نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
یەكێتی بە بێ سەر

لەتیف فاتیح فەرەج


1
من ئەوە ناشارمەوە كە پێمباشە باڵی گەنجەكانی یەكێتی بێنە پێشەوەو سەركەون ، من ئەمە وەك ئەوە ناڵێم كە ئایدۆلۆژیاو سیاسەتی ئەو حزبەم قەبوڵە ، لە كاتێكا خوێنیشم بۆ داوەو تەمەنێكی زۆریشم تێیدا خەرجانووە ، ئەوە بێئەوەی  رۆژێ لە رۆژان خێرو بێرێكی ئەو تۆم لێبینیبێت ، ئێستا یەكێتی حزبێكی بێسەرە ، گرفتی بێسەری هەر ئاوەزو بڕیارو بیر كردنەوە نیە بینینیشە، زۆر جار لێرەو لەوێگۆڕان یان پارتی تۆمەتبار دەكرێن بەوەی دژایەتی یەكێتی دەكەن یان یەكێتی تەنگە تاو دەكەن ، ئەمە جۆرێكە لە خۆدزینەوە لە بێسەری ، راستی ئەوەیە ئەگەر دوای مام جەلال یەكێتی هاوسەرۆكی پیادە كردبا تا كۆنگرەو لە مەودای یەك دوو  مانگێكیشا كۆنگرەی بەستبا و لەوە ش دودڵنەبا كە سكرتێرێكی تر بۆ یەكێتی هەڵبژێرێت ، ئێستا یەكێتی شتێكی تر بوو، رەنگە ئەگەر روویدا با رێكەوتنی دەباشانیش بەو دەردە ناچوو ، كەچوو كێدەڵێت تەقەكانی سەرگردەكەو وێنەكەی نەوشیروان مستەفا بۆ لەباربردنی دەباشان نەبووە ، واتە بۆ كوشتنی خەونەكەی مام .
2
لە دۆخی بێسەریدا یەكێتی جگە لەوەی پرش و بڵاوە ، وەك گوندی  فرە كوێخاش وایە ، هەندێك جار خۆیان كایەكە لە خۆیان تێگدەدەن ، ئێستا ئیتر یەكێتی ئەو چەپكە گوڵە نەماوە كەمام جەلال زۆر باسی دەكرد ، چەپكە گوڵەكەی ئەو ئاوەزەكانی وەك خۆی ، نەوشیروان مستەفا ، كەمال فوئاد و بیركەرەوەی تیابوو ، قسە لەسەر ئەوەیە بۆ گۆڕینی ئەم دۆخە بۆ كۆنگرە نابەستن ، بۆ لە ئاكامەكانی كۆنگرە دەترسن ، بۆ دەرگای گفتوگۆیان لەگەڵ گۆڕان لە یەكتر پێوە داوە ، من لەماوەی رابردودا لەهەردوولا خەڵكم بینیوە لە ئاستی باڵادا و ئەو دۆخەیان پێخۆش نیە ، ئەی كێ لەمپەرە لە هەردوولا پێویستە بێشەرمانە بووترێت .
3
یەكێتی پێویستە بازرگانی و سیاسەت ، كۆمپانیاو سیاسەت ، بنەماڵەو سیاسەت لەیەكتر جیابكاتەوە ، سیاسەت بكاتە بنچینەی گۆڕانكاری و لە فێڵ و فڕی دەركات ، بۆ ئەمە بڕیاری ئاشتبونەوە ، یەكخستنەوە ، گۆڕانكاری ، كۆنگرە ، گۆڕینی بەتەمەنەكان پێویستە ، زۆرێك لە مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی لە1992ەوە لە ئاستی باڵای ئەو حزبەدان یانی 25 ساڵ زیاتر ، ئاخۆ ئەمە حزب توشی داڕمان و داڕزان و كلۆری ناكات ، گلەیی كردن لەم حزب و لەو حزب لەبڕوبیانوو زیاتر نیە ، مەرج نیە تەنها مردن مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی بخاتە لاوە ، ئەدی رۆڵی كۆنگرە چیە .
4
مردنی روحی خۆ تازە كردنەوە كێشە گەورەكەیە ئەوە بۆیە لە ئاستی مەكتەبی سیاسیدا ئەو حزبە كادیرەكانی چاویان لە شوێنی ترو كورسی حزبێكی ترە ، حزبەكەی تاڵەبانی ناكرێ تەلەبەكانی بەو جۆرەبن .

‌ 666 جار بینراوه‌
27/01/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved