نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئایە عوسمانی حاجی مەحمود دەبێتە پارێزگارى كەركوك ؟

لەتیف فاتیح فەرەج

من ئەوە ناشارمەوە كە پارتیزانەكانی سەردەمی ئەنفالی كوردستانم پێ‌ لە هەموو ئەوانی تر لە پێشترە و لام وایە ئەوان تاكە گەواهیدەر قۆناغێكی زۆر هەستیاری مێژوی نەك كورد تەواوی مرۆڤایەتین ، لە نێو پارتیزانەكانیشدا دووكەسم بێ‌ هیچ مەبەست و نیازێك خۆشویستوە یەكەمیان لە بری میدالیاو رێز لە شەڕی ناوخۆدا بە دیلی شەهید كرا ، كە شەهید رێباز بوو ، من ئەو پیاوەم یەكجار لە ژیانما بینی ، بەڵام بەڕاستی بۆنی پێشمەرگەی راستی لێدەهات ، دوەمیان عوسمانی حاجی مەحمودە ، ئەو پیاوەی ئەگەر لێیبگەڕێن بەو شێوەیە بمێنێتەوە خزمەتێكی گەورەی دەكەن .
نەبووە بە نەریت وەزیرو بەرپرسی ئیشكەرو پاك رێزیان لێبنرێت ، دەنا عوسمانی حاجی مەحمود یەكێكە لەو كەسانەی چ لە بەرپرسیارەتی سەربازی و سیاسیدا ، چ لە كاتی وەزیریدا زۆر بە دڵسۆزی و ئەرێنیەوە كارەكانی كردوەو تا ئەو پەڕی رێگەی نەداوە هیچ لەكەو ناجۆریەك بە كارەكانیەوە دیار بێت . 
من بەسروشت لەو جۆرە كەسانەم كە بە باش باش و بە خراپ خراپ دەڵێم و ئەوە ناشارمەوە ، عوسمانی حاجی مەحمود كاتێك وەزیری ناوخۆی ئەم زۆنە بوو ، ئەو سەردەمە لە چەمچەماڵ و هەڵەبجەش هەندێك خۆنیشاندان و ناڕەزای بەرانبەر نادادی و ناجۆری هەبوو ، چەندین جار تەلەفونی بۆ دەكردم كە هەرچی دەكەن مەهێڵن خوێن لە پەنجەی كەس بێت و داوا رەواكانی خەڵك بە شێوازی خۆتان بۆ دەسەڵات بەرز بكەنەوە ، تەلەفونی بۆ بەرپرسانی شاریش دەكرد كە تەقە نەكرێت و بە گژخەڵكا نەچنەوە ، لە یادی هەڵەبجەدا خەڵكی هەڵەبجە زۆر لە بەرپرسەجامڕەش و بە نازو نوزەكان توڕەبوون و پەلاماری مۆنیمێنتەكەیان دا تیمێكی رۆژنامەوانی هاوڕێم سەدان وێنەی ئەو روداوەیان گرتبوو ، لە گەڕانەوەماندا نازانم پێشمەرگە بوون یان ئاسایش  كامیراو كۆمبیوتەرو شتەكانیان لێ‌ سەندین تەلەفونم بۆ كردو یەكسەر بڕیاری دا شتەكانمان بۆ بگێڕنەوە .
من دڵنیام عوسمانی حاجی مەحمود بەم شێوازەی ئێستاو بەو بارو دۆخەوە هەرگیز ئامادە نیە ببێتە پارێزگاری شارێك كە لە 2003ەوە زۆربەی بەرپرسەكانی جوت حزب ئەیدۆشن و نەوتەكەی هەرزان فرۆشدەكەن ، ئەو نابێتە پارێزگارێكی بێ‌ دەسەڵات و نابێتە ئامرازێك بۆ جێبەجێكردنی سیاسەتی هیچ لایەنێك ، ئەگەر ببێتە پارێزگار دەبێت دەستی كراوەبێت و گەندەڵی و نادادی و تاڵانی نەوت رابگرێ‌ ، ئەوەش ئەستەمە بهێڵن ، كەواتە لە بری وروژاندنی ناوەكە بۆ ئەو مەبەستە نادیارە ئەگەر لە خەمی ئەوەدان فەرمون وەك چۆن پێشتریش وتومە بیكەنە وەزیری پێشمەرگەو لێگەڕێن با سوپای پێشمەرگەی كوردستانی دور لە دەست تێوەردانی حزب دروست بكات .
ئایە ئەوە دەكەن ؟!

‌ 437 جار بینراوه‌
27/02/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved