وتار
بۆ هێمن بنه‌ سڵاوه‌یی

لەتیف فاتیح فەرەج



ئه‌وانه‌ی برۆو سه‌ری تۆیان تاشی ، ده‌مێكه‌ شه‌ره‌ف و كه‌رامه‌تیان تاشراوه‌ ، ده‌ستبردن بۆ بڕۆ و سه‌ری تۆ ، ده‌ستبردنه‌ بۆ كه‌رامه‌تی هه‌موو هاونیشتمانیه‌كی ئه‌م وڵاته‌ ، ده‌ستدرێژكردنه‌ بۆ سه‌ر ئازادی و ئازادی بیرو ڕا، ئه‌وانه‌ی ئه‌و كاره‌یان كرد ده‌مێكه‌ خودا ڕووی ڕه‌ش كردون ، ده‌مێكه‌ خوا له‌ هه‌موو به‌هاو ئاكارێك دایشۆریون ، ئه‌وان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و كاره‌ ناشرینه‌وه‌ په‌یامی بێئاكاری خۆیان بۆ هه‌موو لایه‌ك نارد ، به‌ر له‌ هه‌ر كه‌س بۆ :
1
كونوسوڵگه‌ریه‌كانی هه‌ولێر ، به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكی و یه‌ریتانیه‌كان
ئه‌گه‌ر كونوسڵگه‌ریه‌كانی هه‌ولێر به‌ تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانیه‌كان له‌مه‌ بێده‌نگ بن ، ئه‌وه‌ سوكایه‌تی به‌ خوێنی ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه‌ ئه‌مریكی و به‌ریتانیه‌ ده‌كه‌ن كه‌ له‌ 2003 به‌ دواوه‌ له‌ عێراق خوێنیان ڕژا ، ئه‌وان له‌ پێناوی ئازادی مرۆڤا خوێنیان ڕژا نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی سوكایه‌تی به‌ مرۆڤ بكرێت ، شه‌رمه‌زاریه‌كی گه‌وره‌یه‌ بێده‌نگبوونی ئه‌وان .
2
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان
ئه‌گه‌ر بزوتنه‌وه‌ی نه‌توانێ‌ داكۆكی له‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی خۆی بكات ، ئه‌گه‌ر نه‌توانێ‌ له‌ سه‌ر هێمن بێده‌ ده‌نگ ، ئیدی كه‌س هیچ ئومێدێكی به‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ نامێنێ‌ ، ئه‌وه‌ی به‌رانبه‌ر هێمن كراوه‌ به‌رانبه‌ر خودی نه‌وشیروان مسته‌فا كراوه‌ ، به‌رانبه‌ر یه‌ك به‌یه‌كی سه‌ركرده‌ دیاره‌كانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ كراوه‌ ، ئه‌مه‌ چه‌نده‌مین جاره‌ كه‌ سوكایه‌تی به‌ هه‌ڵسوڕاوه‌كانی گۆڕان ده‌كرێت و ئه‌وانیش كه‌ڕه‌ی شه‌ربه‌تن ، گریمان له‌ سلێمانی برۆی پارتیه‌ك وای لێكرابا چی ڕوویده‌دا .
3
یه‌كێتی نیشتمانی و ئه‌وانی تر
ئه‌و كاره‌ زه‌نگێكه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ، ئه‌و حزبه‌ی ده‌ریایه‌ك خوێنی داو ئێستا ئاشه‌كه‌ی خوا ده‌یگێڕێ‌ ، ئه‌و حزبه‌ی ده‌مێكه‌ ئاگای له‌ ئه‌ندامه‌كانی نه‌ماوه‌ ، ئه‌و كاره‌ ناشرینه‌ ده‌رهه‌ق به‌ یه‌كێتی و هه‌موو ئه‌و حزبانه‌ كراوه‌ كه‌باسی ئازادی و مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن ، ده‌رهه‌ق به‌ كاری حزبایه‌تی و رێكخراوه‌یی كراوه‌ به‌ گشتی .
4
پارله‌مانتارانی گۆڕان و هه‌موو ئه‌وانی تر
ئه‌گه‌ر كه‌مۆكه‌یه‌ك ئازایه‌تیتان تیایه‌ ، ئه‌گه‌ر هێشتا خۆتان به‌ نوێنه‌ری هێمن و هاونیشتمانیه‌كانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌زانن، لانی كه‌م با ئه‌و ناشرینیه‌ بتانجوڵێنێت.
5
پارتی دیموكرات
ئه‌و كاره‌ ناشرینه‌ له‌ پێشی پێشه‌وه‌، ده‌رهه‌ق به‌ پارتی كراوه‌ ، ئه‌وه‌ لێدانه‌ له‌ پارتی ، لێدانه‌ له‌ سه‌رۆكی پارتی و جێگره‌كه‌ی ، لێدانه‌ له‌ ماڵباتی بارزانی ، هه‌ر نا له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ هی سه‌رده‌می ده‌ره‌به‌گایه‌تیه‌و لیپه‌ له‌ ناشرینی .
6
هێمن بنه‌ سڵاوه‌یی
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێم تۆ سه‌ربه‌رزیت و ئه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یان كرد سه‌رشۆڕو بێكه‌رامه‌ت .





‌ 2724 جار بینراوه‌
27/09/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved