وتار
توركیا و سەپۆتاژێكی نوێ

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


چەند رۆژێكەو بەتایبەتی دوای رزگاركردنی شاری مەنبیچ لەلایەن هێزەكانی سوپای دێمۆكراتی سوریایەوە، پاكردنەوەی سنورەكانی توركیا لەداعش بۆتە وێردی سەرزمانی وەزیری دەرەوەی توركیا (مولود چاوش ئۆغڵو) بۆ ئەو مەبەستەش توركیا چەند داشێكی ئامادەكراوی هەیە، كەلەكاتی پێویستدا دەیانجوڵێنێت، كە یەكێك لەو داشانە (öso) (ئۆزگوڕ سوریا ئۆدوسو) سوپای ئازادی سوریا ... ئەم هێزە تێكەڵەیە یەكێكە لەدیارترین هێزدەسەندە خۆرەكانی حكومەتی ئاكپارتی و لەخاڵە سنوریەكان دایناون بۆ بەجێهێنانی ئەركی تایبەتی بۆ نمونە كاتی خۆی حكومەتی ئاكپارتی رێگەی نەدا پێشمەرگە بچنە كۆبانێ پێشمەرجەكەیان چونەژورەوەی ئەم سوپایە بو، كەلەگەڵ پێشمەرگەكانی باشوردا چونە ناو شاری كۆبانێوە...
ئێستاش لەوەتی شاری مەنبیچ لەلایەن هێزەكانی سوریای دێمۆكراتیەوە رزگاركراوە كێچ كەوتۆتە كەوڵی توركیاوە، چونكە سەرۆكی فەرماندەی هێزەكانی سوریای دێمۆكراتی وئەنجومەنی سەربازی مەنبیچ وجەرابلوس* پلانیان هەیە بۆ پاكردنەوەی ناوچەكە لە داعش وبەرەی نوسرەو هێزە دەسەندەخۆرەكانی تری توركیا لەو دەڤەرە... ماخۆلانی حكومەتی ئاكپارتی لەسەر ئەو ٨٠ كیلۆمەترەی نێوان كۆبانێ وعفرین، كە شارەكانی جەرابلوس والباب وعەزاز لەخۆدەگرێت وماوەیەكی زۆر توركیا هەوڵی لە رێگەی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتوەكانەوە وەكو ناوچەیەكی بێلایەن بۆ هێزەكانی دایببڕێت تێیدا سەركەوتو نەبوو، چونكە دەكەوتە نێو سنوری دەوڵەتێكی ترەوە وتوركیا لە روی یاسایی و نێودەوڵەتیەوە رێگە نەدرا ئەو كەڵەگاییەی بۆ بچێتە سەر.، بۆیە پلانی ئێستای حكومەتی ئاكپارتی بریتیە لە سەپۆتاژێكی تر، كە شوێنگۆڕكێیە بەداعش و سوپای سوریای ئازاد، هەر چۆن پێشتر مەنبیچ بەدەستی سوپای سوریای ئازادەوە بو پاشان لەسەرداوای توركیا رادەستی داعش كرا و جەرابلوسیش لەمانگی ١/٦ /٢٠١٤ كەلە ژێردەستی بەرەی نوسرە قۆلی القاعدە ی سوریا دابوو رادەستی داعش كرا دیسانەوە لەسەر راسپاردەی حكومەتی ئاكپارتی...پلانەكە بەم شێوەیەیە ئەو سوپایەی، كە توركیا ناوی ناوە سوپای ئازادی سوریا هەر هێزی تایبەتی وئامادەكراوی توركیا خۆیەتی لەناو خاكێ توركیاوە دێنە ناوشاری جەرابلوسەوە بۆ ئەو مەبەستە و بۆ ئەوەی مانۆڕەكە زۆر بەزەقی دەرنەكەوێ هەر لە ئێستاوە خەڵكی شاری جەرابلوس، كە زۆربەیان داعش وكەسوكاری داعشن بەدوو ئاراستە شارەكە چۆلدەكەن هەندێكیان بەرەو ناو توركیا وهەندێكیشیان بەرەو مۆڵگەی قەڵای داعشستان (ڕەقە) كۆچدەكەن. من پێموایە داعش بەرگریەكی رووكەشی دەكات لەبەر ورەی هێزەكانی و دەمێنیتەوە كێشەی مینڕێژی شارەكە، كەبەجۆرێكی سەرسوڕهێنەر مینڕێژكراوە .
تەقینەوەكەی ٢١ /٨ هەر دەچێتەوە سەر ئەم سەپۆتاژە و رێگەخۆشكردن بۆ جێگۆڕكێ بەهێزەدەسەندەخۆرەكانی حكومەتی ئاكپارتی، كەلەو تەقینەوەیەدا ٥١ هاوڵاتی كورد شەهید بون كە زۆربەیان ئاوارەی شاری (سیرت) بوون و لە (قازان تەپە) گازی عەنتاب گیرسابونەوە، كە بەهۆی شەڕو نائارامی ناوچەكانیانەوە زێدی خۆیان جێهێشتبوو...هەروەها ٩٦ برینداریشی لێكەوتەوە، كە سێشەممەی رابردوو دوانیتر لە بریدارەكان، كەمناڵیك بو بانوی (قومری) و پیاوێك بەناوی ترومان گیانیان لەدەستداو جێگەی داخە لەكاتی ناشتنی جەنازەی شەهیدەكاندا گروپێك لەنەژاد پەرستانی ئاكپارتی رێگرییان لە ناشتنی شەهیدەكان كرد، چونكە هەر هەموویان كورد بوون ولایەنگری (هەدەپە) بوون.
جگە لەوە شەڕوپێكادانەكان و تەقینەوەكانی قامیشلۆو حەسەكەش هەر دەگەڕێتەوە بۆ جوڵەی داشەكانی ئاكپارتی... پاشماوەی هێزەكانی بەعس لە قامیشلۆ حەسەكە لەسەرداوای توركیا ولەپەراوێزی رێكەوتنە ژێربەژێرەكاندا بەڕیوەدەچێت بەبۆردومانی فڕۆكەكانی ئەسەدیشەوە .
* هێزەكانی دیمۆكراتی سوریا (HSD) لەگەڵ دامەزراندنیدا ئەنجومەنی سەربازی لە پێكهاتەكانی باكوری سوریا بۆ هەر شارێك پێكهێناوە... واتا پێش ئەوەی مەنبیچ رزگار بكرێت ئەنجومەنی تایبەتی خۆی سەرپەرشتی رزگاركردنی شارەكای كردوە بەهەمان شێوە ئەنجومەنی رەقە و الباب وجەرابلوس و عەزاز و شەهبا و شوێنەكای تریش پێش وەخت پێكهێنراون .



‌ 2480 جار بینراوه‌
27/08/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved