نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
هەواڵێكی كارداشیان بارتەقای سەد هەواڵی سیاسیە

زانكۆ سەردار

 "بە بۆنەی تێپەڕبوونی 121 ساڵ بەسەر ڕۆژی ڕۆژنامەگەری كوردیدا"

پێش هەموو شتێك، نەك لە كاری رۆژنامەوانی بەڵكو لە هیچ شتێكی ژیانم پەشیمان نیم، چونكە ئەوەی لەژیانمدا ڕوویداوە خۆم خاوەنیم و ڕۆژگاری من بووە كە دەبوو وەها بەڕێی بكەم، هەڵبەت ئەو ساڵانەی تەمەنیش بۆخۆی بێئەزموون نەبووە.

 22ی نیسانی 1898 ڕۆژنامەی (كوردستان) لەسەر دەستی (میقدات مەدحەت بەدرخان) و بنەماڵەی بەدرخانییەكان لەقاهیرەی پایتەخی میسڕ یەكەم ژمارەی لێی چاپ و بڵاو كراوەتەوە، لەو ساڵەوە تاوەكو ئێستا كورد بە هەموو نەهامەتییەكانییەوە بێ ڕۆژنامە و میدیا و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن نەبووە، بێگومان میدیاش ڕۆڵێكی گرنگی لەژیانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و...هتد بۆ كورد هەبووە.

ئەسڵی مەسەلەكە، پاش 121 ساڵ بەداخەوە میدیای كوردی و ڕۆژنامەی كوردی بە هەبوونی سەدان مامۆستای زانكۆ و پەیمانگا و دەیان پسپۆڕ و شارەزای میدیایی و سەدان ڕۆژنامەوان كە (خۆشم یەكێكم لەوان)، دۆخی میدیای كوردی بەو هەموو پانێڵ و ۆرك شۆپ و خولانەی لەناوەوە و دەرەوەی هەرێمی كوردستان دەكرێتەوە هێشتا بەجۆرێك لەدواوە و ماڵوێرانە كە پێم وایە جێگەی هیچ هیوایەكی نەماوەتەوە، بێگومان ئەو دۆخەی میدیای كوردی پاش 121 ساڵ لەتەمەن تێیكەوتووە بەرپرسیارێتی ئینسانی و ویژدانی و ئەخلاقی لەسەر دوابەیەكی كۆمەڵگە هەیە، چونكە هەمووان باش دەزانن میدیا چۆن لە دەسەڵاتی چوارەمەوە خۆی گەیاندۆتە دەسەڵاتی یەكەم.

كێن ئەوانەی بەجدی دۆخی میدیای كوردییان بەم ماڵوێرانییە گەیاندوە؟

بەڕای بەندە بەڕپرسیاری یەكەم خودی سەندیكای ڕۆژنامەنوسانی كوردستانە كە نەیتوانیوە یاخود نەیویستووە ماڵی ڕۆژنامەگەری كوردی رێكبخات لەكاتێكدا ئەو سەندیكایە دەبێت مەرجەعی میدیای كوردی بەگشتی و بەبێجیاوازی دەنگ و ڕەنگەوە بێت، پاشان حزبەكانی كوردستان بەگشتی و هەردوو حزبی دەسەڵاتدار بەتایبەتی ئەوانیش پشكی شێرییان بەردەكەوێت، چونكە لەپێناو بەرژەوەندییەكانی خۆیاندا ئەوەندە ناڕۆژنامەنوسیان كردە ڕۆژنامەنوس و ئەوەندە میدیای بێسەرەو بەرەیان دروست كرد، تاوەكو گەیشتە ئەوەی میدیا كە پارێزەری متمانەیە، خۆی بێمتمانە ببێت، دواتریش بەشێك لەو بازرگانە چاوچنۆكانەی لەپێناو سپی كردنەوەی ڕووی خۆیان نەك هەر ئەوەی كە بونە خاوەنی میدیای خۆیان، بەڵكو دەستیان كرد بەیاریكردن بە خودی میدیاكاران و كەسێكیش نەبوو پێیان بڵێت ستۆپ، پاشان لەسەرو هەمووشیانەوە خودی كۆمەڵگە بەرپرسە لەبەردەم ئەو میدیا پڕ لەقەیرانەدا كاتێك بەبێدەنگی هەموو جۆرە كارێكی میدیاییان بەسەردا تێدەپەڕێنن.

پاش 121 ساڵ، ناكرێت هەمووان لەیەكتری بپرسین ئاخۆ لە سەدا چەندی ئەو هەواڵانە ڕاستن كە بڵاودەكرێنەوە، ناكرێت ئاستی كاری میدیای لە هەبوونی دابەشكردنی موچە و سمتی گارداشیاندا بچوك بكرێتەوە، ڕۆژانە من كاری هەواڵ دەكەم، باش لەوە گەیشتووم هەر هەواڵێكی گارداشیان بارتەقای سەد هەواڵی سیاسییەكەبە لەڕووی وەرگرتنەوە لەم كۆمەڵگەیەدا، باش تێگەیشتووم لەوەی میدیای كوردی چەندە میدیایەكی ناَدڵسۆز و بێسەروبەرەیە، باش تێگەیشتووم لەوەی چۆن لەسەر حسابی عەقڵ و بینینی خەڵك بەڕاست و چەپدا كاردەكات و كەسێكیش نیە خۆی بەخاوەنی بزانێت.

هیوادارم، لەیادی 122 ساڵەی ڕۆژنامەگەری كوردیدا پێچەوانەی ئەم نوسینە بنوسمەوە، هیوادارم، هەموومان وەك تاك، وەك كۆمەڵگە، وەك میدیاكاران و ڕۆژنامەنوسان و سەندیكا و لایەنە سیاسیەكان، بەخۆماندا بچینەوە و گەر هیچ نەبێت تەنها لەبەر خاتری ئینسانی بوونی خۆمان، ڕێز لە ژیان بگرین كە تێیدا میدیا ڕۆڵێكی گرنگی هەیە.

تێبینی؛ میقداد مەدحەت بەدرخان كوڕی میر بەدرخان پاشایە. ساڵی لەدایك بووا و كۆچیدوایی نەزانراوە. میقداد مەدحەت بەدرخان ناوێكی ئاوێتەیە، ئەم شێوە ناونانە عوسمانییەكان و كوردەكانی ئەو سەردەمە لە فەرەنسییەكانیان وەرگرتووە بۆ ناونانی رۆڵەكانیان.ساڵی١٨٩١ هاتۆتە میسر، ساڵی١٨٩٨ لە قاهیرە پێنج ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان بڵاو دەكاتەوە. پاش ئەوە لە ترسی هەڕەشەكانی سوڵتان عەبدولحەمیدی عوسمانی ئەگەڕێتەوە ئەستەمبوڵ، بۆ ئەوەی لەسەر ئەم براكانی تووشی ئەشكەنجەو زیندانیكردن نەبن.

‌ 334 جار بینراوه‌
27/04/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved