وتار
پەرلەمانی كوردستان و ئەزموونی دوو ساڵی رابردوو

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی


 لە ماوەی دوو ساڵی رابردوو كە پەرلەمانی كوردستان زۆرترین ئەندام پەرلەمانی لایەنەكەانی تێدابوو، زۆرینەشی ئەندام پەرلەمانی گەنجی  بێئەزموون بوون، نەیانتوانی خۆیان لە چەند هەنگاوێكی نەگەتیڤ رزگار بكەن،  بۆیە ئەدای كاركردنیان سەركەوتوو نەبوو، بەگشتیش خەڵك متمانەی پێنەبوون ئێستاش متمانەیان پێیان نیە،  كە ئەتوانین هۆیەكان بەم چەند خاڵە بخەینەڕوو.
سەرەتا زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەكان بە بێجیاوازی نەیانتوانی خۆیان لە بەرگی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن رزگار بكەن و هەموو ئەو پڕۆژە بارانەی كە سەرەتا دەستیان دابوێ‌، خۆی لە خوێدا دەرنەچوون بوو لە هەڵمەتی هەڵبژاردن، هەركەسەو بۆ لایەنەكەی خۆی موزایەدەی ئەكردو بەمەش وا لەم پەرلەمانە هات ئەگەر یەكێكیان بەرنامەیەكی چاكسازی بخاتەڕوو یان هەوڵبدات بۆ كارێكی خێر، ئەوا چەند فراكسیۆنێك نەك  لەگەڵی بوون، بەڵكو دژیشی دەوەستانەوە، لە بەرامبەریشدا لایەنێكی تر كارێكی تر و پرۆژەیەكی تری ئەخستەڕوو بۆ ئەوەی خەڵك بڵێن ئەو فراكسیۆنەش بەرنامەی  باشی هەیەو لەمەوە سەرتاپای كاری دوو ساڵی رابردوو لە مزایەدەیەكی سیاسی بەملاوە هیچی تر نەبوو، بۆیە كاتێكش سەرۆكەكەیان  لە هەولێر رێگای پێئەگیرێ‌ و دۆست و هەڤاڵ و تەنانەت فراكسیۆنی خۆشی  نەیانتوانی بیگێڕنەوەو پارێزگاری لێبكەن، ئەگەر نا دەبوایە ئەو رۆژەی  سەرۆكی پەرلەمان سوكایەتی پێئەكرێ‌ سەرجەم ئەندام پەرلەمانەكان بەئەندام پەرلەمانەكانی  پارتیشەوە چووبوونایە سەیتەرەی پردێ‌ و  دەستیان دابایە  مانگرتن و ناڕەزایی  تاكو سەرۆكەكەیان ئەگێڕایەوە، جا سەدوو دە ئەندام پەرلەمان نەتوانێ‌ پارێزگاری لەسەرۆكەیان بكەن، چۆن ئەتوانن پارێزگاری لە مافی ئەو خەڵكە بكەن كە دەنگیان پێنداوە، بۆیە من ئەڵێم هەروەك چۆن سەرۆكی پەرلەمان شەرعیەتی نەماوە هەر سەدوو دە ئەندامەكەش شەرعیەتان نەماوە، بۆیە چاكترە لە ئێستاوە هەڵبژاردنێكی پێشوەختە بخرێتە كاری لایەنەكان، نەك پەرلەمانێكی وەك ئێستا بێ‌ دەسەڵات كە لەسەرچاوەكەی كوژایەوە.
من تێناگەم لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا، پەرلەمانی كوردستان  چیكردووە جگە لە وەی كە شەوانە دەهاتنە سەر كەناڵە ئاسمانییە بەناو ئەهلییەكان و لەناوەڕۆك حیزبیەكاندا تۆمەتیان بۆ یەكتر دەهۆنیەوەو بەرنامەی كاریان بووەتە شەڕە موقابلە لە (ئێن ئارتی و كەی ئێن ئێن و رووداو) هەموو موقابەلەكانیشیان جگە لە ئاڵۆزكردنی رەوشی هەرێمی كوردستان هیچی لێشین نەبوە.
زۆرینەی ئەندام پەرلەمانەكان گەنجن و ئەزموونی سیاسەتیان نەبووە، تا رادایەك خەباتێكی سیاسی دوور و درێژیان نەبوەو ئەتوانین بڵێین بەشۆڕش و ئەو ئەزموونەوە ماندوو نەبوون و هاتوونەتە سەر سفری حازر، ئەمەش وادەكات زۆر لە خەمی نیشتیمان و پەرلەمان و خەڵكدا نەبن، ئەگینا ئەو بەڕێزانە دەبوایە لەیەكەم هەنگاودا هەوڵیان دابایە  خانەنشینی ئەندام پەرلەمان و پلەباڵاكان هەڵوەشێننەوەو یاسایەك بە هەموو فراكسیۆنەكان دەربكەن كە ئەندام پەرلەمان خانەنشین نەكرێت بە شەش ملیۆن و بە پێچەوانەوە دوای چوار ساڵی كاركردن بگەڕێتەوە سەر  وەزیفەی خۆی و بەمەش متمانەی جەماوەرو دەوروبەریان بۆخۆیان دەستەبەر ئەكرد، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەندام پەرلەمانی و وەزیری هاوشێوەكانی بوەتە كاسبی پارە كۆكردنەوەو ئەوەی ئەم پۆستانە وەرئەگرێت، دەبێتە خەزێنەیەك بۆ پشتاو پشتی خۆی، ئیتر پەرلەمان ئەوە حاڵی ئەبێت كە ئێستا هەیە.
زۆرینەی پەرلەمانتارانی كوردستان لە خەمی خەڵكدا نەبوون و بە پێچەوانەوە خەریكی كاری حیزبی و ئیمتیازی خۆیان بوون، ئەم كارەی ئەندام پەرلەمانەكانی كوردستانیش وای لەڕای خەڵكی كوردستان كردووە لە هەڵبژاردنەكانی داهاتوودا خەڵك نەچێتەوە سەر سندوقەكانی دەنگدان و  خەڵك ئێستا بەگشتی  قێزی لە هەڵبژاردن و پەرلەمان ئەبێتەوە.
بۆیە دواجار پەرلەمان دەسكەوتی بە گەل و نەتەوە نەبەخشی، پێویستە لایەنەكان حكومەتی هەرێم بكەنە كار بەڕێكەرو لە ئێستاوە مشووری هەڵبژاردنێكی تر بدرێت و خەڵكی كوردستانیش ئەمجارە بە دیدێكی ترو بە خەمخۆری تر خەڵكی باش هەڵبژێرن و گوێ‌ بە حیزب و حیزكاری نەدەن.

‌ 2676 جار بینراوه‌
09/11/2015
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - له‌ژێر چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
دلسۆز حه‌مه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved