نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
پێداگری یەكێتی و بەرژەوەندی هاونیشتیمانیان!

كاروان عه‌لی شامار


(١)
هیچ كات هەنگاوەكانی یەكێتی بارتەقای ئێستای بە دڵی جەماوەرەكەی نەبووە بەجۆرێك جیاواز لە هەموو رێكەوتنەكان لەپێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمدا لەبری سازش، پێداگری لەسەر خواست و داواكارییەكانی دەكا، باشتر بڵێین ئەگەر لەرابردوو سازشی (ی ن ك) بۆ تێكنەچونی ئاشتەوای كۆمەڵایەتی و سیاسی و بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵك بوو بێت، ئەوا هەنوكە پێداگرییەكەی لە پێناو هەمان دۆزدایە، باشترین ئەرگومێنتیش رێكەوتنەكەی (٥)ی شوباتە كە تەواوی خاڵەكانی پابەستە بە باشكردنی گوزەران و ژیانی هاوڵاتیانەوە!
یەكێتی لە ئێستایە فیگەرێكی گەورەیەو دووەم هێزی هەڵبژاردنە، راستە زیاتر لە نیوەی كورسیەكانی پەرلەمان لە دوای ركابەرەكەیەوەیەتی بەڵام فیدباكی یەكێتی بە كورسی نییەو دەكرێ لەوەدا( مێژوو، قوربانیدان، سنوری جوگرافی، ئیعتیباری نێودەوڵەتی، هەبونی هێزی پێشمەرگە.. هتر) بەهەند وەرگیرێت وە لەسەر بنەمای ئەو پێودانگانەش پۆستەكانی لەگەڵ دابەشكرێت!

(٢)
سیاسەت هەر بریتی نییە لە قازانج بەڵكو بەدیوە دروستەكەیدا بریتییە لە بەخشین و وەرگرتن، یەكێتی وەك هێزێكی گەورەو بەرپرسیار بەرامبەر بە ئەركە مێژوویەكانی هیچ كات پۆستی بەلاوە گرنگ نەبووە،  زۆرترین قوربانیشی داوە لەو پێناوەدا بەتایبەت لە كابینەی حەوتی حكومەتی هەرێمدا ئامادەبوو پۆستی سەرۆكی حكومەت بە هاوپەیمانەكەی ببەخشێ كە ئیستحقاقی خۆی بوو! 
دوو هێز كە رێكەوتنی ستراتیجی لەنێوانیاندا واژوو دەكەن ناكرێ هێزێك برا گەورەو ئەوی تر برا گچكە و ناكرێ دانەیەك تێر و ئەوی تر برسی وناشكرێت هێزێك زۆرترین پۆست بەرێ و ئەوی تر مەحروم بكرێت، بەڵكو دەبێ سەرجەم پۆستەكان بە هاوبەشی و یەكسانی لە نێوانیاندا دابەشكرێت!

(٣)
پێداگری یەكێتی بۆ یەكپاكێجی بەغداو كەركوك و حكومەتی هەرێم، زۆر جار تەفسیری هەڵەی بۆ دەكرێ وەلێ لە بنەرەتدا ئەم هەنگاوەش هەر بۆ بەرژەوەندی كۆمەڵانی خەڵكەو یەكێتی مەبەستی گەیاندنی ئەو پەیامەیە كە ناكرێت لە ناوخۆ تەبابین و لە دەرەوە ناكۆك،  پێشی وایە گەر ناكۆكیەكیمان هەبێ با لۆكاڵی بێ بەڵام بۆ بەغداو ناوچە دابڕێنراوەكان یەكتیم و یەكگرتوو بین!

(٤)
بە هاتنە پێشەوەی نەوەی سێیەمی یەكێتییەكان گۆرانێكی نەوعی لەسیاسەتی هەنوكەی حیزبەكەدا دروست بووە، واتە یەكێتی ئێستا یەكێتیەكەی چەند ساڵێك پێش ئێستاو دوای مردنی سەرۆك مام جەلال و جیابونەوەی رەوانشاد نەوشیروان مستەفا نییە فیگەرە نوێیەكانی سەركردایەتی حیزبەكە دەیانەوێ بەهەر شێوەیەك بێ پارسەنگی هێز بۆ ناوچەكە بگەرێتەوەو ئەو ناعەدالەتیە جوگرافی و ئابورییەی زۆرەی كە لە ناوچەكەدا بەرجەستەبووە تارادەیەك كەمكرێتەوە.
بەبێ پارسەنگی هێز لەنێوان هەولێر و سلێمانی و هەروەها هەبوونی پەرتەوازەی لە نێوان هێزەكانی ناوچەكە بەتایبەت بزوتنەوەی گۆران و یەكێتی بارودۆخی دەڤەری سەوز لەمە باشتر نابێ گەر چارەسەرێكی ئانیشی بۆ نەدۆزرێتەوە دۆخەكە دەگا بە ئاقارێك كە هیچ كەس خۆزگەی پێ نەخوازێ!

‌ 661 جار بینراوه‌
16/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved