نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
بە داگیركردنی جەرابلوس خەونی سوڵتانی عوسمانلی نایەتەدی

ئەحمەد رەجەب


ەردۆگان بەچكە سوڵتانی عوسمانلی خوێنرێژی رەگەزپەرست پێش فەرمانی داگیركردنی جەرابلوس لە رۆژی سێشەممە بانگهێشتی مەسعود بارزانی كرد بۆ توركیاو پێكەوە كۆبوونەوەو بە چروپری باسی بارودۆخی توركیاو كوردستان و ناوچەكەیان كردو پاشان بارزانی لە گەڵ سەرۆكی پارتی “ دادو گەشەپێدان” و سەرۆك وەزیران یەلدرم و هەندی بەرپرسی باڵای توركیا كۆبوونەوەی كردو باسی پەیوەندی نێوان توركیاو كوردستان كراو كەس نازانێ بارزانی پرسی دەوڵەت و سەربەخۆێی كوردستانی لە گەڵ ئەو بەرپرسانەی توركیا تاوتوێ كرد وەك میدیاكانی پارتی لێی ئەكەن و شایانی باسە بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 24/8/2016 هێشتا بارزانی لەوێ بوو سوپای توركیا بە تانك و فرۆكە سنووریان بەزاندو شارۆچكەی جەرابلوسیان داگیر كرد.
شەڕڤانان لەچوارچێوەیهێزەكانیسوریایدیموكرات بەشێكیزۆریشاری (مەنبج)یان ئازادكرد، بەڵام سوپایتوركیا بەهەموو شێوەیەك یارمەتی (داعش)ی ئەدا، بۆ ئەوەیشارەكەئازاد نەكرێتەوە، چونكە بە ئازادكردنەوەی(مەنبج ) شەڕڤانان بە ئاسانی ئەگەنە سەر دەریایناوەڕاست.
لە پاش سەركەوتنی شەرڤانان و پاككردنەوەی شاری مەنبج مەبەستی توركیا یارمەتیدانی ( داعش)ەو، پیلانێكی ئاشكرایە لە دژی رۆژئاوای كوردستان و ئەو دەسكەوتانەی كە بە خوێنی شەهیدان بەدەسهاتوون و، دوژمنانی كورد، ئەیانەوێت سیستمی خۆبەرێوەبردن لە رۆژئاوی كوردستان شكستبێنێت.
لەو رۆژەی خەڵكی سوریا دژ بە رژێمی خوێناوی بەشار ئەلئەسەد راپەری، توركیا بە هاندان و پارەی سعودیاو قەتەر هەوڵی ئەدا بچێتە خاكی سوریاوە، بەڵام ئەترسا، چونكە بارودۆخەكە موركی نیشتمانی پێوە دیار بوو، كەسانی عیلمانی رۆڵی بەرچاویان هەبوو، لە پاش چەند مانگێك ئیسلامییەكان بوون بە خاوەنی راپەرین و، دابەشبوون بە سەر چەند گروپێكی توندرەو تیرۆریستی وەك: دەولەتی ئیسلامی لە سوریاو عێراق، جەبهەت ئەلنوسرەو ئەلجبهە ئەلشامییەو، جارێكیتر توركیا لەگەڵ ئەنجومەنەكەی ئەستەنبوڵ كەوتەكار بۆ چوونە ناو خاكی سوریاو، هاوكات (داعش) سەریهەڵداو بو بە فەریادرەس بۆ رژێمی توركیای تیرۆریست.
لە سەرەتای هاتنی (داعش) بۆ ناوچەكە لەلایەن توركیاوە یارمەتی ئەدران لە: پێشوازی كردنیان، تەرخانكردنی شوێنی خەوتن و حەوانەو، مەشق پێكردن و، ناردنیان بۆ شەر لە عێراق و سوریا، هەردوەها دەرگای نەخۆشخانەكانی توركیا بۆ تیماركردنی بریندارەكانیان واڵا كرا، لە ساڵی 2014 بە هاوكاری و پشتگیری پارێزگاری ترسنۆك ئەسیل نوجەیفی و پاشماوەكانی حزبی بەعس، دووەم شاری گەورەی عێراق (شاری مووسڵیان) داگیركردو، وەك شانۆگەرییەك قونسلخانەی توركیا لە لایەن چەتەكانی داعش داگیركراو، چەند كارمەندێك وەك بارمتە لایان مانەوە!
( داعش) توانی بیرە نەوتییەكانی عێراق لە دەورو بەری مووسڵ و پاڵاوگەی بێجی و بیرەكانی نزیكی كەركوك كەنترۆڵ بكات و، نەوت بە نرخێكی هەرزان رەوانەی توركیا بكات و، بەو هۆیەو، نەوتی هەرزان فرۆشی كوردستان ئابووری توركیا نەشونەمای كردو، رەجەب تەیب ئەردۆگان هار بوو پەلاماری دێهات و شارە كوردییەكانیداو، دەستی خوێناوییە بە كۆمەڵكوژی كورد لە شەرناخ، نەسێبین، گەڤەر، ئامەد، وان، ماردین، جزیرەو سڵۆبی و ناوچەكانی تر.
لە 3/8/2014 (داعش) هەلی بۆ رەخسا، هەندێ بەرپرسی پێشمەرگە كەمتەرخەم بوون و خیانەتیان كردو، بەرگرییان لە خەڵكی سڤیلی ناوچەكە نەكردو، توانیان شەنگاڵ داكیر بكەن و، خەڵكەكەی (قەتل و عام) بكەن و، سەدان كەس و هەزاران ئافرەت بەدیل ببەن و، لە داهاتوودا لە ژێر ئاڵای رەشی داعش ئەكبەر هەراجیان كردن و فرۆشران.
بەڵام دوای ئەوە هەر زوو پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان شێرئاسا راپەرێن و، سەنگەریان لێی گرتن و، لەو كاتەوە تا ئێستا شەری پێشمەرگە دژ بە داعش درێژەی هەیەو، سەروەری زۆریان تۆماركردو و كومەڵێك شەهید و بریندار هەیەو، بە درێژایی زیاتر لە هەزار كێلۆمەتر پێشمەرگە خوێنی بەخشیوەو ئەبەخشێت بۆ لەناوبردنی داعش و، لە زۆر شوێن راونراون و ناوچەكان پاككراونەتەوەو، هێشتا هەندێ شوێنی تر ماوە شكست بە داعش بێنن.
دەستێوەردانی توركیا لەناو كاروباری رۆژئاوا لە مێژەوە دەستیپێكردووە، لە شانۆگەرییەكەی داعش لە داگیركردنی قونسلخانەی توركیا لە موسڵ، خەندەق لێدان لەلایەن توركیا و هەرێمی كوردستان و، سنوردانان بۆ هاتووچۆی شەرڤانان، داخستنی دەروازەی سێمالكا، پێشوازیكردن لە سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنەكەی ئەستەنبوڵ بۆ نموونە: عەبدولباست سەیدا، ئەحمەد عاسی ئەلجەربا ئەلشەمەری و خالد ئەلخۆجە ئەلتوركمانی و، هەرسێكیان دژ بە پەیەدەو شەرڤانان بوون.
پێشتر دیكتاتۆر سەدام حوسەێن لە گرتنی كوێت ناوی شەرەكەی عێراق لە گەڵ سی وڵاتدا بە ئوم ئەلمەعارك ( دایكی شەرەكان) ناوناو، لە كۆتاییدا دۆراوو، كوێتیش لە چنگی رزگاری بوو، ئەمرۆ بەچكە سوڵتانەكەی عوسمانلی ناوی پرۆسەی داگیركردنی جەرابلوس نا بە (قەڵغانی فورات)و، دیارە دیكتاتۆرو خوێنرێژو خوێنمژ وەك یەك بیر ئەكەنەوەو، بە دووای وشەی زەق بۆ كردەوە نادروستەكانیان ئەدۆزنەوەو، لە كۆتاییدا تووشی ریسوای و شەرمەزاری ئەبنەوە.
كورد زیاتر لە { 40 } ملیۆن كەسەو دابەشكراون ، سەرەرای ئەوەش سەركەوتنیان بە سەر داعش تۆمار كردووەو، هەر لە بەر ئەوەیە ئەمریكا گرەوی لە سەر كردوون و، واشنتۆن ئاواتەخوازە دەوڵەتێكیان لە سەر خاكی سوریا هەبێت، بەڵام رژێمەكەی ئەردۆگانی تیرۆریست بەوە خۆشحاڵ نییەو، لە ناخەوە دژایەتی ئەكات.
هەموو ئاراستەكان جەخت لەوە ئەكەنەوە توركیا لە رێی رووداوو و ئاشتبوونەوەی هەمەجۆر لە گەڵ رۆسیاو ئەمریكاو وڵاتانی تر توانی یەكێك لە ئامانجەكانی جێبەجێ بكات و، پێش سال و نیوێك راگەیەنرا كە ئەمریكاو توركیاو عەرەبستانی سعودی مەشق بە 5 هەزار كەسی شەركەر ئەكەن لە تاقمی ئۆپەزسیۆنی سوریا بە هیوای ناردیان بۆ شەر لە دژ هێزە چەكدارەكانی حكومەتی سوریاو، وا ئەمرۆ بە هۆی داگیركردنی جەرابلوس 5 هەزار لەوانەی مەشقیان پێ كرابوو رەوانەی خاكی سوریا كران و، بەپێی رێككەوتنی نێوان ئۆردوگان سەرۆكی توركیاو بارزانی، هێزێكی پێشمەرگەی رۆژئاوا بە ئاڵای كوردستانەوە چوونەتە نێو خاكی توركیاوەوەو لە جەرابلوس نیشتەجی بوون و، هەندێ لایەن پێیان خۆشەو پێشوازی لێئەكەن و، لایەنی تر ئەوەی پێ باش نییەو، لایەنی سێیەم بێدەنگن و، لایەنی چوارەم دوودڵن، بەڵام لایەنی پێنجەم هوشیاری ئەدات و ترس دایگرتووە لە كۆكردنەوەی رق و كینەو شەری رەگەزی و تایفەگەری و مەزهەبی.
دیارە هەر هێزێك پێشمەرگەی رۆژئاوا، یان پێشمەرگەی سەر بە هەرێمی باشووری كوردستان لە گەڵ سووپای توركیا بچێتە ناو خاكی سوریا ئەوە ستراتیژی توركیا لە سوریا جێ بەجێ ئەكات و، ئەو هەنگاوە مینێكی توركیایە بۆ دورستكردنی شەڕی نێوان كوردو كوردو، ئەوەش سەنگ و پێگەی كورد لاواز ئەكات و، هی دوژمن بەهێزتر.
هێرشی توركیاو داگیركردنی جەرابلوس بۆ نەمانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) نییەو، بۆ لێدانی یەپەگەیە لە رۆژئاوای كوردستان و، هەر بۆ نموونەو، بەپێی هەواڵی میدیاكانی نزیك لەپەیەدە سوپای توركیا بۆردومانی سەنگەرەكانی هێزەكانی یەپەگەو یەپەژەی كردوە لە كانتۆنی جەزیرە.
ئاژانسی ئەنادۆڵی رەسمی توركیا رایگەیاندووە كە لە كۆبوونەوەی نێوان رەجەب تەیب ئەردۆگان و مەسعود بارزانیدا پرسی بەرەنگاربوونەوەی داعش و پ.ك.ك تاوتوێ كراوەو، ئەوەی جێی ئاماژەیە هەردولا كۆكبوون لە سەر دانانی داعش و پ.ك.كPKK لە یەك ترازووداو، ئەردۆگان و بارزانی ئەو دوو لایەنەیان بە تیرۆریست ناوبردووە.
دەستێوەردانی توركیا لە جەرابلوس، پێشێلكردنی سەروەریی سوریایە و داگیركردنی خاكەكەیەتی و هەوڵدانە بۆ تۆڵەكردنەوەی دۆڕاندنەكانی داعش لە منبیج و راگەیاندنی شەڕە لە دژی پرۆسەی دیموكراتی و پرۆژەی فیدراڵی، ئەمەش واتا راگەیاندنی شەڕ دژی هەموو پێكهاتەكانی سوریایە.
رەجەب تەییپ ئەردۆگان لە بارەی ناردنی هێزە سەربازیەكانی سوپای توركیا بەرەو جەرابلوس قسەی كرد و ئاشكرای كرد كە ئامانجی ئەوان نەك داعشە بەڵكو هێزەكانی كوردو دیموكراتیخوازەكانی سوریایە و هەڕەشەی لە رۆژئاوای كوردستان كردو، لە ئێستادا پلانگێرییەك دژی كورد بەڕێوە ئەچێت، لەو پلانگێرییەش توركیا رۆڵی سەرەكی تێدا ئەگێرێت و، به ئاشكراش له كاتێكدا كورد لەباكور ئەكوژێت، هەروەها مەنبجو جەرابلوس بۆردومان ئەكاتو لەباشوریش بەفڕۆكە خەڵك ئەكوژێت.
 دژایەتیكردنی كورد هەموو دۆژمنان یەكئەخاتو، بەردەوام كارلەسەر ئەوە ئەكەن كوردی پارچەكانی كوردستان بدەن بە كژی یەكترداو، لەو هەوڵەشدا سەركەوتووبوون، بۆ نموونە كاتێك توركیا پەیوەندی لەگەڵ هەرێم ئەبەستێت، بەڵام كوردی باكور بەتیرۆرست تەماشا ئەكاتو خەڵكی باكورو رۆژئاوا ئەكوژێت.
وەزارەتی دەرەوەی سوریا لەسەر ئۆپەراسیۆنی توركیا بۆ سەر جەرابلوس هاتە دەنگ و، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندوە كە ئەو كارەی توركیا پێشێلكردنی سەرەوەری خاكی سوریایەو، جەختیكردوەتەوە كە توركیا لەجیاتی ئەوەی سەروەری خاكی سوریا ببەزێنێت باشترە دەروازە سنوریەكانی بەرووی رێكخراوی داعشدا دابخات كە چەند ساڵێكە بەروویاندا كراوەیەو، یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە) رایگەیاند كە ئەوەی توركیا لە خاكی جەرابلوسدا ئەیكات دەستوەردانێكی دوژمنكارانەیەو، هەموو بوونێكیسەربازیتوركیا لەسەر خاكیسوریاو كوردستان رەتئەكەینەوەو، لەگەڵ ئەوانەدا نین كە لە راستیدا پشتیگرییو پشتیوانیلە داعش و گروپە تیرۆریستەكان ئەكەن.
سەرۆكی هەرێمی كوردستان وردەكاریی گفتوگۆكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای توركیا راگەیاند و ئەوەی ئاشكرا كرد كە بارودۆخی ناوچەكە هەستیارە و گۆڕانكاریی گەورە بەڕێوەیەو، بەڵام تا ئێستا هیچ دیار نییەو، هاوڵاتیان ئەپرسن و ئەڵێن: ئەبێ ئەو گۆرانكارییە چی بێت؟ ئایا لە بەرژەوەندی خۆمانە یان لە بەرژەوەندی توركیایە؟ هەرچی بێت گرنگ نییەو، تەنها دلخۆشكەرەیە و، كورد بە تەمای راگەیاندنی سەربەخۆیی و دەوڵەتی كوردستانەو، توركیای تیرۆریست دژ بەو مافە رەوایەی كوردانە.
كارێكی سروشتییە جیاوازی لە نێوان حزبەكانی توركیا بەرامبەر بە پرس و كێشەكانی وڵات هەبێت، بەڵام بەرامبەر بە هەوڵەكانی دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان هەر هەموویان یەكئەگرنەوەو دژایەتی ئەكەن و، ترسیان لە بوونی چەندین ملیۆن كوردە كە چاوەروانی سەربەخۆیی و دەوڵەتەو، بە پاساوی یەكێتی خاكی توركیا هەر هەموویان واز لە جیاوازی نێوانیان ئەهێنن.
زیاتر لە چوار ساڵە توركیا هەوڵ ئەدات نەچێتە ناو زەلكاوی سوریاوەو، پێی باش بووە چاوەروان بێت، بۆ ئەوەی لایەنەكان ئازاد بن لە هەراو شەری ناوخۆیان، بەڵام ئەمرۆ كە زانیان یەكینەكانی پاراستنی گەل بەو پەری ئازایەتییەوە داعش لەناو ئەبەن و، شوێن و شارەكان پاك ئەكەنەوەو، بەرەو عەفرین ئەكشێن و، جەرابلوس شوێنێكی گرنگەو، رۆژهەڵاتی سوریا بە رۆژئاوا ئەبەستێتەوەو، خاڵێكی ئیستراتیجییەو، لەوانەیە كانتونەكان پێكەوە ببەستێتەوەو، كورد بگاتە شاری حەڵەب كە چەند گەرەكێكی بەدەستی كوردەوەیەو، لە پاش سەركەوتنی یەكینەكان بە سەر دوژمندا لە شاری حەسەكە، توركیا ناچار بوو جەرابلوس بگرێت و، خەونەكەی بێتەدی و، بخزێتە ناو زەلكاوی سوریاوە.
هێرشكردنی توركیا بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان، هێرشكردنە بۆ سەر هەموو گەلی كوردو، لە پاش پاككردنەوەی ( مەنبج) و، دەركردنی داعش دەستبەجێ توركیا كەوتە خۆئامادەكردن و، دەستی بەئۆپەراسیۆنێكی فراوان كرد بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی جەرابلوس، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەكەدوو ئامانج بوو، یەكەم ئاسایشی سنوورەكان بخرێنە ژێر ركێفی سوپای توركیاو دوەمیش، پەیەدەو یەپەگە لەوێ نەمێنن.
ئەوەی جێی ئاماژەو خۆشحاڵییە كورد لە هەموو لایەك توركیا ریسواو شەرمەزار ئەكەن و، رەخنە لە مەسعود بارزانی ئەگرن و، هەر لە میانەی ئەو خۆشحاڵییە شاندێكی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران سەردانی نوێنەرایەتی كانتۆنەكانی رۆژئاوای كوردستانیان كرد و پشتیوانی خۆیان بۆ شۆڕشی رۆژئاوا نیشانداو، ئاماژەشیان بەوە كرد، كە لەشكركێشی توركیا بۆ ئەوەیە رێگە لە یەكگرتنەوەی كانتۆنەكانی رۆژئاوا بگرێت.
لە بەرانبەردا عەلی قەرەداغی ماوەیەكە بەهەموو شێوەیەك پشتگیری لە سیاسەتی رژێمی توركیای خوێنرێژ ئەكات، لە دوا هەڵوێستەكانی و لەشكركێشی سووپای توركیا بۆ سەر شاری جەرابلوس كە ناوچەیەكی ستراتیژیە بۆ كوردو ئەكەوێتە نێوان هەردوو كانتۆنی كوبانێ و عەفرین و شارەكانی رۆژئاوای كوردستان پێكەوە ئەبەستێت، بە هەنگاوێكی راستەقینە ناوزەد كرد.

‌ 870 جار بینراوه‌
04/09/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved