نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
(شەهبا) (شا) كلیلی چارەسەری هەموو كێشەكانی رۆژئاوا و سوریایە !

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


ناوچەی شەهبا كە دەكەوێتە باكوری گەورەشاری حەڵەبەوە ناوچەیەكی زۆر گرنگ و ستراتیژیە لە رووی ئابوریەوە، یەكێكە لەدەوڵەمەندترین ناوچەكانی رۆژئاوا و دەولەمەندە بەگازی سروشتی و نەوت و بەرهەمە كشتوكاڵیەكان ئەم دەڤەرە خاك و زەویەكەی ئاویژگەیە و ناوەكەشی لە بنەچەدا هەر لەئاوەوە هاتوە رۆمان وسوریانیەكانی پێیانگوتوە (IQWARATI) ئیكواراتی واتا شوێنی سەرچاوەكانی ئاوی ژێرزەوی دەڤەرەكە هەر هەموی لە شەهبا وسیفیرا و بناری چیاكانی لیلۆنەوە هەڵدەقوڵێت . روبەری شەهبا (شا) بریتیە لە هەزار كیلۆمەتری دوجاو و ژمارەی دانیشتوانی ١٤٠ هەزار كەسە و بە ٤٠ كیلۆمەتر دەكەوێتە خواروی كانتۆنی كوبانێ وە.. مەنبیچ دەكەوێتە باكوریەوە و ئیزازیش دەكەوێتە رۆژئاوایەوە.. (٢٥٠) شارو شارۆچكە و ٥٠٠ گوند لەخۆدەگرێت لەشارەدیارەكانی جەرابلوس (مەنبیچ) و(باب) وعزاز وتل ئیربان وتل حاصل . پێكهاتەكانی شەهبا بریتین لە كورد وعەرەب وتوركمان وجەركەس وئاسوری وسوریانی وئەرمەنی ونەستوری وئەرنائوت و چەچان و كلدان ویەزیدی وئیسماعیلی، هەروەها ئەم ئاینزایانەشی تێدایە سوننە – شیعە – كریستیان – یەزیدی – عەلەوی – دروز – جو . جگە لە توركمانەكان، كەلەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانیەكان لەم دەڤەرە نیشتەجێكراون بەهەمان شێوەی توركمانە سوننەكانی عێراق . لە كۆی ٦٠٠ هەزار كەس تەنها ١٤ هەزاریان توركمانن ولەكۆی ٢٠٠ گوند تەنها ٩ گوندی توركمان نشین هەیە. لەمانگی ١/٢٠١٥ خەڵكی ناوچەكە هەوڵی ئەوەیان دا ئەنجومەنی ریشسپیەكان بۆ ناوچەكانیان پێكبهێنن، بەڵام سەركەوتوو نەبون ... ناوچەكە تا ئێستا لە ژێركۆنترۆڵی جبهە النصرە واحرار الشام و جند الاقصی و صقور الجبل وجیش الفتح و جبهە الشامیە، كە هێشتا ئەم دەڤەرە بەمەنبیچیشەوە لە ژێردەسەڵاتیاندایە . پێدەچێت هەنگاوی دوهەمی دوای رزگاركردنی (مەنبیچ) شەهبا بێت، چونكە لەهەمو شوێنەكانیتر ستراتیژیترە ودەبێتە كلیلی رزگاری سەرجەم ناوچەكە . زۆربەی هێزەكانی ئەم دەڤەرە دەسەندەخۆری توركیان و توركیایە، كەلەكاتی پێویستدا بۆ ئامانجەكانی خۆی هەڵیاندەسوڕێنێت ... پێكهاتەی سەرەكی ناوچەكە كوردن وعەرەبیش بەپلەی دوهەمدێن لە روی ژمارەوە، ئەگەرچی لەهەندێك شارۆچەكەكان دانیشتوانەكەی ١٠٠% كوردن سفیرا بەنمونە خەڵكەكەی هەمو كوردن،تل حاصڵ وتل ئیربانیش بەهەمان شێوە... ئەمە جگە لەوەی لەهەمو سارو شارۆچكە وگوندەكانیش كورد بەژمارە زۆرترن . لە ئێستادا توركیا بگەمارۆدانی مەنبیچ زۆر تەنگەتاوبوە، بەڵام لە راستیدا مەترسی لە (شا) شەهبا زیاترە بەهۆی هەڵكەوتنی ناوچەكەو ئاراستەی پێكهاتەكانی بەرەو كانتۆنەكانی كۆبانێ و عفرین . گەورەشاری دەڤەرەكەشە .
ئەكواراتی : ئەكوا بەزمانی لاتینی واتا (ئاو) ئەم ناوانە ناورەسەنەكانی سەردەمی دەسەڵاتی ئیمپراتۆریەتی رۆمایە، پێش هاتنی عەرەبە ئیسلامەكان وتوركە ئیسلامەكان، كەهەریەكە لەوانیش ناوی عەرەبانە وتوركانەیان بەسەر شوێنەكاندا دابڕیوە . هەمو ناوچەیەكی رۆژهەڵاتی ناوەراست وباكوری ئەفەریقا پێش هاتنی عەرەب بەبیانوی بڵاوكردنەوەی ئایینی ئیسلامەوە وتوركەكان بەبیانوی داگیركردنی نیشتمانێك بۆ نیشتەجێبون لەناوەراستی ئاسیاوە ناوێكی تریان هەبووە. ئەكواراتی واتاو ناوچەیەكی پاراو وئاویژگە، كە (شا) شەهبا وسفیرا دەگرێتەوە لەدامێنی چیای لیلۆك .


‌ 2591 جار بینراوه‌
16/07/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved