نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
توركیا جێگۆڕكێ بەچەتەكانی دەكات!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


حكومەتی توركیا پاش بادانەوەكەی بەلای روسیا و ئیسرائیلدا و،كە ئێستا خەریكی دڵنەوایی ئێرانیشە، دەیەوێ جێگۆڕكێ بەهێزەدەسەندەخۆرەكانی بكات بەو نیازەی وردە وردە حەڵەب بكەوێتەوە دەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد، ئامانج لەم جێگۆڕكێ یەش بۆ گەمارۆدانی رۆژئاوا و رێگریە لەبلاوبونەوەی مۆدیلی دەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دێمۆكراتی (HSD*) لەناوچەكانی عەزاز وشەهبا و مەنبیچ و الباب و جەرابلوس . وەكو ئاگادارین ئەردۆغان وئاكەپە لە رێگەی كەناڵەكانی دامەزراوەی میتەوە دەمێكە لە شەڕێكی قیزەونی مەزهەبی و ئیتنیەوە گلاوە لە رۆژئاوادا... ماخۆلانی توركیا لەناو خاكی سوریا و رۆژئاوادا، تەنها بۆ رێگریە لە خەمڵین ودروستبون وبەرقەرابونی دەسەڵاتێكی كوردی، نەك دژی رژێمی ئەسەد بێت. حكومەتی توركیا هەمیشە لەو پێناوەدا ئامادەیە دەست بخاتەوە نێودەستی ئەسەدەوە . گرێكوێرەی دوژمنكاری ئەردۆغان تەنها لەگەڵ رۆژئاوا ومۆدێلەكەیەتی، بادانەوەش لای حكومەتی ئاكەپە زۆر ئاساییە لەو پێناوەدا هەروەكو بینیمان لە شەو و رۆژێكدا كڕنۆشی بۆ ئیسرائیل و روسیا برد و بەو پەڕی ملكەچیەوە بەهەڵەكانی خۆیدا چۆتەوە لەكاتێكدا لەگەڵ هەردو وڵاتی روسیا وئیسرائیلیشدا دەستدرێژی كراوەتە سەر توركیا ساڵی ٢٠١٠ ئیسرائیل لەنێو سنوری ئاوی توركیادا (مەرمەڕە) گێچەڵی بەپاپۆڕە باهەڵگرەكەی توركیا كردو ٩ ی لەسەر نشینەكانی كوشت، كەهاوكاری وخواردەمەنیان دەگواستەوە بۆ غەزە ( بەڵام چەك وتەمەنیشی لە دوتوێدا حەشاردرابو!) سەبارەت بەروسیاش ئەو زەرەرو زیانانەی، كە روسیا لەچەند مانگێكدا بەتوركیای گەیاند بە سوتاندنی قافڵەی تەنكەرەنەوتەكانی توركیا – داعش مەگەر لە شەڕی جیهانی یەكەمدا زیان بەو ئەندازەیە بەر توركیا كەوتبێت... توركیا لەوپەڕی ئیفلاسی و دەستەوستانیدا ئەو فڕۆكەیەی خستەخوارەوە وقوڕەكەی خەستتركردەوە. پرۆژەكەی توركیا لەسوریادا شكستی هێنا، بۆیەتوركیا ناچاربو بەخۆیدا بچێتەوە وداوای ئاشتی وئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی بكاتەوە لەگەڵ هەر یەك لە روسیا وئیسرائیل وئێران... رێكەوتن لەگەڵ ئەو دەوڵەتانە هاوكێشەكان دەگۆڕێت، بەڵام ئاكپارتی لەتیاچون و نوچدان رزگار ناكات، ئەو هێزانەی كە چەندین ساڵە بەخێویان دەكات لەپێناوی روخاندنی رژێمی ئەسەد دا دیسانەوە تەنگیان پێهەڵچنراوە لەلایەن هێزەكانی سوریای دیمۆكراتیەوە (هەسەدە)، كە پێكهاتون لە یەپەگە ویەپەژە وجیش الپوار، كە ئەنجومەنی سەربازی مەنبیچ ورەقە وشوێنەكانی تریش دەگرێتەوە، بۆیە لەدواكۆبونەوەی دامەزراوەی (میت) لە شاری گازی عەنتاب میت فەرمانی بەچەتە بەكرێگیراوەكانی (ENKS) و ( SUK) كردوە، كە گەورەشاری (حەڵەب) رادەستی هێزەكانی بەشار ئەسەد بكەنەوە ولەجیاتیدا هێڵی جەرابلوس – ماڕرە و عەزاز تۆكمەتر بكەن وهێرشەكانیان بۆ سەر كانتۆنی عفرین وكۆبانێ وگردەسپی چڕتر بكەنەوە... رژێمی ئاكپارتی زۆر بە خەستی كەوتۆتە نێوشەڕێكی مەزهەبی وئیتنی ئاڵۆزەوە لە سوریادا هەروا بەسانایی لێی دەرباز نابێت و،بۆیە دەیەوێ ئەو سنورە (٩٨) كیلۆمەتریە لە جەرابلوسەوە بۆ عەزاز نەكەوێتە دەستی هێزەكانی سوریای دێمۆكراتی (HSD) دەیەوێ ناوچەكانی سەروی حەڵەبەوە تا سەر سنوری خۆی بێ یەپەگە بێت، چونكە یەپەگە هەمیشە مۆدێلی نوێ لەخەباتی دێمۆكراتی وپێكەوەژیان بۆ خەڵكی ناوچەكە دادەهێنێت... حكومەتی ئاكەپە دەمێك ساڵە خەریكی پێكەوەنانی كۆمەڵێك گروپی چەتەئاسایە لە ژیرَ ناوی جیاجیادا وەكو النصرە واحرار الشام و فیلق الشام وجیش الاسلام و لیواتایبەتەكانی سوڵتان (مراد) لیوای حمزە ولیوای (٩٩) و فیلق ١٦ و لیواتایبەتەكانی فاتیح سوڵتان محمد وئێستاش (ئەنەكەسە) و سوپای ئازادی سوریا و سوپای ئیئتیلافی گەلانی سوریا . كاتی خۆی ئەو هێزە چەپەڵە تێكەڵانە سەری داود ئۆغڵوشیان خوارد. پلانەكەی ئێستای حكومەتی ئاكپارتی بریتیە لە كشانەوە لە حەلەب وتۆكمە كردنی پتری جەرابلوس وعەزاز و مەنبیچ و الباب و شەهبا هێرشكردنە سەر ناوچەكانی ژێردەسەڵاتی هێزەكانی سوریای دێمۆكراتی، چونكە توركیا دڵنیابوە لەوەی داعش شكست دەهێنێت وكۆتایی دێت، مایەپوچیش بو لەوەی كە لە ریگەی یوئینەوە ناوچەیەك بۆ ئەم هێزانەی لەو سنورە فراوانە بە دابینكردنی چەند كەمپێك لەژێرناوی ناوچەی بێلایەندا دەستەبەر بكات، هەر بۆیە حكومەتی ئاكپارتی كڕنوش بۆ شەیتانیش دەبات بەو مەرجەی كورد (یەپەگە) نەبێتە دراوسێی ! نابێ ئەوەشمان لەبیر بچێت، كە دامەزراوەی میت بەپلەی یەكەم دەیەوێ ئەو ناوچانە بكەوێتە ژێردەسەلاتی (ئەنەكەسە)وە، كەباوەڕپێكراوترین گروپی دەسەندەخۆری خۆیەتی لە ناو ئەو هەموو هێزە جەنجاڵەدا . ئەركی راستەوخۆی (ئەنەكەسە) و (سوك) ئەوەیە، كە هەوڵ بدەن ئەوانەی كەلەژێردەستی داعشەوە رادەكەن پەیوەندی بە هیزەكانی سوریای دیمۆكراتیەوە نەكەن وئەو بەرنامەیەی بشێوێنن، كەلە دوای ئۆپەراسیۆنی مەنبیچەوە یەپەگە دایهێناوە ( ئەنجومەنی سەربازی بۆ پێكهاتەی ناوچەكان).
توركیا لە هێزەكانی سوریای دێمۆكراتی تۆقیوە، چونكە دەزانێت یەپەگە ویەپەژە وسوپای شۆڕشگێر داینەمۆكەیەتی و دەشزانێ چ بەرنامەیەكی دەگمەنیان هەیە بۆ پێكەوە ژیانی نەتەوە جیاجیاكان بەدور لە عەقڵیەت وزهنیەتی نەتەوەپەرستی وقەومەچێتی . ترسی ئەردۆغان وشكستی سیاسەتەكەی لەم ناوچانە لەبونی ئەو هێزانەوە سەرچاوەی گرتوە . توركیا لە ئێستادا هیج ترسێكی لەمۆدیلی دەسەڵاتی باشور نیە، ئەگەرچی بۆی بلوێ ناهێڵێت نیوكاتژمێر لەسەر پێی خۆی بوەستێت، بەڵام مەرگی خۆی لەبونی دەسەڵاتی كورد لە رۆژئاوادا دەبینێتەوە وتەنینەوەی مۆدێلەكەشی بەكارەساتاویترین مەترسی دەچوێنێت ...
لێرەدا پێویستە ئەو راستیەش دوبارە بكەینەوە، كە توركیا تا ئێستا بۆ كاتژمێرێكیش پەیوەندیە بازرگانی وسەربازیەكانی خۆی لەگەڵ داعشدا نەپچڕاندوە! لە كاتێكدا داعش هاوپەیمانێكی لاسار و بەهێز و دەستوەشێنە و هیچ كام لەو هێزەدەسەندەخۆرانەی توركیا لە هیچ ناوچەیەكدانەیانتوانیوە چەند كاتژمێریك بەرانبەر داعش بوەستنەوە ... داعش هەر شوێنێكی ویستبێتی لەم هێزانەی پیاوەدەغەزارەكەی وەرگرتۆتەوە مەنبیج وجەرابلوس بەنمونە لە رابردودا بەدەستی سوپای ئازادی سوریاوە بون پاشان داعش لێوەرگرتونەتەوە لەهەندێك شوێن بەشەڕ ولەهەندێكیتر بە رێكەوتن ورەزامەندی حكومەتی ئاكپارتی.
توركیا لە سوریادا دارێكی بەدەستەوەیە سەرێكی داعشەو سەرەكەیتری گروپەدەسەندەخۆرو چەتەكانێتی، كە نازانێت بەكامیان ئەویتریان مكیاج بكات ! ئەمە لەكاتێكدایە، كە مەترسی هەیە، كە لەم پاشاگەردانیەدا ژیماڵەیەكی گونجاو بۆدەركەوتنەوەی القاعدە بخەمڵێتەوە (رۆڵگۆڕكێ) بكرێت.
سەرجەم هێزو گروپەدەسەندەخۆرەكانی توركیا لە حەڵەب و دەوروبەری شوێنیان داگیركردوە،بەڵام بە بێ هاوكاری راستەوخۆی توركیاش ناتوانن هیچ ناوچەیەك بپارێزن، بۆیە دوای رێكەوتن وئاساییكردنەوەی پەیوەندیەكانی توركیا لەگەڵ روسیا وئیسرائیلدا ئەو هێزانەی بەرەو عەزاز ونزیكی كانتۆنی عفرین دەجوڵێنێت و لەناویشیاندا رۆڵی سەرەكی دەداتە ئەنەكەسە، كە ئامادەیە راستەوخۆ ئەجنداكانی حكومەتی ئەنقەرە بەجینهێنێت . ئەو ناوچانەی پێدەسپێردرێ عزاز، شەهبا، الباب، كە پێكهاتوە لە ٢٥٠ شارو شارۆچكەو ٥٠٠ گوند كە زۆربەی دانیشتوانی ناوچەكە كوردن وكاتی خۆی بەرپشتێنەی عەرەبی كەوتون لەكاتی باڵادەستی رژێمی بەعسدا، پێدەچێت كاتی خۆشی توركیاو داعش روباری فوراتیان كردبێتە سنوری نێوان داعش و هیزە پرۆتوركیەكان ( pro Türkische Milies Grupen)! ئامانج لە جێگۆڕكێی ئەم هێزانە بۆ جێگرتنەوە و دەستپێوەگرتنی خاكە بۆ قۆناغی دوای ئاشبەتاڵی داعش .
لە ئێستادا ئەم هێزانە واتا ئەنەكەسە و هیزەكانی بەناوگەلی سوریا لە نزیك عفرین پەلاماری تل رفعت و عین دقنە و بیلەلۆن و مینیخ و ناوچەی (وڵاتێ قازی ) دەدەن
و چەندین جار شكێنراونەتەوە، ئەگەرچی ئەنەكەسە هەندێك جار سود لەهاوكاری هێزەئاسمانیەكانی هاوپەیمانانیش دەبینن، چونكە ئەم هێزانە لەرابوردودا لەلایەن ئەمەریكاوە یارمەتیدراون پڕچەكیش كراون دژ بە حكومەتی بەشار ئەسەد.. هاوكات وەكو ئۆپۆزۆسیۆنیش بەشداری كۆنفرەنسەكانی ئاشتیان كردوە لە ڤیناو جنێف، لە كاتێكدا بەهۆی هەلوێستی توركیاوە رێگری كراوە لەبەشداری پێكردنی پەیەدە لەو كۆنفرەنسانەدا.
(HSD*) كورتكراوەی هێزەكانی سوریای دیمۆكراتیە، كە پێكهاتون لە یەپەگە و یەپەژە و سوپای شۆڕشگێڕان (جیش الپوار)،كە ئەنجومەنی سەربازی شارو ناوچەكانیش هەر لەلایەن هەدەسە وە دامەزرێنراون . ئەم مۆدێلە لە حوكمڕانی خۆجێی لە ئێستادا لەبرەودایە وپێكهاتەكانی عەرەبی توركمانی وئەرمەنی وچەركەسی وسوریانی وئاسوری ونەستوری وكلدان وئەرنائوت پێشوازیەكی باشی لێدەكەن بۆ رزگاربون لەدەستی داعش وئەو شوێنانەی، كە هێشتا لەژێردەسەڵات وهەژمونی توركیادایە .
( SUK*) كورتكراوەی هێزەكانی هاوپەیمانی سوریایە (قوات تحالف الشعبی السوری) كە سوپای باشوری توركی لەسەر سنورەكانەوە لە كلیس و رەیحانلیەوە راستەوخۆ هاوكاری و هەماهەنگی لە گەل ( SUK) و ئەنەكەسە دەكات ورۆژانە هەر شوێنێكیان بوێ بۆی دەبنە (رصد) تۆپباران دەكرێت لە كۆبانێ و گردەسپی وسنوری كانتۆنی عفرین .

‌ 2760 جار بینراوه‌
13/08/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved