وتار
 بۆردومانەكانی توركیاو پەیوەندییە نوێیەكانی

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی


سیاسەتی شۆڤێنیانەی تورك بەرانبەر بە گەلی كورد تادێ‌ دڵڕەقترو توندتر ئەبێت، رۆژ لە دوای رۆژیش پەردە لەسەر رووی ئەو رژێمە هەڵدەماڵرێت كە ئەگەر تەماشای بكەین چ سیاسەتێكی دوژمنكارانەی بەرامبەر بەگەلی كورد گرتۆتەبەر لە هەموو پارچەكانی كوردستان بێئەوەی  گەلەكەمان سیاسەتێكی روونی بەرامبەر بەم رژێمە هەبێت، بزانین دواجار هەنگاوی ئەو رژێمە بەگشتی بەرامبەر بەگەلی كورد بە چ ئاكامێك ئەگات.
سیاسەتی كورد قڕان لەباكورو گۆڕینی دیمۆگرافیای كوردستانی باكوور لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە كە جیهان چاوی لێداخستووە دژمنكارییەكی  روون و ئاشكرایە بەرامبەر بەكورد وهەروەها دژایەتیكردنی كوردانی رۆژئاوا بەهەموو شێوەیەك كە دەستی داوەتێ‌ ئەمەشیان بەڕوونی دەرئەكەوێت كە دوژمنایەتی توركیا لەبەر هیچ هۆیەك نییە بەدەر لەوەی پێشوەختە بڕیاری دوژمنایەتی داوە دژی گەلی كورد، لەولاشەوە رۆژانە بۆردوومانەكانی ئەو رژێمە بۆسەر گەلی كورد لەباشوورو كوشتنی خەڵكی بێتاوان و كاولكردنی گوندەكانی و لەهەمان كاتیشدا ئەو رژێمە ئاڵۆزی خستە نێوان هەرێم و عێراق و ئابووری كوردستانی بەم رۆژەگەیاند  كە چ كاتێك حەزی لێبێت بۆ كوردی  باشوور دۆستەو چ كاتێك حەزی لێنەبێت دوژمنە بەهۆی ئەوەی ئابووری كوردستانی خستۆتە ژێر ركێفی خۆیەوە ئەمەش بە جوانی رەنگی داوەتەوە لە دوژمانیەتی ئەو رژێمەو  دوژمنایەتی ئەو رژێمەی سەرسەختر كردووە بۆ گەلەكەمان، بێئەوەی گەلی كورد  لەبەرامبەریدا یەك دەنگ و یەك رەنگبێت و خۆی یەكلا بكاتەوە لەبەرامبەریدا.
رژێمی توركیا لە پێناوی دژایەتی گەلی كورد ئامادەیە دەست بۆ هەموو شوێنێك ببات و ئامادەبێت سەری خۆی  بۆ هەموو نەیارەكان  شۆڕ بكات تەنها بۆ دژایەتی كوردو سەرنەكەوتنی شۆڕشەكەی، ئەوەتا دواجا سەر بۆ دەوڵەتی ئیسرائیل شۆڕ ئەكات و پەیوەندی لەگەڵ ئاسایی ئەكاتەوە تەنها لەبەر ئەوەی لەرابردوودا ئیسرائیل چەند جارێك پشتیوانی بۆ دەوڵەتی كوردی دووپات كردۆتەوە ئەگەر نا توركیایەك لەسەر فەلەستینیەكان پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل تێكدا بۆماوەی چەندین ساڵ، بەڵام ئەمڕۆ پەیوەندی لەگەڵ ئاسایی ئەكاتەوە كە بەدەر لەوەی  ئەو دەوڵەتە هان بدات بۆ ئەوی پشتیوانی لە گەلی كورد نەكات هیچی تر نییەو بەخەیاڵی خۆی دۆست لە ناوچەكە بۆ خۆی پەیدا ئەكات و پشتیوانی جیهانی لەگەلی كورد كەم  ئەكاتەوە، هەروەها داوای لێبوردنیش  لە رووسیا ئەكات و ئەو بكوژەی فڕۆكەكەی رووسیای پێكاوە ئەداتە دادگا بەدەر لەوەی  كە ئەیەوێت ئەو وڵاتەش هان بدات هیچی تر پشتیوانی لەخەباتی گەلی كورد لەسوریا نەكات ئەگەرنا بۆچی فڕۆكەی رووسییان خستە خوارەوەو ئێستاش داوای لێبوردن ئەكات و داوای ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی  خۆی لەو وڵاتە ئەكات.
بەڵام ئەوەی گرنگە بەلای نەتەوەی كوردو سەركردەكانی بەهیچ شێوەیەك نەهێڵن ئەو بەرنامەی تورك سەربگرێت بەوەی پەیوەندیەكانیان لەگەڵ ئەو وڵاتانەو بە تایبەتی روسیا گرنگی پێبدەن و هەوڵبدرێ‌ كاریگەرییەكی گەورە لەسەر ئەو وڵاتە پەیدا بكرێت كە پشت نەكاتە گەلی كورد لە باشوور خۆرئاواو باكوور، چونكە پشتیوانی رووسیا بۆ گەلی كورد هەمیشە گرنگ و چارەنووسازە بە تایبەتی لە قۆناغی ئیستادا كە توركیا لەلایەن وڵاتی ئەمریكاوە  تا رادەیەك هێندەی جاران گوێی لێناگرێت و توركیا دەیەوێت لەم دوو كەناڵەوە لەلایەك خۆی  لە گۆشەگیری رزگار بكات و لەلایەك دژایەتی گەلی كورد بكات و لەلایەكی تریشەوە لە رێگای ئیسرائیلەوە نیگەرانییەكانی خۆی بە ئەمریكا بگەیەنێت بۆیە نزیكبوونەوەی توركیا لەم دوو دەوڵەتە كە ئەگەر بۆ مەبەستی خۆ رزگاركردنی كەنارگیری خۆی بێت، بەڵام ئەوەندەی تر پەیوەندی بە دژایەتی گەلی كوردەوە هەیە هەرچەندە روون نییە ئاخۆ ئەو  دوو دەوڵەتە  ئەچنە ژێر باری ئەو وڵاتەو، پشت بكەنە گەلی كورد ئەمەیان لە داهاتوو پەیوەندی نێوان توركیاو ئەو دوو دەوڵەتەوە  دەرئەكەوێت، بۆیە كورد دەبێت زۆر یەكگرتوو تر بەتایبەتی لەسەر ئاستی نەتەوەیی و ناوخۆی لە  باشور و رۆژئاوا  بەهێزكردنی پایەكانی بەهێزتر بكات بەتایبەتی لەرووی ئابووری باشوور كە ئێستا لەژێر دەستی ئەو وڵاتەدایە، باشتر وایە گەلی كورد لەباشور پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق بەهێزتر بكاتەوەو پەیوەندییە ئابورییەكانیشی لەگەڵ ئێران پەرە پێبدات لەسەر ئاستی دەرەوەش پەیوەندی خۆی بەهێز بكات تا لەكاتی هاتنە پێشەوەی هەر گۆڕانكارییەك لەسەر ئاستی ناوچەكەدا دیسان خەونەكانی كورد بە رێكەوتنێكی تری هاوشێوەی رێكەوتنی شوومی جەزائیر  خەونەكانی كورد زیندە بەچاڵ نەكرێت، ئەو هەنگاوانەی توركیا كە رۆژانە لەباشوورو باكورو رۆژئاوا كورد قەتڵ و عام ئەكات و دژایەتی شۆڕشەكەشی ئەكات هەموو هەنگاوێكیشی تەنها بۆ دژایەتی  خەباتی ئەو گەلەیە كە هیچ جیاوازییەك ناكات لە كوردی هەر پارچەیەك  جا ئە مە پێویستی بە هاودەنگی و هاوهەڵوێستی كوردەوە هەیە كە ئەگەر كورد لەمە تێنەگات جارێكی تر  لەبەردەم هەڕەشەی دوژمنایەتی دەوڵەتی توركیادایە.

‌ 1256 جار بینراوه‌
02/07/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved