نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
رووداوەكانی جیهانی عەرەب.. لە یەمەنەوە بۆ سودان و لەوێشەوە بەرەو جەزایر

هه‌وراز شوانی


*یەمەن:- 
عەبدوڵا بەردۆنی (1929-1999) شاعیری یەمەن لە هۆنراوەیەكدا كە بۆتە پەندێكی سیاسی دەڵێ: سواری پشتی شێر ببە، بەڵام حوكمی یەمەن مەكە.
ساڵی 1962 ژەنراڵ عەبدوڵا سەلال (1917-1992) لە رێی كودەتایەكی سەربازییەوە شانشینی متەوەكلیەی یەمەنی رووخاند، هەر لەو ساڵەوە تا ساڵی 1970 شەڕی ناوخۆ لە بەشی باكوری یەمەن بەردەوام بوو، میسر هاوكاری كۆمارییەكان و عەرەبستانی سعودی هاوكاری حوسییەكانی دەكرد، لە ماوەی ئەو (8) ساڵەدا نزیكەی (200) هەزار یەمەنی و  (26) هەزار سەربازی میسرو هەزار سەربازی سعودی كوژران.
لە ساڵی 1970 وە تا ساڵی 1978 سێ كودەتای سەربازی وڵاتی گرتەوە، دواتریش شەپۆلی بەهاری عەرەبی كۆتایی بە دەسەڵاتی زیاتر لە (30) ساڵەی عەلی عەبدوڵا ساڵح هێنا.
لە ساڵی 2013 ەوە شەڕی ناوخۆ بەردەوامەو ماوەی چوار ساڵیشە هاوپەیمانی عەرەبی (سعودیە، ئیمارات و بەحرەین)بەردەوام بۆردومانی شارو پێگەی حوسییەكان دەكەن و لەو ماوەیەشدا نزیكەی چل هەزار خەڵكی مەدەنی بوونە قوربانی، لایەنە ناكۆكەكان گەیشتنە ئەو راستییەی كە ململانێیەكە لە رێگەی سەربازییەوە یەكلا ناكرێتەوە، رێكەوتننامەی سوید هەنگاوێك بوو بەرەو ئاراستەی چارەسەری ئاشتییانە.
بەڵام سروشتی كۆمەڵایەتی و خێڵەكی وڵاتی خەنجەر و قاوە كەبەسەر رەوتی سیاسیدا زاڵە بواری كەم بۆ چارەسەری سیاسی دەڕەخسێنێت، شەڕی ئەو وڵاتەش وەك زۆربەی وڵاتانی ناوچەكە سنورە ناوخۆیییەكەی بەزاندووە.

*سودان:-
لە هاوینی ساڵی 1989 عومەر ئەلبەشیر كودەتایەكی سەربازی دژی حكومەتی هەڵبژێردراوی سادق ئەلمەهدی ئەنجامدا، ئەم ماوەیەش لە مێژووی سیاسی ئەو وڵاتەدا بە قۆناغی دیكتاتۆری سێیەم ناسراوە.
لە ماوەی 30 ساڵی حكومڕانی بەشیردا بارودۆخی سودان لە هەموو روویەكەوە ئاڵۆز بووە، لە رووی ئابورییەوە تەنها لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا رێژەی هەڵاوسان گەیشتە (44,29%) ، ئازادی رادەربڕین كپ كراوە، بەشیر لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی بە تاوانی جەنگ و جینۆساید لە دژی خەڵكی دارفۆر تاوانبارەو فەرمانی دەستگیركردنی هەیە.
چەند مانگێكە ناڕەزایی و خۆپیشاندان شارەكانی سودانی گرتۆتەوە، هەنگاوە بەناو چاكسازییەكانی بەشیریش كۆتایی بە خۆپیشاندان و مانگرتن نەهێنا، پێدەچێ بەردەوامیش بێ تا ئەو كاتەی كۆتایی بە دەسەڵاتەكەی دەهێنرێ.

*جەزایر:-
یەكێكە لەو وڵاتانەی كە سوپا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ فەرمانڕەوایی دەكات و لەژێر ناوی ئەو وڵاتانەیە كە پێیان دەڵێن(سوپا دەوڵەتی هەیە).
لە ساڵی 1962 ەوە كاتێ جەزایر سەربەخۆیی راگەیاند بۆ یەكەمجار ساڵی 1965 سوپا لەژێر ناوی (التصحیح الثوری)ئەحمەد بن بیلا (1916-2012) ی یەكەم سەركۆماری لابردو هیواری بومەدیەن (1932-1978)بە سەرۆك دانا.
دوا شێوەی كودەتاشی سوپا ساڵی 1999 بوو كاتێ لە هەڵبژاردنەكانی ئەو ساڵەدا هەڕەشەی لە كاندیدەكانی سەرۆكایەتی كرد لە بەرژەوەندی عەبدولعەزیز بوتەفلیقە لە پێشبڕكێی هەڵبژاردندا پاشەكشێ بكەن.
سەرەنجام بوتەفلیقە وەك تاكە كاندیدی سەرۆكایەتی بێ ركابەر مایەوە.
بوتەفلیقە لە ساڵی 2013 ەوە نەخۆشەو تەنانەت توانای جوڵەو قسەكردنیشی نییەو بەنیازبوو بۆ جاری پێنجەم خۆی بۆ پۆستی سەرۆكایەتی كاندید بكاتەوە، بەڵام لەژێر گوشاری خۆپیشاندەران و پێدەچێ ئامۆژگاری سوپاش لە هەڵوێستەكەی پاشگەزبۆوە.
سوپای جەزایر بە وردی چاودێری رووداوەكان دەكات و لێدوانەكانی ئەحمەد كاید ساڵح-ی سەرۆكی سوپاسالار ئاماژەیەك بوون بەوەی ئەمجارەش هەر سوپا كێشەكە یەكلا دەكاتەوە.
لە هەردوو حاڵەتی سودان و جەزایر ئەوە دەخوێندرێتەوە كە چیتر خەڵكی ئەو دوو وڵاتە قۆرخكردنی دەسەڵات و بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن پاوانخوازانی دەسەڵاتەوە قبوڵ ناكەن.


‌ 525 جار بینراوه‌
06/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved