نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
فاعیلی مەجهول یا فاعیلی مەعلوم و فاعیلی مەشهور و فاعیلی مەنفور!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان






لە دوای داڕووخانی ئیمپراتۆریەتی عوسمانلیەوە حكومەتە یەك لەدوای یەكەكانی كۆمارەكە خەڵكی ئەو ولاتە دەكوژن بەناوی (بكوژی نادیار)ـەوە، تا ئەتاتورك خۆی مابوو خەڵكی دەكوشت بەناوی (ASSIM ÖZ)ـەوە، لەوەش بەدواوە خەڵكی توركیا لە كوردو چەپەكان بەناوی فاعیلی مەجهولەوە دەكوژرێن.
بۆ ئەو مەبەستەش لەساڵانی نەوەدەكاندا دەیان چەتەی جیاجیا لە حیزب وگروپە توندڕەوەكانی مەهەپەو بەیوك بیرلك پارتسی و دەیەپە دەستیان والاكرا بۆ كوردكوشتن لەناودارەكانی ئەو چەتانە (عەبدوڵڵا چاتڵی)ـو ( ئەرگەنەكۆن)ـو (عەلادین چەكیجی)ـو (دۆغو پەرەنجیك)ـو (تیت)، هەموو ئەم بكوژە نادیارانە (فاعیلە مەجهولانە) دەوڵەتی توركی لە پشتەوەیە، واتا ئەوە تیرۆری دەوڵەتە لە ڕێگەی ئەو گروپانەوە دێتەجێبەجێكردن.
ئەوە دەوڵەتی توركی خۆیەتی هەرجارەی لە ژێرناوێكدا خەڵكی كوردستان كۆمەڵكوژ دەكات، كارەقیزەونەكانی حكومەتی ئەردۆگان هیچ حاشایەك هەڵناگرێت فاعیلی مەعلوم و مەشهورە بە كوشتن وسوتاندن و رووخاندنی ماڵی كورد! ماوەیەك لەمەوبەر لەگەڕەكی (ساری قامیش)ـی ناوچەی سوری ئامەد لەگوندی (تانشكلی) لۆریەك (TNT) بەخەڵكی ئەو گوندەدا تەقێنرایەوەو ١٥ كەس شەهید بون و٦٠ كەسیش بریندار بوون، فاعیلە مەعلومە مەشهورەكەی ئەم كارە قێزەونەش ( میت) بوو مۆتیڤەكەشی ئەوە بوو، كە خەڵكی ئەو گوندە لەهەڵبژاردنەكەی ٧ی حوزەیراندا لە ٩٩% دەنگیان بە هەدەپە دابوو! بۆیە ئیتر فاعیلی مەجهول لە توركیادا درۆیەكی گەورەیە، چونكە فاعیلەكە دەوڵەت خۆیەتی، ئەگەر خەڵكی گوندی (تانشكلی) دەنگیان بە هەدەپە نەدایا، ئەوا لۆریە (تی ئێن تی)ـیەكە قیسمەتی شوێنێكیتر دەبوو!


‌ 2663 جار بینراوه‌
11/06/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved