وتار
مەخسەرەی گرتن و بەردان

لەتیف فاتیح فەرەج


1
سەیری خەبەر بكەن لە كوردستان چەند سوك و بێبایەخ بووە، موچە هات، پاشەكەوت وەك خۆیەتی، فڵان وەزارەت موچەی وەرگرت، خانەنشینان لە مانگی 1ی 2019 موچەی مانگی یەكی 2018 یان وەرگرت، هەتا دوای ئەمە بەشێكە لە هەواڵەبەردەوامەكان، پرسی پێكهێنانی حكومەت، لە دوای سێ‌ چوار مانگ تازە تازە دەڵێن لە بەر فڵان و فیسار پێكنایەت، دەڵێن لە دنیاشدا دواكەوتن هەر بووە، نمونەی دواكەوتنەكەی سوید دەدەنە چاومانا، لە كاتێكا ئەو دواكەوتنە بۆ ئەوە بوو رەگەزپەرستان نەیەنە پێشەوە، نەك شتی تر، ئێستا خەبەری ناخۆش ئەوەیە لە بادینان چالاكوان و میدیاكارو ئەوانە گیران، لە سلێمانی بابای قەل و قاز گیرا، خەبەری خۆش ئەوەیە لە بادینان یەكێتیەكان بەردران، گۆڕانەكانیش بەردران، سەیری لە چ هەڕاجخانەیەكی سیاسیداین،یان بە خدر بێگڵاسی و بەندو بەیت و بالۆرەوە خەریكمان دەكەن یان بە مەخسەرەی گرتن و بەردانەوە، جاران كە گرتن گرتن بوو، بەردان بەو جۆرە خێرا نەبوو .
2
شیلادزێ‌ خەڵكانی ئازادیخواز كردیان هەر بیانوو دروستكردن و هۆنینەوەیەك لە دەرەوەی ئەمە درۆیەكی گەورەیە، دەشێت میت و شتی تر بخزێنە نێو هەر خۆپیشاندانێكی ئازادیخوازانەوەو شتێك بكەن، بۆ ئەوەی بیانووهەبێت بۆ شەڕێك كە بەردەوام بە دوای بیانوودا دەگەڕێن بۆی، من داخی ئەوەمە شیكەرەوە میتەكانی كورد، ئەوانەی قەڵەمیان لە خزمەتی توركیاو جانقایەو سوڵتاندایە وەك سورەی بەر لەشكر شیكردنەوەو شەن و كەو بۆ روداوەكان دەكەن و بەر لەشیكاری میت بە میت دەڵێن، قوربان ئەوە ئەسڵی مەوزوعەكەیە، ئاخر هەر “تولەی بن ئاو” ی گۆرانی شاعیر چێژ لە كوشتنی ئینساندا چیە، كوشتنی جەندرمەو كوشتنی گەریلا چ خێرێكی بۆ تۆ هەیە .
3
 خائین پێی خۆشە هەموو كەس خائین بێ‌ 
درۆزن حەز دەكات هەموو خەبیری درۆبین 
ماستاوچی پێی وایە هەموو كەس ماستاو چین 
غەشاش و قۆپیەچی دەڵێن ئێمەش وەك ئەوانی تر 
سەرمایەدار حەز دەكات هەموو كەسی دەستی لێپانكەنەوە 
حزب حەز دەكات هەموو كەس كڕنوش بۆ سەرۆكەكەی بەرن 
ناشرین دەیەوێت هەموو جوانیەك ناشرین بكات “خۆ قسەكەم روونە خاڵە “

‌ 100 جار بینراوه‌
09/02/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved