نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كوردستان بەرەو كوێلەبوون ئەچێت، مەرجەعیەت واتە كوێلەبوون

د. كارزان موراد

دیارە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان مەگەر وڵاتە دیكتاتۆرەكان نەبێ، سەرۆك كۆمار، سەرۆكی هەرێمێك یان ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی یان فیدراڵی پاش كۆتایی هاتنی تیرمەكەی لاپەرەیەكی نوێ دەكرێتەوە كە ئیتر ئەو هیچ رۆڵ و دەسەڵاتێكی لە حكومەتە نوێەكەدا نییە. ئایا هەرێمی كوردستان بەدەرە لەو جۆرە یاساو ئەو جۆرە قەوارەیە؟
ئایا لە سیستمێكی پەرلەمانیدا شتێك هەیە بە ناوی "مەرجەعیەت" وە بۆ لە سەدەی 21 رێگا بەو جۆرە سیستمە بدرێت و لە كەسێك بتێك دروستبكرێت و بپەرەسترێت؟
لە رۆژهەڵاتی ناوەراست كە كەسێك دێتە سەر دەسەڵات ئیتر دەستبەرداری ئەو دەسەڵاتە نییە، گوایە ئەترسێ میللەتەكەی بكەوێتە تەنگ و چەڵەمەیەك ئەگەر خۆیی نەبێ، كە گوایە خۆی فەیلەسوفێكی گەورەیەو لە خۆی بەرزتر كەس نییە بتوانێ ئەم میللەتە بەرێوەببات، لەبەر ئەوە ئەمە بووە بە خوو، بووە بە فـێ لە گیانی عەقلیەتی سەركردایەتی، بە تایبەت سەركردایەتی میللەتەكەمان.
دیموكراسی فەرمانرەوایی گەلە، نەك تاك، دانی رەوایی بە مەرجەعیەتێكی دیاریكراوو، واتە ئێمە وەكو لایەنێكی ئایینیمان دروستكرد، بەبێ ئەوان ئێمە خوا ناناسین، بەبێ ئەوان ناچینە بەهەشت، بەبێ ئەوان نابین بەدەوڵەت، بەبێ ئەوان نابین بە حكومەت، ئا ئەمە پێی ئەڵێن مەرجەعیەت دروستكردن، بە راستی كوردستان بەرەو كوێلەبوون ئەچێت، مەرجەعیەت واتە كوێلەبوون.
ئەو كەسانەی لەگەڵ مەرجەعیەتدان ئەو كەسانەن بەرژەوەندییان هەیەو یاخود خۆیان حەزدەكەن ببن بە مەرجەع، من خۆم دژ بە هەموو شێوە مەرجەعیەتێكم و هێز ئەدەم بە گەل، گەل خۆێ نوێنەر بێ، عومەر البشیر 35 ساڵ حوكمی سودانی كرد، لە 24 كاتژمێردا گەل رووخاندی، یەكێ تر ویستی دەست بگرێ بەسەریا دیسان ئەویشیان رووخاند، ئەمە ئیرادەی گەلە، بە ڕاشكاوی ئەڵێم گەلەكەی ئێمە لەبەر دوو هۆ بۆتە كوێلە ، یەكەم برسی بوون و دووەمیش ترس.

‌ 332 جار بینراوه‌
27/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved