نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كه‌ركوك گیرۆده‌ی بێبه‌رنامه‌یی كورد

هه‌وراز شوانی

 له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ ئایاری ساڵی رابردوودا، سه‌ره‌ڕای دۆخی نائاسایی كه‌ركوك و هه‌وڵ و پڕوپاگه‌نده‌ی شۆڤێنیسته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان، كه‌چی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان (6) كورسی واته‌ نیوه‌ی كورسییه‌كانی شاره‌كه‌ی برده‌وه‌.

ئه‌م رێژه‌یه‌ بۆ شۆڤێنیسته‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان ته‌نانه‌ت بۆ پارتیش چاوه‌ڕوان نه‌كراوبوو، له‌ هه‌مانكاتدا دوا په‌ندو عیبره‌ت بوو بۆ سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌وه‌ی قورسایی و سه‌نگی خۆی بۆ خزمه‌ت و ئاینده‌ی كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ته‌رخان بكات.

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ ده‌سه‌ڵاتی كورد له‌ داموده‌زگاكانی كه‌ركوكدا به‌رده‌وام كه‌م ده‌كرێته‌وه‌، ماوه‌یه‌كیشه‌ هه‌ندێ له‌ سه‌ركرده‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان وتاری هه‌ڕه‌شه‌ ئامێز ئاراسته‌ی كورد ده‌كه‌ن.

هۆكاری ئه‌وه‌ش بۆ هه‌ڵوێستی لاوازی كوردو رێكنه‌كه‌وتنی دوو لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌ی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كی كورد له‌م بواره‌دا به‌دی ناكرێت و كورد هیچ به‌رنامه‌و ستراتیژێكی بۆ ئێستاو ئاینده‌ی كه‌ركوك نییه‌، ئۆباڵی ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی له‌ ئه‌ستۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانه‌.

ئه‌گه‌رچی له‌ ساڵی (2003)ـه‌وه‌ تا ئه‌وكاته‌شی كورد ده‌سه‌ڵاتی ره‌های كه‌ركوكی هه‌بوو، نه‌توانرا وێنه‌یه‌كی جوانی پێكه‌وه‌ژیانی برایانه‌ پیشانی پێكهاته‌كانی دیكه‌ی كه‌ركوك بدرێ، به‌ڵام هێشتا كات به‌سه‌ر نه‌چووه‌و ده‌كرێ كورد هه‌ڵه‌كانی رابردوو راست بكاته‌وه‌، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌م كاته‌و له‌ گێژاوی هه‌وڵه‌ ئیقلیمی دژه‌كاندا زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام به‌ به‌رنامه‌و ئیراده‌یه‌كی نیشتیمانییه‌وه‌ مه‌حاڵ نییه‌.

كه‌س نكۆڵی له‌ ئاڵۆزی و هه‌ستیاری مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك ناكات، به‌ڵام دیالۆگی بنیاتنه‌رو بوێری سیاسی و پشتبه‌ستن به‌ مه‌رجه‌عی گشتگیر ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ چاره‌سه‌ر ده‌خوڵقێنێ.

هه‌قه‌ لایه‌نه‌ توركمانی و عه‌ره‌بییه‌كانیش به‌ گیانی نیشتیمانی و دوور له‌ ئه‌جێندای ئیقلیمی له‌گه‌ڵ بارودۆخی كه‌ركوكدامامه‌ڵه‌ بكه‌ن، چونكه‌ ته‌نها كه‌ركوك چاره‌نوس و ئاینده‌ی پێكهاته‌كانی كۆده‌كاته‌وه‌، وتاری زبرو هه‌ڕه‌شه‌ ئامێزیش له‌ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سدا نیه‌و هه‌موو لایه‌ك لێی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن.

له‌ هاوینی ساڵی 1999 به‌هه‌شتی مام جه‌لال له‌ وتارێكدا له‌ گه‌رمیان وتی: له‌ راپه‌ڕیندا ئایه‌ومایه‌مان له‌سه‌ر كه‌ركوك دانا، ده‌با سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان-یش كه‌ خۆیان ده‌ڵێن درێژه‌پێده‌ری رێبازه‌كه‌ی مام-ین، با ئایه‌و مایه‌ له‌سه‌ر كه‌ركوك دابنێ، چونكه‌ ئه‌مڕۆ كه‌ركوك چه‌قی خه‌بات و پێودانگی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌، به‌ڵام كاتێ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ حزبی و تایبه‌ته‌كان ده‌بنه‌ ئامانج، به‌ها نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان بێمانا ده‌مێننه‌وه‌.

‌ 577 جار بینراوه‌
30/03/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved