نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا- ئه‌مریكا ئاساییبوونه‌وه‌ یان گرژی زیاتر؟

هه‌وراز شوانی

 

له‌ شوباتی ساڵی 1952 و له‌ بارودۆخێكی نێوده‌وڵه‌تی نائاساییدا توركیا به‌ ئه‌ندامی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) وه‌رگیرا، ئه‌و بارودۆخه‌ نائاساییه‌ش ساڵانی سه‌ره‌تای كۆتاییهاتنی جه‌نگی دووه‌می جیهان و ده‌ستپێكی جه‌نگی سارد بوو له‌ نێوان هه‌ردوو بلۆكی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا، هه‌ردولاش بێگوێدانه‌ بنه‌ما ئایدۆلۆژییه‌كان به‌ دوای هاوبه‌شی زیاتردا ده‌گه‌ڕان، توركیاش هاوسنوری یه‌كێتی سۆڤیه‌تی كۆن بوو، به‌ڵام بنه‌ما هاوبه‌شه‌كانی ناتۆ نه‌بوو.

یه‌كێك له‌ خه‌سڵه‌ته‌كانی بارودۆخی توركیا وه‌ك سه‌رجه‌م وڵاتانی خۆرهه‌ڵات نا ئارامییه‌، ئه‌مه‌ش به‌ درێژایی مێژووی ئه‌و وڵاته‌ بۆته‌ دێوه‌زمه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵام له‌و ساته‌وه‌ تائێستاش توركه‌كان ئه‌ندامێتی خۆیان له‌ ناتۆ بۆ پاراستنی ئارامی ناوخۆو دژایه‌تیكردنی بزوتنه‌وه‌ی كورد قۆستۆته‌وه‌، له‌م ساڵانه‌ی دواییشدا خۆرئاواییه‌كان ئه‌و راستییه‌یان دركاند.

ساڵی 1974 كاتێ توركیا باكوری قوبرسی داگیركرد، ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكاو ئه‌وروپا ئاڵۆز نه‌بوون.

ساڵی 2003 ئه‌نقه‌ره‌ رێی به‌ واشنتۆن نه‌دا بنكه‌ی ئینچه‌رلیك له‌ پرۆسه‌ی ئازادی عێراقدا به‌كاربهێنێت، ساڵی 2014 كاتێ هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی له‌ دژی داعش راگه‌یه‌ندرا، توركیا له‌ كاتێكی زۆر دره‌نگدا هاته‌ ناو هاوپه‌یمانییه‌كه‌و پێشتر شه‌ڕی پارتی كرێكارانی كوردستانی كردبووه‌ مه‌رجی پێشوه‌خت، هه‌ربۆیه‌ش دوای دانوستانێكی درێژخایه‌ن رێی پێنه‌درا به‌شداری پرۆسه‌ی رزگاركردنی شاری ره‌ققه‌ بكات.

دواتریش بادانه‌وه‌ به‌لای روسیاو ئێراندا ئه‌وه‌نده‌ی دیكه‌ ئه‌ندامێتی توركیای له‌ ناتۆدا خسته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌.

زۆرێك له‌ لێكۆڵه‌رو شرۆڤه‌كاران ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكاو توركیا ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ ناكۆكی سه‌باره‌ت به‌ خۆرئاوای كوردستان و گرێبه‌ستی موشه‌كی ئێس 400 له‌گه‌ڵ روسیاو مه‌سه‌له‌ی فه‌تحوڵا گوله‌ن.

ئه‌مانه‌ هه‌موو راستین، به‌ڵام روخساری ده‌ره‌وه‌ی كێشه‌كانن، له‌ راستیدا بنه‌چه‌ی كێشه‌كه‌ ره‌وتی ئیخوانی ئه‌ردۆگان و پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدارو هه‌وڵه‌ فراوانخوازییه‌كانی توركیای، پارتی ده‌سه‌ڵاتدارو خودی ئه‌ردۆگان ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه‌ كه‌ خه‌ونی بوژانه‌وه‌و دامه‌زراندنه‌وه‌ی ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانییان هه‌یه‌.

ناردنی هێزی سه‌ربازی بۆ قه‌ته‌رو دامه‌زراندنی بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ سودان و جیبۆتی هه‌نگاوی سه‌ره‌تایین بۆ به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كه‌یان له‌ جیهانێكی گۆڕدراوو پڕ له‌ رووداو.

كۆتایی مانگی رابردوو دان كۆتس به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی هه‌واڵگری نیشتیمانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند:” توركیا مه‌یلی فراوانخوازی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێت رووبه‌ڕووی ئه‌مریكا ببێته‌وه‌، بۆیه‌ پێشبینی كرد له‌ ساڵانی ئاینده‌دا په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردولا ئاڵۆزتر بێت.

به‌ڵام هه‌وڵی فراوانخوازی بۆ وڵاتانی وه‌كو توركیا ته‌نانه‌ت له‌ چوارچێوه‌ ئیقلیمییه‌كه‌ی خۆشیدا رێگه‌پێدراو نییه‌و سنورێك بۆ جموجۆڵه‌كانیان دیاری كراوه‌.

گرژی و ئاڵۆزی له‌ نێوان ئه‌مریكاو توركیادا كێشه‌یه‌كه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌ردۆگانه‌ نه‌ك ده‌وڵه‌تی توركیا، هه‌ر كاتێك حكومه‌تێكی گوێڕایه‌ڵ بۆ خواسته‌كانی خورئاوا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ بێته‌سه‌ر كار، ئه‌و كاته‌ زه‌مینه‌یه‌كی له‌بار بۆ ئاسۆی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ڕه‌خسێ، به‌ڵام له‌ باری ئێستادا نه‌ ئه‌ردۆگان و نه‌ حزبه‌كه‌ی له‌و فاكته‌ره‌ هانده‌رانه‌ نین واشنتۆن بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ستراتیژییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره‌ هان بدات.

‌ 450 جار بینراوه‌
16/02/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved