وتار
ناهاوسەنگی هێزو كابینەی نۆیەم

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی


كاتێك گۆران دروست دەبێت و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بی هێز دەكرێت دواتریش نەخۆش كەوتنی مام جەلال روو ئەدا هاوسەنگی هێز لە كوردستان تێك دەچێت و كۆمەڵێك هۆكاریش دێنەوە پێشەوە رەوشی كوردستان گۆڕنكاری بەسەردا دێت و ناوچەی زۆنی سەوز دبێتە ناوچەیەكی غەدرلێكراو لە بواری ئابوری و ، بنیاتنانەوەو، گەشەكردندا كە بەپلەی یەكەم لەم رەوشەدا یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و، بزوتنەوەی گۆران بەرپرسی ئەو رووداوەن ،ئیتر لەو رۆژەوە پارتی دیموكراتی كوردستان بالادەست و خۆی خاوەنی هەموو بڕیارێكی ناوخۆو دەركیەو چی بۆ خۆی بەباش بزانێ‌ دەیكات ،چیش بەدڵی نەبێت نایكات، ئەمە گرفتە گەورەكەیە كە كوردستان لەو رۆژەیەوە پێوەی ئەناڵێنی تا بەم رۆژە دەگات.
بۆیە كۆمەڵانی خەلكی كوردستان بە راستەوخۆ، حیزبەكانی كوردستانیش جگە لە پارتی دیموكراتی كوردستان بەناراستەخۆ پێیانباشە یەكێتی بە بەهێزی بمێتنەوە و، بە بەهێزیش بچێتە كابینەی نۆیەم، چونكە بە بەهێزی مانەوەی یەكێتی و بەبەهێزی چوونی بۆ ناو كابینەی حكومەتی هەرێم زامنی ئەو ئەو داواكاریانەی كۆمەلانی خەڵكی كوردستانە كە دەمێكە خەونی پێوە دەبینن.
بۆیە دەبێت یەكێتی پێداگریەكی تەواو بكات لە چوونە ناو ئەو كابینەیە بە تەواوی دەستەڵاتەكانی لە بوارەكانی بەرگری و ئاسایش و دارایی و پەیوەندیەدەركیەكان و وەزارەتی سامانی سروشتی و، كۆمەلێك شوێنی هەستیار كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە موڵكی خۆی ئەزانی و ،پێی وایە بڤەیەو نابێت كەس باسی بكات بەمەش هاوسەنگی هێزو شەراكەتی راستەقینە بۆ كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەڕێتەوە ئەگەر بەم شێوەیە یەكێتی نەچێتە ناو ئەو كابینەوەو نەبێتەوە دەستەڵاتی جاران ئەوە گومانی تێدا نیە ، داهاتووی كوردستان و حكومەتی هەرێم و ژیان و گوزەرانی خەڵك باش نابێت و خۆشگوزەرانی بۆ كوردستان ناگەڕێتەوە.
یەكێكی تر لەسەركەوتنی كابینەی نۆیەم و شەرٍاكەتی یەكێتی هاوبەشی ئەمنیەتی ناو شاری هەولێرو دەروازەكانی شاری هەولێرە ،ناكرێت ئەمنیەتی هەولێر بەتەنیا لەدەست یەك لایەن بێت ،هەركاتێك دەستەڵاتی هەولێر لە لایەنێك تورەبێت ئاوتی بكات ، بۆیە بۆ ئارامی خەڵك و گەرانەوەی متمانە بۆ نێوان ئەو دوولایەنەوەو گەڕانەوەی هاوسەنگی بەشداری پێكردنی ئەمنیەتی هەولێرو دەروازەكانیەتی بە هاوبەشی هەردوو هێز،كە ئەمە بۆ سلێمانیش راستە چونكە تا ئەو هەنگاوەش نەندرێت شەراكەتی راستەقینە دروست نابێت و ، پایەكانی ئەو كابینەیە بەهێز ناچەسپێندرێ‌.
هەر لەبەر ئەو بەرنامەیەش خەڵكی كوردستان بە ئومێدەوە دەڕوانن لە بەشداری راستەقینەی یەكێتی لە كابینەی تازەو گێرانەوەی هاوسەنگی و پارێزگاری كردن لە مافی خەڵك و، هەنگاونان بۆ ئارامی و خۆشگوزەرانی خەڵك،لەم نێوەشدا بزوتنەوەی گۆران بەهەڵەدا چووە، گەر خۆی ئەكاتە بەدیلی یەكێتی و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش دووجار بەهەڵەدا چووە كە كارتی بزوتنەوەی گۆران دژی یەكێتی بەكار دەهێنی كە جگە لە هەنگاوێكی نەزۆك و بێ‌ بەرهەم هیچی لێ‌ بەرهەم نایە.
دواجار پارتی ئەگەر ئەیەوێت نیازپاكی خۆی پیشان بدا بۆ دروستكردنی ئەو كابینەیە با لەبەغداو كەركوك لەگەڵ یەكێتی بە جدی بێتە پێشەوەو دەستبەرداری دژایەتی كردنی پشكەكان یەكێتی هەنگاو بنێ‌ لەو دووشوێنە كە ئەوەش هەنگاوەكانی دروستبوونی حكومەت خێراترو چالاكتر دەكات و، ناومالی كوردیش رێك دەخرێتەوەو كوردیش لە قۆناغێكی بێهێزی و پارچەپاچەبوونەوە دەباتەوە قۆناغی جاران كە لە چڵەپۆپەی بەهێزی و یەكگرتووتی دابوو.

‌ 95 جار بینراوه‌
09/02/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved