نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
فۆبیای بەرهەم ساڵح

بەهێز حوسێن

شەڕی د. بەرهەم لەلایەن بنەماڵەی بارزانی چەند ئاراستەیە و مەبەست لێی دەستەمۆكردنی یەكێتییە ، پارتی دەیەوێت بە سەركردەكانی تری یەكێتی بڵێت توندبوونەوەی ململانێكانی نێوانمان خودی بەرهەم ساڵحە و دەبێـت پێكەوە رووبەڕووی ببینەوە .
ساڵی پار كە د. بەرهەم (هاوپەمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەریی )هەبوو مەسعود بارزانی بانگی كردبوو پێی وتبوو مەچۆرەوە ناو یەكێتی ئێمە هەموو پشتیوانییەكت  دەكەین ، كاتێك د. بەرهەم نەك هەر ئەم خواستەی بارزانی بەدینەهێنا بەڵكو لەوەش زیاتر كەوتە كێبەركێی كاندیدای خودی بارزانی بۆ سەرۆكی كۆماری عێراق و  وەك كانیدیدی یەكێتی بردییه وه ، ئیتر بارزانی ڕەنجا و هەموو لوولەی تۆپەكانی رووكردۆتە ئەم كاراكتەرە .
پارتی دەیەوێـت بڵێت ئەگەر یەكێتی دەیەوێـت لەگەڵ ئێمە رێكبكەوێت ئەبێت گوێ‌ لە بەرهەم ساڵح نەگرێ‌ ، بەڵام پارتی لەم هەوڵەشیدا تا ئێستا سەركەوتوونەبووە و لای یەكێتی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سكرتێری گشتی یە و بەیەكێك لە ئەقڵە كاراكانی خۆی دەزانێت ،ئەگەر پارتی بەدوای شەریكێكی بەهێزی حوكمڕانێتیدا دەگەڕێت ئەوا مەرجە یەكێتی بە د. بەرهەم ساڵحەوە قبووڵ بكات ، چونكە بەرهەم ساڵح بە شێكە لە یەكێتییە بەهێزەكەی ئەمڕۆ و بەشێكە لەو گوتارەی ئەمڕۆی یەكێتی هەیەتی بۆ شەراكەت و بەڕێوەبردنی دەسەڵات.
پارتی خۆی گرێتی دەستی خستە دەم و تەنها بەخۆیشی چارەسەر دەكرێت ، ئەبێت دەست لە دووژمنایەتی د. بەرهەم هەڵبگرێت ، مەلا مستەفای بارزانی و پارتی لەمێژووشدا هەمان هەڵەیان بەرامبەر بە م. ئیبراهیم ئەحمەد و مام جەلال كرد بەڵام بێئەنجام بوو ، بۆیە ئیتر كاتی ئەوەیە بارزانییەكانی كوڕ و كوڕەزا و پارتی ئەمڕۆ پەندێك لەو مێژوویان وەربگرن و ئەو فۆبیایەی هەیانە لە د. بەرهەم چارەسەر بكەن .

سرك
ئەوە دووەم كۆبوونەوەی وەفدی نوێی یەكێتی و پارتیش بەڕێوەچوو و هێشتاش پرسی  پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێم دیارنییە ، پارتی دەیەوێـت یەكێتی بە كۆبوونەوە لەدوای كۆبوونەوە و گرتنەبەری هەندێك رێكاری پەرلەمانیی و گوتاری ئاگرین ماندوو بكات ، بە پێچەوانەوە یەكێتی تیمێكی ئەعساب ساردی بۆ كۆبوونەوە و دانووستاندن پێكێناوە و كۆبوونەوە دوای كۆبوونەوە هەر قسەی یەكەم كۆبوونەوە (  هەولێر 5-2-2019 ) دووپاتدەكەنەوە كە بریتییە لە هاوبەشیی راستەقینە لە حوكمڕانیدا ، بە تایبەتی لەگەڵ ئەم وەفدە وتوێژكارەی پارتی كەتەنها گوێدەگرن و هیچ بڕیارێكیان بەدەست نییە .
پارتی لەسەر ئاستی جەماوەریی لاوازیی خۆی دەرخستووە بەوەی ناتوانێـت یەكێتی بهێنێتە ژێر باری مەرجەكانی ، یەكێتیش دڵی جەماوەری راگرتووە بەوەی ئەوە یەكێتییە سركە و ئیتر دەستەمۆ ناكرێت و شەڕێ‌ راستكردنەوەی رێڕەوی حوكمڕأنی لە كوردستان دەكات ، بۆیە ئەگەر پارتی لەماوەیەكی داهاتووی نزیك بە مەرجەكانی یەكێتی قایل نەبێت ئەوا دۆڕاوی یەكەم دەبێت و جەماوەرەكەی متمانەكەی جارانیان پێی نامێنێـت كە پارتی چی بوێت و چی بڵێت ئەوە دەبێت .

كۆتایی داعش
هەسەدە لە باڵەخانەیەكی چەقی باغۆز كۆتایی داعشی راگەیاند ، ئەمە سەركەوتنێكی گەورەی بەرەی دیموكراسی و ئازادیخوای جیهانە بەرامبەر تیرۆر و تاریكپەرستی ، كۆتایی داعش قۆناخێكی نوێ‌ بەدوای خۆیدا دێنێـت ئەویش رێكخستنەوەی كارتەكانە لەناوچەكەدا .
هەمیشە هۆشداریم داوە  لە دەسپێك و كۆتایی شەڕە گەورەكان لە ناوچەكە ، چونكە هەموو جارێك كورد زەرەری لێكردووە ئەگەر بۆخۆی یەكگرتوو و گوتار ڕوون نەبووبێت ، ئەمجارەش هەروایە ، كورد لەناوخۆی یەك نەبێت لە ڕۆژئاوا دەستكەوتی نابێـت و بە پێچەوانەشەوە ڕەنگە زەرەرمەند بێت .
ترسم لە هەڵگیرسانی فیتنەیەكی ناوخۆیی هەیە كە توركیا لە رێگەی بەكرێگیراو و شەریكە كوردەكانییەوە كەتنێك لەناوخۆدا بنێنەوە و رەنجی 8 ساڵ بەرخودان و بەرگریی بخەنە بەردەم مەترسی و لەناو چوون .

‌ 393 جار بینراوه‌
24/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved