شێرزاد سەمەد
ئه‌م وشه‌یه یان بڵێین ئه‌م ئاواته له‌لای زۆر نووسه‌رو
سیاسه‌تمه‌دارانه‌وه له‌ئێستادا زۆرباس ئه‌كرێ به‌شێكیان له‌ڕوانگه‌ی خه‌مخۆرییه
به‌ڵام به‌شی دووه‌می بۆبه‌رژه‌وه‌ندی و پاوانكردنی زیاتری ده‌سه‌ڵاتی حیزبییه ڕاسته
یه‌كڕیزی پێویسته و چاره‌سه‌ری حه‌تمی كێشه‌كانه، به‌ڵام چۆن وكێ بیكات و له‌گه‌ڵ
كێ بكرێ؟
ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست ماڵی كورده وكورد یهكڕیزبێ ئه‌وه پێویسته
له‌هۆكاری ئه‌م په‌رته‌وازییه وردبینه‌وه‌و ده‌ستنیشانی نه‌خۆشیه‌كان بكرێ ئه‌وسا
چاره‌سه‌ری پێبده‌ین، ئه‌مه‌ش به‌هۆی قوڵی كێشه‌كان وقورسی نه‌خۆشیه‌كان وه ئاڵۆزی
هاوكێشه سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه كارێكی زۆر قورس وتاڕاده‌یه‌ك ئه‌سته‌مه، زۆربه‌ی
كێشه‌كانیش به‌پله‌ی یه‌كه‌م ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی یه‌كێتی وپارتی بۆیه ئه‌بێ سه‌ره‌تا
له‌م دوو حیزبه وردبینه‌وه دواتر حیزبه‌كانی تر.
یه‌كێتی و یه‌كڕیزی
جارێ یه‌كێتی له‌ناوخودی خۆیدا به‌رده‌وام كێشه‌ی په‌رته‌وازه‌یی
هه‌بووه‌و یه‌كڕیز نه‌بووه به‌مه‌ش تاڕیزهكانی خۆی ڕێك نه‌خات ناتوانێ له‌گه‌ڵ
كه‌س یه‌كڕیز بێ وئه‌و یه‌كڕیزیه‌ی كورد به‌دی نایه‌ت به‌وپێیه‌ی به‌شداربووه له‌ده‌سه‌ڵات
و چونكه هێزێكی كاریگه‌ره له‌كوردستان وناوچه‌كه گرنگه یه‌كێتی یهكڕیزبێ بۆئه‌مه‌ش
پێویسته هه‌موو هێزه‌كانی كوردستان یارمه‌تیده‌ری یه‌كێتی بن.
پارتی
مێژووی پارتی وته‌بیعه‌تی ئه‌و حیزبه و سه‌ركردایه‌تی
ئه‌وحیزبه هه‌میشه ویستویانه حیزبی یه‌كه‌م وده‌سه‌ڵاتی یه‌كه‌م وهێزی یه‌كه‌م
بن وله‌سه‌رده‌می به‌ره‌ی كوردستانیی و یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان
وهه‌موو كابینه‌كانی حكومه‌ته‌وه تا ئه‌مڕۆ ماوه‌ته‌وه ڕاسته ئه‌م دوو حیزبه
ساڵانێكی زۆر (ففتی ففتی) بوونه له ده‌سه‌ڵات وڕێككهوتننامهی ستراتیجیان هه‌بووه،
به‌ڵام پارتی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێتی دا هه‌موو ئه‌و فرسه‌تانه‌ی قۆستۆته‌وه‌و
له‌سه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بووه وورده ورده ته‌وازنی هێزو ده‌سه‌ڵاتی به‌لای خۆیدا
لاسه‌نگ كردوه یه‌كێتیش ڕۆژ دوای ڕۆژ له‌ئه‌نجامی ئهوناهاوسهنگی یه زیانی زۆری
به‌ركه‌وتووه‌و لاوازبووه.
حیزبه‌كانی تر
گۆڕان
چونكه مونشه‌قی یه‌كێتین هه‌میشه له‌سه‌نگه‌ری ئه‌وبه‌ری
یه‌كێتی بوون وه‌به‌رده‌وام له‌هه‌ناوی یه‌كێتی یه‌وه وزه وتوانا وه‌رئه‌گرن
وكار له‌سه‌ر سه‌رخستنی باڵه جیابوهكهی خۆیان ئه‌كه‌ن وه به‌شێكی یه‌كێتیش ئه‌و
جیابوونه‌وه‌یان پێ هه‌زم ناكرێ بۆیه‌و زه‌حمه‌ته بتوانن یه‌كڕیزبن له‌گه‌ڵ یه‌كتری
له‌گه‌ڵ پارتیش هه‌رزۆر دوورن له‌یه‌كتری.
هێزه ئیسلامیه‌كان
جه‌ماوه‌رو ئایدۆلۆجیای ئه‌و دووسێ حیزبه ئیسلامیه‌ی
كوردستان زۆر جیاوازن له‌حیزبه‌كانی تر له‌نێوانی خۆشیان ناكۆكن وهبههۆی دابه‌شبوونی
پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان به‌سه‌رناوچه‌ی نفوزی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵات ناتوانن له‌گه‌ڵ
هیچ كامیان یه‌كڕیزبن وه‌ك چۆن ئێستا له‌به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش یه‌كڕیز نین ئه‌وانیش
كاریگه‌ری ئێران و عیراق و توركیایان له‌سه‌ره.
هۆكاری سێیه‌م وكاریگه‌ر
پێگه‌ی جوگرافی زۆنی سه‌وز و زه‌ردو كاریگه‌ری توركیا‌و ئێران
له‌سه‌ر ئه‌م دووحیزبه سه‌ره‌كییه وده‌ستێوه‌ردانی به‌رده‌وامیان له‌كوردستان وهململانێی
ئه‌ودوو وڵاته له‌سه‌ر هه‌نارده‌و ژێرخانی كوردستان و دژایه‌تیكردنی به‌هه‌رێم
بوون ومه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌منی قه‌ومی خۆیان له‌سه‌ربه‌خۆبوونی كوردستان ئه‌بینن به‌رده‌وام
ده‌ستێوه‌ردانیان كردوه له‌شه‌ڕی ناوخۆ ودژایه‌تی ڕیفراندۆم به‌زه‌قی ده‌ستیان هه‌بووه
ئه‌مه‌ش ئاسته‌نگێكی تره بۆ به‌دیهێنانی یه‌كڕیزی.
كه‌ركوك
ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی وههنوكهییمان ئێستا كه‌ركوكه كورد
له‌كه‌ركوك ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێ مه‌ترسی بۆته‌وه پێویسته لێره‌وه به‌ره‌نگاری
دووژمنه‌كانمان ببینه‌وه یه‌كڕیزی لێره‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات ئاسته‌نگی تریش زۆرن،
به‌داخه‌وه تا ئه‌مڕۆ كورد ته‌نها له ئه‌نفالكردن و قڕكردن وله‌ناوبردن وكوشتن
دا دوژمنان بهیهكڕیز رایان گرتووین وخۆمان ئاواتهكانمانیان چه‌ندین جار له‌گۆڕناوه
تا به‌یه‌كجاری له‌گۆڕیان نهناوین باشترین بژارده له‌به‌رده‌ممان ته‌نها یه‌كڕیزی
یه له‌ئێستادا له‌هه‌مووكات زیاتر پێویستمان بهیهكڕیزییه به‌رانبه‌ر یه‌كڕیزی
دووژمنان سه‌ركرده‌كانی كورد ئه‌بێ هۆشیان
هه‌بێ!