وتار
بە دەم رێوە هەڵوەرینی گولەكان

ئەردەڵان سمكۆ


(نەوشیروان مستەفا) وەك سەركردەیەكی دیار شوێن دەستی دیاریكراوە لە مێژووی خەباتی رزگاری و سیاسی دۆزی ناسیۆنالیستی كوردی لە رۆژهەلاتی ناوەراستدا، لە هەر قۆناغێكی ماوەی رابردوو كۆچكردو رۆلی خۆی گێراوەو یەكێك بووە لەكەسایەتیە زۆر كاریگەرو دیارو دەستڕۆشتووی پرسە چارەنوسسازەكان بوون، سەرەتا بەدروستكردن و بنیادنانی ریزەكانی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و دواتر لەسەر داوای رەوانشاد (سەرۆك مام جەلال ) بوون بە هەوێنێك لەپێكهێنانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان، لەم پێناوەو بۆ ئاشتی و سەقامگیری و ئازادی و بە دیهێنانی مافەكانی گەلی كورد چەندین قوربانی قبوڵكردو بوو بە یەكێك لە كاریزما سیاسیەكانی نیشتیمان لەسەرجەم قۆناغە سەختەكاندا، دیارە لای هەمووان روونە وەك ریفۆرمخوازێكیش بەردەوام لە ناو حزبەكەی خۆشیدا خاوەن بیروبۆچون و هەلوێستی جیاوازتر بووە لەهاورێكانی، تا گەیشتە رادەی جیابوونەوەی بالی ریفۆرم بە ناوی بزوتنەوەی گۆران وەك ئۆپزسیۆن بۆ فشارخستنە سەر دەستەڵات.
(پێوەندیەكانی پارتــی و گۆڕان) 
كاتێك بزوتنەوەی گۆران دروستبوو، یەك لەپایە گرنگەكانی هەڵمەتی دامەزراندن و گەشەكردنی ئەو حزبە، دژایەتی كردنی پارتی دیموكراتی كوردستان بو، پروپاگەندەی ئەوەشی دەكرد كە گوایە یەكێتی نیشتمانی كوردستان تەسلیمی پارتی بوەو گۆڕان ئیدعای دەكرد كە هەوڵدەدات كاریگەری پارتی لەسەر یەكێتی كەم بكاتەوەو هەژمونی پارتی لە گۆڕەپانی سیاسی كوردستاندا سنوردار بكات. دەركەوت ئەم سیاسەتەی گۆڕان دژی پارتی هەرگیز سیاسەتی راستەقینەی بزوتنەوەی گۆران نەبووە، سیاسەتێكی رواڵەتی و چەواشەكاری بزوتنەوەی گۆران بوە بۆ فرویدانی ئەو یەكێتیانەی كە هەستیانكردوە سەركردایەتی یەكێتی خۆی تەسلیمی پارتی...
 ئەم وێناو نواندن و بێ دەستەڵاتیەی گۆرانخوازان پێیانوابوو پیرۆزیە بە تایبەتی دوای ب شداریان لە سیستەمی حكومرانی لەراستیدا بەو شێوە نەبوون، بۆیە هەرچی ئەو گوڵانەی نەوشیروان مستەفا چاندبونی هێدی هێدی و تا ئەم چەند رۆژەی دوای بە یەكجاری هەلوەرین، هەرچوار وەرزیان بوو بە پایزو خەزان.
پرسیار ئەوەیە گەر نۆشیروان مستەفە بمابایە ئەم رێكەوتنەی قبول دەكرد؟
بەنموونە : (جەلال جەوهەر) و (مستەفای سەید قادر  ) كاتێك یەكێتی بوون خاوەنی پۆست و پێگەو دەستەلاتی دیاریكراوبوون بەلام سەرەنجام بە بیانوی رێكەوتنی سیاسی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی  سەنگەری خەبات و خزمەتیان گوازتۆتەوە ناو ریزەكانی بزوتنەوەی گۆران، ئێستاش بێ باكانە بێ هێشتنەوەی هیچ مسداقیەت و پیرۆزیەكی ئەو بزوتنەوەیەو جەماوەرەكەی شان بەشانی برا پارتیەكانیان لە پیرمام واژووی رێكەوتنی سیاسی بێ ناوەرۆك و نێگتیڤ دەكەن، لەكاتێكدا دلنیانین لە كاتی دروست بوونی ناكۆكی نێوانیان بۆ جارێكی تر نوێنەرەكانیان لە بازگەكانی دێگەلەو پردێ سوكایەتیان پێ دەكرێت یان نا!؟ تەنانەت گرێنتی ئەوەشیان نییە بۆ سوكایەتی پێكردن وەزیرەكانیان دەنێردرێنەوە یان نا!؟
دەركەوت بە بێ  (نەوشیروان مستەفا) ئێوە ئەو كەسانەنین كەبتوانن  گۆڕان كاری بخولقێنن  میللەت پشتان پێ ببەستێ، ئێوە نەك سەركردە نین، بەڵكو رابەرایەتی عەشرەتێكشتان پێ ناكرێ مێژوو ئێوەش دەخاتە پاڵ ئەوانەی كە خاك و میللەتیان خستە ژێر پرسیارەوە گەر لەسەر ئەم هەلوێستەتان بەر دەوام بن .
ئێستا رێك بۆ بەرژەوەندی و پۆست و پارە تێدەكۆشن پێچەوانەی ئەم وتەیەی شادڕەوان (ئەوەی گرنگە لەم هەرێمەدا هەبێ بەهای ئینسانە، نەك پۆست و پلەو پایە و مەنسەب، من پۆست وا سوك دەكەم، حەماڵێك رووی نەیات ببێت بە سەروكی هەریم).

‌ 363 جار بینراوه‌
16/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved