتوو نەبوو، دواتر سەری هەردوو هاوڕێیانی سەردەمی موعارەزەیی (كۆمەڵ، یەكگرتو) هاوڕێیانی سەردەمی حەڤدەی شوباتی گرت و ئەوانیان بە جێهشت و تا سەر لەگەڵیان نەبوون، دوا جاریش سەری پارتی گرت، بزوتنەوەی گۆڕان ویستی چی بەیەكێتی كرد بەهەمان شێوەش ئەوها بەسەر پارتی بهێنێت، بەڵام پارتی رێگای نەداو پارتیش بە گیانی تۆڵەسەندنەوە ئەو رێگایەكی  چەوتەی هەڵبژاردو سەری سەرۆكی پەرلەمان و وەزیرەكانی گۆڕانی گرتەوەو  دەستی خۆی پێش خست و بزوتنەوەی گۆڕانیان لە هەولێر شاربەدەركرد.
لەم دوو  بۆ چوونە هەڵەی پارتی و گۆڕان (پارتی بەعەقڵێكی غرورو خۆ بە حاكم زانینی هەموو كوردستان كەنابێت كەس رەخنەی لێبگرێت كە بەراستی بەهەڵەدا چووە) وە (بزوتنەوەی گۆڕانی  توندڕەوو سیاسەتی ناكامڵ كە هەموو حیزبەكانی كوردستان بە گەندەڵ دز وجەردەو نەزان ئەزانێت و دەیەوێت هەموو حیزبەكان لەكوردستان شار بەدەر بكات كە بەڕاستی ئەویش هەڵەیە ) ئەزانێ‌ كێ‌ باجی ئەوو دوو بۆچوونە هەڵەیە ئەدا؟ با ئەو وەڵامە خەڵكی رۆشەنبیر كوردپەروەرو خاوەن ویژدان بە جێبهێڵین و وەڵامی بدەنەوە.



‌ 2976 جار بینراوه‌
31/10/2015
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved