وتار
سیناریۆو ئۆپزسیۆن

خەبات چیمەنی


وتەیەك هەیە دەڵێت : “لەهەرشوێنێك تاوانبار نەدۆزرایەوە دەسەڵاتی لە پشتە”.. كەچی ئۆپۆزسیۆنی لای خۆمان رێك پێچەوانەی دەكەنەوە.
كاتێك تاوانبار دەدۆزرێتەوە دەڵێن دەسەڵاتی لەپشتەو سیناریۆیە، كاتی خۆی مام جەلال بە رەحمەت بێت لەسەروبەندی سەرەتاكانی هاژوهوژی مێدیایی گۆڕان ... وتی “ئۆپۆزیۆن لەهەموو وڵاتێك هەبێت شتێكی باشە بەڕەخنەكانیان وڵات بەرەو پێش دەبەن ، بەڵام لەئاسمانی هەرێمی كوردستان ئەستێرەیەك بەرەوە بێت ئۆپۆزسیۆن دەڵێت ئەوە دەستی پارتی و یەكێتی لەپشتەوەیە”. ئەم جۆرە ئاڕاستەكردنە وڵات وێران دەكات تاكی هاوڵاتی بێ هیوا دەكات، سەرنجبدەن هەزاران گەنج روەو هەندەران كۆچیان كردو سەدانیان لە ئیجە خنكان و هەزاران لە غوربەتدا دەتلێنەوە بۆ؟ راستە هۆكاری قەیرانی ئابوری هەبوو، بەڵام ئایا هۆكاری ئابوری تەنیا فاكتەرە بۆ كۆچكردن، بەدڵنیایییەوە نەخێر، نزیكەی نیوسەدەیە قەیرانی ئابوری روویی لەئێران كردووە وەلێ ئەو وڵاتە بە بەراورد بەهەرێمی كوردستان كەمترین رێژەی هاوڵاتیان كۆچیكردووە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان ئۆپۆزسیۆن لەپێناو گەیشتن بەدەسەڵات ئامادەیە هەرێمەكە لە دڵ و دەرونی هەموو تاكێك بكات بەدۆزەخ، لەم روانگەیەشەوە هەوڵەكانیان سەركەوتوو بووە، گەنجانێك ئامادەگی ئەوەیان تێدا بووە رێگەی هات و نەهات بگرنەبەرو ببنە خۆراكی ماسییەكان، چونكە گەیشتونە بەو ئەنجامەی كۆچكردنیان دەرهاویشتەی دۆزەخبوونی نیشتیمانەكەیانە كەنەبۆتە پارچە زەوییەكی ئارام و خۆشگوزەران بۆ ژیان، لەلایەكی دیكەوە ئۆپۆزسیۆن لەڕابردودا كاریان لەسەر تێكدانی پەیوەندی كۆمەڵایەتی و سیاسی كردوەو و رق و قینەیان دروستكردووە، هەروەك هانی گەنجان دەدات بۆ تونودو تیژی دژی دەسەڵات ولەماوەی رابردودا دەیان گەنج شەهیدبوونەو بەبێ ئەوەی هیچ كات خۆیان بەخاوەنیان بزانن بەڵكو تەنها وەك پردێك بەكاریاندێنن بۆ پەڕینەوەیان لە ئۆپۆسزیۆنەوە بۆ كێكی دەسەڵات.

‌ 394 جار بینراوه‌
16/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved