نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
سفر داهات و كاردانەوەكانی ئێران

هه‌وراز شوانی

لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ئەمریكا قۆناغی دووەمی سزاكانی سەر ئێرانی راگەیاندو ناوی نا (سفر داهات) پوختەی رێگەنەدانە بە هیچ وڵاتێك بۆ كڕینی نەوتی ئێران، بەمەش داهاتی ئەو وڵاتە دەبێتە سفرو گوشارێكە بۆ گۆڕینی سیاسەتی ئێران لە ناوچەكە بەتایبەتیش پشتیوانی و هاوكاری گروپەكانی حزبوڵڵا لە لوبنان و حەشدی شەعبی لە عێراق و حوسییەكانی یەمەن و هتد...، ئەمەش قۆناغی دووەمە لە سزا ئابورییەكانی ئەمریكا دژ بە ئێران لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، قۆناغی یەكەم لە سەرەتای مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو راگەیاندرا، لەم قۆناغەدا هەشت وڵات(چین، هیندستان، ژاپۆن، كۆریای باشور، توركیا، یۆنان، ئیتاڵیاو تایوان) بەخشرابوون، بەپێی قۆناغی دووەم ئیتر ئەو هەشت دەوڵەتەش نابەخشرێن و هەر وڵاتێك پابەندی نەبێ لەلایەن واشنتۆنەوە رووبەڕووی سزای ئابوری دەبێتەوە، رەنگە چین و هیندستان لە وڵاتانی دیكە زیاتر زەرەرمەند بن، چین رۆژانە نزیكەی(600) هەزارو هیندستان(350) هەزار بەرمیل نەوتی ئێران هاوردە دەكەن، هەر لەگەڵ راگەیاندنی بڕیارەكە نرخی نەوت بە رێژەی (2%) بەرز بۆوە.
ئێران رۆژانە نزیكەی چوار ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دێنێت و نیوەی ئەو رێژەیە هەناردەی دەرەوە دەكات، ئەگەر وڵاتانی ئۆپێك و دەرەوەی ئەو رێكخراوە لە كاتی جێبەجێكردنی سیاسەتی سفر داهات، قەرەبووی رێژەی هەناردەی نەوتی ئێران نەكەنەوە، بێگومان ئەوكاتە خواست لەسەر نەوت زیاتر دەبێ و نرخەكەشی بە شێوەیەكی پێشبینی نەكراو بەرز دەبێتەوە.
ئایا ئێران چ كاردانەوەیەكی لە بەرانبەر گوشارەكانی ئەمریكادا دەبێ؟
گومانی تێدا نییە قۆناغی دووەمی سزاكان كاریگەری زۆر خراپی بەسەر رەوشی ئابوری وڵاتدا دەبێ، چونكە (53%)ـی بودجەی ئێران پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێ، بە وتەی لێپرسراوانی ئەمریكاش لە ماوەی شەش مانگی رابردووداو لە ئەنجامی سزاكان تاران(10) ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە.
یەكێ لەو هۆكارانەی دەسەڵاتدارانی ئێران ئومێدیان لەسەر هەڵچنیوە هەڵبژاردنە سەرۆكایەتییەكەی ئەمریكایە لە ساڵی (2020)ـدا، بەڵام جگە لەوەی گرەنتی سەرنەكەوتنی سەرۆك ترامپ بۆ خولێكی دیكە ناكرێ و لە هەمانكاتدا هیچ گرەنتییەك نییە بەوەی سەرۆكی داهاتوو پابەندی سزاكانی سەر ئێران نابێ.
بۆیە وەك كاردانەوەیەك رەنگە ئێران لە ئایندەدا لە رێككەوتننامەی ئەتۆمی پاشەكشە بكات و دەست بە پەرەپێدانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی بكاتەوە.
هەنگاوێكی دیكە فرۆشتنی نەوتە بە قاچاغ، ئەمەش تا رادەیەكی زۆر كەم كاریگەری سیاسەتی سفر داهات كەم دەكاتەوە، سەربارەت بە هەڕەشەی داخستنی گەرووی هورمزوەك لێپرسراوە سەربازییەكانی ئێران ئاماژەیان بۆ كرد ئەوە هەنگاوێكە بەدەر نییە لە مەترسی و بەدوور نازانرێ رەوشەكە بگەیەنێتە ئاستی تەقینەوە، چونكە رۆژانە نزیكەی(18) ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمزەوە بەرەو بازاڕەكانی جیهان دەڕوات، بەڵام با تەنها پێشبینی گرژی و رێوشوێنی سەربازی نەكەین، هێشتا دەرگاكان بە ڕووی هەموو ئەگەرەكاندا دانەخراون. 










‌ 284 جار بینراوه‌
04/05/2019
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved