نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئەنفال ... پڕۆسەی سڕینەوەی گەلێك بوو

كامەران داودی

 
لە سایەی حوكمڕانی رژێمی بەعسی گۆڕبەگۆردا ئاستی پێشێل كردنی مافی مرۆڤ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی گەیشتە ڕادەیەكی زۆر ترسناك و بێ وێنە، پێشێلكارێكان لە سەرەتای هاتنی بەعس بۆ سەر دەسەڵات لە ساڵی 1968 دەستی پێكرد تاكو رووخانی رژێم لە 9 ی نیسانی 2003 بەردەوام بوو، بە تایبەتی دژی گەلی كورد و شیعەی خوارووی عێراق ئەم پێشیلكاریانە زیاتر پەرەی سەند بە هەڵگیرساندی شەری نێوان عێراق وئێران لە سالی 1980 تاكو كار گەیشتە بە كار هێنانی چەكی قەدەغە كراوی نێو دەوڵەتی لە چەند شوینێك، بە تایبەتی لە شاری هەڵبجە و بالیسان و چەند شوێنێكی تری كوردستان كە پێشێلیك بوو دژی هەموو داب نەریت و پرەنسیپ و یاسای نێو دەوڵەتی، بەڵام بێ دەنگ جیهان لە بەرانبەر ئەم تاوانە هاندەر بوو بۆ رژێمی بەعس بۆ ئەنجام دانی تاوانی گەورەتر، بۆیە بە كۆتایی هاتنی شەڕی بەعس لە گەڵ ئێراندا بەشێكی زۆری لە سوپاكەی بەرداوە گیان گەلی كورد لە پرۆسەیەكی سەربازی گەورەی هەشت قۆناغیدا لە ماوەی چوار پێنج مانگدا بە ناوی ئەنفال كە یەكێكە لە سورەتەكانی قورئانی پیرۆز .
 ئەگەر بەدوای پێناسەی ئەنفالدا بگەرَێن ئەوا دەكرێ بڵێَن ئەنفال پرۆسەیەكی سەربازی شۆڤینی بوو بۆ قڕكردن و سڕینەوەی بوونی گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی سەر زەمین، بەڵام لە هەمان كاتدا ئەم كردەویەش بەشێك بوو لە فەلسەفەو سیاسەتی حزبی بەعسی عەرەبی 
 بە تێپەڕ بوون و یادكرنی 31 ساڵەی كارەساتی ئەنفال و باس كردنی چیرۆكەكانی، موچڕكە بە لەش و دەمارەكانی هەموو كوردێك و مرۆڤێكی خاون هەڵویست ویژدان ئەهێنێ، ئەم پرۆسە نەگریسە بەدناوە كە 182 هەزار ژن و مناڵ و پیرو گەنج و لاوی كوردی راپێچی بییابانەكانی نوگرەسلمان و خوارووی عێراق كرد دواییش بە كۆمەڵ زندە بەچاڵ كران، 
رژێمی بەعس پرۆسەی ئەنفال و كیما باران و تەعریب كردنی خاكی كوردستان بە باشترین ریگا و چارەسەری كێشەی هەشتا ساڵەی نەتەوەیی گەلی كوردستان زانی، بۆیە بەبێ دوو دڵی ئەم كارەساتە و ماڵ ویرانیەی بە سەر كوردا هێنا، زۆرتریش سوودی لە بێدەنگی جیهان وەرگرت سەبارەت بە تاوانەكانی دەرهەق بە گەلی كورد چونكە بەرژەوەندێ ئابورێكان بە لای ئەوروپا و ئەمریكا لە گەڵ حكومەتی بەعس دا گرنگتر بوو لە داكۆكی كردن لە ملەتی كورد و رێگرتن لە ئەنجام دانی ئەم تاوانە، حكومەتی بەعس توانی زۆر سوود لە و دامو دەزگاكانی راگەیاندن و میدیاكانی جیهان وەر بگرێ لە ریگای پارەی نەوتی كوردستانەوە بۆ بەدی هێنانی ئامانج و خواستە جنایەت كارەكانی دەرهەق بە گەلانی عێراق بەگشتی و كورد بەتایبەتی، وە ئەگەر داگیڕ كردنی كوێت لە لایەن حكومەتی بەعسەوە رووی نەدایە ئەوە دوور نەبوو ئیستا كورد ببوایە تە بەشێك لە میژوو كوردستانیش بەشیكی تەواو كەری دانەبراو لە خاكی عارەب 
ئیستاش لە دوای تێپەر بوونی 31 ساڵ بە سەر ئەو كارەساتە دڵ تەزێنەدا، زۆر لایەنی شۆڤێنی عەرەبی هەن لەم وڵاتەدا لە پاش تێپەربوونی حەوت ساڵ بەسەر رووخانی رژێمی بەعسی ئەنفالچی و دادگایی كردنی زۆربەی پالاوانانی ئەم هیرشە وەحشیەدا و گەیشتنیان بە سزای خۆیان، بە ئاواتی سەر لە نیۆی ئەنفال و جنیو ساید كردنی گەلی كوردستانن .


‌ 606 جار بینراوه‌
20/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved