نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
كێ براوەو كێ دۆڕاوی قۆناغی دوای داعش دەبێ؟

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


دیارە ئەمڕۆ زۆربەی دەوڵەتانی جیهان بەگومانن لە جۆری پەیوەندییەكانی توركیا بەداعشەوە، چونكە بە تێڕوانین لەرەفتاری حكومەتی توركیا بەرانبەر بەداعش، دیارە كە توركیا بوون و مانەوەی داعشی پێچاكە لەناوچەكەداو پێی وایە خزمەتی پرۆژەكەی دەكات دژ بەئەمەریكاو یەكێتی ئەوروپا، ئەگەرچی ئەم دۆستایەتیەی توركیا بۆ داعش زیانی گەورە بەپەیوەندییەكانی دەگەیەنێت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی، ئەگینا داعش تەنها هەندێك قازانجی وەهمی و كاتی بەتوركیا دەگەیەنێت و لەدوورمەوداشدا بە زیانی گەورە دەگەڕێتەوە و پەیوەندییەكانی توركیا لەگەڵ وڵاتانی دونیادا، كە ئاساییبونەوەی چەندین ساڵی پێویستە، لەگەڵ بوونی ئەم مەترسیانەشدا هێشتا توركیا دەستبەرداری داعش نابێت وهاوكاری مادی و سەربازی و هەواڵگری و لۆجیستیكی دەكات، لەلایەكی ترەوە توركیا ئەم پەیوەندیانەی خۆی لەگەڵ داعش بەپەنهانی هێشتۆتەوەو لە میدیاكانیدا وەكو پەكەكە بەتیرۆرست ناوزەدی دەكات و لەولاشەوە هەموو دەزگا هەواڵگرییەكانی خۆی خستۆتە خزمەتی داعشەوە، كە پێیوایە ئەو راستییە باش دەزانێت، كە داعش توانای مانەوەو درێژەدانی بەدەسەڵاتی نییە لەم دۆخە نێودەوڵەتییەی ئێستادا، بەڵام توركیا هێشتا دەستبەرداری نابێت،چونكە بوون و مانەوەی داعش وەكو چەكوشە فشارێك رێگەخۆشكەر دەبێت بۆ باڵادەستی توركیا وەكو گەورە دەسەڵاتێكی دونیای ئیسلام لەناوچەكەدا، بۆیە تائێستا پەیوەندییەكانی توركیا بەداعشەوە بەگوماناوی و ناڕاشكاوی ماوەتەوەو لە سوریادا جۆرە ستراتیژێك پێڕەودەكات و لە عێراقیش ستراتیژێكیتر پێڕەو دەكات... توركیا لە حەڵەب لەگەڵ باڵادەستی داعشدا نییە، بەڵام دەیەوێ داعش لە رقە وموسڵ وكەركوك تێكنەشكێ، چونكە داعش شەڕێكیش بەخستنەبەری بۆ توركیا دەكات لە رۆژئاوا و كەركوكدا! واتا توركیا چەندین ستراتیژی جۆراوجۆری هەیە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ داعشدا بەپێی شوێنەكان دەگۆڕێت، ستراتیژی توركیا بۆ داعش لەسوریاوە بۆ عێراق و لە عێراقیشدا لەكەركوكەوە بۆ موسڵ جیاوازی هەیە! ئایا توركیا لە دۆخی گرتنەوەی مەنبیج وئەلباب و حەڵەب و داخستن وپەككەوتنی سنورە (٨٤) كیلۆمەتریەكەی لەگەڵ رۆژئاوادا چ ئەلتەرناتیڤێكی دی هەیە بۆ مانەوەی داعش لە سوریا و عێراقدا؟ ئەمە ئەو پرسیارەیە، كە پێویستە شیكارییەكی نوێی بۆ بكرێت دوای كەوتنی مەنبیج و ئەو شوێنانەی تر، كە لە ئێستادا زلهێزەكانی ئەمەریكاو روسیا ئارایشتی قۆناغی دوای كەوتنی داعش دەكەن لە رقەو موسڵ، بۆ ئەو مەبەستەش دیارە زلهێزەكان بەراوردناكرێن واتا هێزوتوانای ئەمەریكا بەروسیا بەراود ناكرێت، راستە روسیا زلهێزە، بەڵام بەرانبەر تواناسەربازی و ئابورییەكانی ئەمەریكا بچووكتر دەردەكەوێ، لەگەڵ ئەوەشدا لە ئێستاوە ئەو دوو هێزە لەسەر قۆناغی دوای داعش رێكەوتون، تەنانەت لەسەر ئەوەش رێكەوتوون، كە كام هێزو لایەن دەبنە دەسەلاتداری رقەو موسڵ و رێگەیان پێدەدرێت تێدا دەسەڵاتداری بكەن لە رقە بەرەزامەندی روسیا لەباشوری رۆژئاوای شارەكەوە بەهەماهەنگی سوپای سوریای ئەسەدی و ئەمەریكاش لە باكوری رۆژهەڵاتی شارەكەوە بەهەماهەنگی یەپەگەو ئەنجومەنی سەربازی سوریای دێمۆكراتی رەقە، كەلە ئێستاوە لەسەر شێوەی ئەنجومەنی مەنبیج ئامادەكاری بۆ دەكریت.. لە موسڵیش بەرەزامەندی هاوپەیمانان و ئەمەریكاو حكومەتی هەرێم و پاسیڤكردنی رۆڵی سوپای تورك و سوپای عێراق بەتایبەتی (حەشدی شەعبی _ شیعە) و كاراكردنەوەی حەشدی وەتەنی و ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ بەشێوەیەكی كاتی، لەهەردوو دۆخەكدا لەكەوتنی داعش لە سوریا و عێراقیشدا توركیا مایەپوچ دەدەكەن و ئەمەریكاو هاوپەیمانەكانی لە ئەوروپیەكان و دەوڵەتانی نێویەكێتی ئەوروپا تۆڵەی (ژێماڵەیی)خانەخوێیەتی توركیا بۆ داعش دەكەنەوە، لەسەر رۆشنایی ئەم شیكارییەی سەرەوەدا براوەی یەكەم هاوپەیمان و روسیاو هاوپەیمانەكانی دەبن... واتا ئەمەریكا هاوپەیمانەكەی پێكهاتەكانی رۆژئاوایە لە پێشیانەوە كورد و عەرەب و سریانی و ئەرمەنی و توركمان و چەركەس و ئەنجومەكانیان و فیدڕاڵیزمەكەی رۆژئاوا بۆ ئەو پیكهاتانە دەبێتە ستاتۆی سیاسیان... بەنیسبەت روسیا وسوریاسەوە بەئێرانیشەوە بەهەمان شێوەیە رژێمەكە دەمێنێتەوە بۆ پارسەنگكردنی تەرازوی هێزە لەناوچەكەداو دۆڕاوی نێو ئەم هاوكێشەیە توركیا دەبێ بەپلەی یەكەم، چونكە سەركێشییەكی گەورەی كردووە لەناوچەكەدا و خاوەندارێتی لەگەورەترین وترسناكترین رێكخراوی تیرۆرستی نێودەوڵەتی كردووە، كەبەداعش ناسراوە.
*پرۆژەی ئاكپارتی: ئاكپارتی یا بەزمانی سیاسی ئیخوانیەكانی توركیا بەخەسڵەت و مینتاڵ و واڕسك دژە ئەمەریكا و رۆژئاوان... ئەمە سروشتی نەگۆڕی ئیخوانیەكانە لەهەر شوێنێك بن، تەلاری ئەو پەیوەندییەی ئێستای توركیاش لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپاو ئەمەریكادا خشتێكی ئاكەپەی ئەردۆغانی تێدا نیە هەر هەموی هی رابردووە، پرۆژەكەش زۆر بەسادەیی بریتییە لە پێكهێنانی یەكێتییەكی ئابوری لە نێوان دەوڵەتە ئیسلامییەكاندا بەسەرۆكایەتی و باڵادەستی توركیا.

‌ 2594 جار بینراوه‌
23/07/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved