وتار
بادانەوەكانی ئەردۆگان بۆچی؟!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


لەدوای بادانەوە كتوپرەكانی ئەردۆگان بەلای روسیا و ئیسرائیلدا مەترسی گۆڕانی هاوكێشەكان لەناوچەكە دەبێت . بەنیسبەت كوردەوە بەگشتی و رۆژئاوا و باكوریش بەتایبەتی، ئەگەرچی ئەردۆغان لە بادانەوەكەیدا بەلای روسیادا پاڕانەوەیە تا  لەتاوانی خستنەخوارەوەی فرۆكەوانەكە لێی خۆش بیت و وەكو فشارێك بەرانبەر ئەمەریكا بێت، ئەوا دیسانە ئەردۆغان خەرمانی هەڵە ستراتیژیەكان هەڵدەكشێنێت، چونكە ئەردۆغان ئاكەپەكەشی ئەم بادانەوەیەیان لەناچاریدا ئەنجامداوە، كەلەبنچینەدا خۆشیان باوەڕیان پێی نیە، وەلێ هەستیان كرد  كە توركیا چارەنوسێكی رەش وترسناك چاوەڕێی دەكات، بۆیە دەست ماچكردن و كڕنوشبردن لە تیاچونی موحەقەق چاكترە ! ئەم نوچدانەی ئەردۆغان بەرەنجامی هەڵوێستی رەقی ناسیاسیانەیە لەم مەسەلانەدا ... بۆ نمونە ئەردۆغان سەبارەت بە خستنەخوارەوەی فڕۆكە روسیەكە دەیوت هەرگیز داوای لێبوردن لە روسیاناكەین وئێمە بەرگریمان لە خۆمان كردوە و فڕۆكەكانیان سنوری ئاسمانی نێودەوڵەتی توركیایان بەزاندوە، بەڵام ئێستا لە دوای ٧ مانگ و٣ رۆژ سەرۆكی توركیا خودی ئەردۆگان لە ڕێگەی نامەیەكەوە، كەئاراستەی سەرۆكی روسیا ڤلادمیر پوتینی كردبو داوای لێ‌ بوردنی كردوە وبەشداری پەژارەی خێزان وكەسوكاری فڕۆكەوانەكەشی كردوە و ئامادەیی بۆ هەر جۆرە سازشێك لەگەڵ روسیادا نیشانداوە... جۆری سازشەكە لەوپەڕی هەڵوێست رەقیەوە بۆ نەرمی نواندنی بێ ئەندازە و كڕنۆشاوی، كە لە هونەری دانوستاندندا توركیا دوجار بەزیوە بەرانبەر بەروسیا، چونكە ئیتر بەهیچ شێوەیەك جارێكیتر دۆخی پەیوەندیەكانی نیوان روسیا وتوركیا ناگەڕێتەوە بۆ دۆخی پێش ٢٤/١٢ /٢٠١٥ واتا ئەم بادانەوەیەی توركیا، تەنها بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانیانە لە دۆخی شەڕو هەڕەشەوە بۆ گفتوگۆكردن، نەك داڕشتنەوەی پەیوەندیەكی ستراتیژی سەرلەنوێ !لەماوەی ئەو ٧ مانگەدا ئێران توانیویەتی لە رووی دابینكردنی پێداویستی بەرهەمەكشتوكاڵیەكانەوە جێگەی توركیا بگرێتەوە بۆ روسیا ... توركیا فڕۆكەیەكی روسیای خستەخوارەوە، بەڵام لەبەرانبەریدا لە سەر ئاستی نێودەوڵەتی  توركیا زەرەرمەندی یەكەمە، چونكە هەم سۆزی نێودەوڵەتی لەدەستدا، هەم گەورە بازاڕێكی ساغكردنەوەی كەلوپەل و شتومەكەكانی... راستیەك هەیە ئەویش ئەوەیە، كە لەتێكچونی پەیوەندیەكانی توركیا لەگەڵ هەر وڵاتێكدا هەمیشە توركیا زەرەرمەندی یەكەم دەبێت و دیسانەوە ئەوە دەڵێم، توركیا هەرگیز نابێت بەنیازی ئەوە بێت، پەیوەندیەكانی لەداهاتویەكی نزیكدا وەكو جارانی لێبێتەوە، چونكە لەماوەی ئەو ٧ مانگەدا دۆخی دابڕانەكە و هەڵوەشانەوەی پەیوەندیە دیبلۆماسی وئابوریەكان وەكو رۆژگاری سوڵتانەكان وسەردەمی دەسەڵاتی (تزار) لێهاتۆتەوە بە بمانبورنێك (IZVINITE) پەیوەندیەكانی دو وڵات ناگەڕێتەوە دۆخی جارانی! لە دۆخی ئیسرائیلیشدا بەهەمان شێوەی روسیا توركیا سەركێشی كردوە وپەیوەندیەكانی بەرەو بنبەست بردوە وبونی دۆستایەتی خۆی لەگەڵ ئیسرائیلدا وەكو سەركەوتنێك لێكداوەتەوە وهاوكاری بزوتنەوەی حماسی كردوە ودۆستایەتی ئیسرائیلیشی كردوە وەكو پاڵەوانی شكێنەری ئابلوقەی سەر (غزە) ش خۆی نواندوە وبەناوی ناردنی هاوكاریەوە پاپۆڕێك چەك وتەمەنی ڕەوانەی بەرەی غەزە كردوە، كەلەروداوەكەی مایسی ٢٠١٠ دەریای ناوەراستدا كەشتیە سەربازیە ئیسرائیلیەكان لەكەنارەكانی دەریای سپی ناوەراست لەنزیك توركیا (مەڕمەڕە) پەلاماری پاپۆڕەكەی توركیایان داو (٩)  سەرنشینی  توركیان كوشت و بەستەڵەكیی پەیوەندیەكانی هەردولای لێكەوتەوە . ئەردۆغان ویستی لەگەڵ ئیسرائیلدا دریژە بەپەیوەندیە دێرینەكەیان بدات وهاوكات وەكو داكۆكەرێكیش لە ئیسلامەكانی غەزە دەربكەوێت، چونكە ئەو كاتە هەڵدان لەسەر غەزە ومناڵەكانی (پورە الحجارە) لە برەودابو بۆ ڕیكلامی حیزبایەتی لە دونیای ئیسلامیدا... ئەم هەڵوێستەی دوێنێ وپێرێ توركیا بنچینەیەكی قوڵی مێژویی هەیە لە درێژایی دەسەڵاتی توركدا و هەمیشە ڕەق و زیادەڕۆیی كردوە و پاشان بەكەم رازی بوە، تەنها لەگەڵ كوردا توركیا لە نواندنی سیاسەتی ڕەقدا سەركەوتوبوە... هەمیشە توانیوێتی كورد بەفێڵ وبەزەبری هێزملكەچ بكات بەئێستاشەوە لەگەڵ ئەوەی توركیا سودمەندی یەكەمینە لەم دەسەڵاتەی كورد لەباشور و وەكو گیرفانێكی گەرم بەكاریدەهێنێت بەهەڵوێستێكی رەقەوە بەرانبەر هەڵوێستێكی نەرم وترسنۆكانەی كورد لەباشور ئێمە هەمیشە لە تێكچونی بارودۆخەكە دەترسین ولە ئاست هەموو جۆرە دەستدرێژی وپێشێلكاریەكی توركیا بێدەنگی دەنوێنین، كەچی توركیا لەوپەڕی لاوازی وكڕنۆشبەری خۆیدا بۆ وڵاتانی تر،كەچی بەرانبەر بەباشور هەڵوێستەكانی هەر رەق ونەبیستانەیە و،  ئێمەش هێشتا هەمو هێلكەكانمان خستۆتە نێو سەبەتەكەی توركیاوە !
بادانەوەكانی روسیا بەرانبەر بەكورد : روسیاش خاوەنی مێژویەكی پاك نیە لەبادانەوە وبێ هەڵوێستیدا بەرانبەر بەكورد لە  هەماهەنگی دامەزراندنی كۆماری مهابادەوە بۆ پشت تێكردنی لەبەرانبەر هەندێك پشك وئیمتیازدا لەلایەن حەمەرەزاشاوە بۆ یەكێتی سۆڤیەتەكانی ئەوساو پاشان دوبارەكردنەوەی هەمان ئەزمون بەسەر كۆمۆنیستەكانی عێراقدا لەساڵی ١٩٥٨ بۆ ساڵی ١٩٦٨ كە روسیا خۆی هاوكاری بەعسیەكانی كرد بۆ قەڵاچۆكردن و ڕاوەدونانی كۆمۆنیستەكانی لەبەرانبەر نەوتی هەرزان وخورمادا....

‌ 2661 جار بینراوه‌
02/07/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved