نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
توركیاو یاوەرەكانی لە شەری موسڵدا

ئەحمەد رەجەب



لەم رۆژانەدا مقۆمقۆیەكی خەست و سەخت لە نێوان ئەمریكاو توركیاو یاوەرەكانی و عێراق و پێشمەرگەو حەشدی شەعبی لە ئارادایە، هەر یەك لەوانە پلان و ئەجیندای تایبەتی خۆی هەیەو بە دوای بەرژەوەندییەكانیان ئەگەڕێن، ئەمریكا بە قورسایی خۆی و هەموو تواناكانیەوە ئەیەوێت بە زووترین كات دەستبگرێت بە شەڕی موسڵ، دەربارەی بوونی توركیا لە ناو خاكی عێراق برێت مەكگۆڕك نوێنەری سەرۆك باراك ئۆباما رایگەیاند، كە هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لەناو خاكی عێراق بەهەماهەنگی سوپای عێراق ئەنجامئەدرێت، بەڵام ئەو هێزەی توركیا بەهۆی ئەوەی لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نییە، هیچ هەماهەنگییەكیشی لەگەڵ لایەنی عێراقی نەكردووە..
هونەرمەندی عێراقی بەناوبانگ عەزیز عەلی بە ( مەنەلۆجیست) ناسراوە، لە مەنەلۆجێكدا ئەڵێت ( بژی و ببینە)، دیارە شەڕی موسڵ زۆر ئاڵۆزەو هەندێ لە یاریكەرەكان سەركێش و گومران و ناووناتۆڕەی جۆراوجۆرو ناشیرین ئەخەنە پاڵ یەكتر، لە لایەكەوە توركیای شۆڤەنیستی داگیركەرو یاوەركانی لە عەرەبی سوننەو بەعسییە هەڵاتووەكان و ئیخوان ئەلموسلمین، لە لایەكی ترەوە حكومەتی عێراق و حەشدی شەعبی شیعەكان ، ئەوانەی پشتگیریان لێئەكەن.
شەر ِدەستیپێنەكردووەو كێشەی نێوان توركیاو عێراق كەمە كەمە گەورە ئەبێت ، بابەتی سەرەكی بوونی هێزی سوپای توركیاو رەجەب تەیب ئەردۆگانە لە سەر خاكی عێراق و توركیا ئەڵێت بە ئاگاداری عێراق هاتوومەتە بەعشیقە بۆ مەشقپێكردن بە پۆلیس و سوپای عێراق و بەرپرسانی عێراقیش ئەڵێن بیانووەكانی توركیا دوورن لە راستییەوە، توركیا وەك خاوەن ماڵ رەفتارە ئەكات و خۆی كردووەتە لایەكی سەرەكی و ئەیەوێت سوننە عەرەبەكان و بەعسیە هەڵاتووەكان كە لە هەولێر نیشتەجێن ، چڵكاوخۆرەكانی ئەنجومەنەكەی ئیستەنبوڵ پەلكێش بكات و بچن بە گژ سوپای عێراق و حەشدی شەعبی شیعەكان ، جێی ئاماژەیە عێراق توركیا بە داگیركەر ناو ئەبات و مەبەستی سەرەكی توركیا داگیركردنی ناوچەكانی ترەو بە هیچ شێوەیەك دژایەتی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) ناكەن.
توركیا لە هاتنی حەشدی شەعبی ئەترسێ ، لە هەمان كاتیشدا بە پشتبەستن بە سوپاكەی و چڵكاوخۆرەكانی ئەنجومەنەكەی ئیستەنبوڵ و “ سوپای ئازاد” و سوننەكان وبەعسییەكان هەڕەشەی ئەوە ئەكات كە تەڕوو وشك ئەسوتێنی بە ناوی پارێزگاری لە خەڵكی موسڵ و هەموو هەوڵێك ئەدەن خەڵكی دەرەوەی شارەكە نەڕواتە ناو شارو گۆڕان بەسەر دیمۆگرافیای شارەكەدا نەهێنن.
بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمەریكاو عێراقو هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە، ئەمەریكییەكان لەگەڵ بەرپرسانی عێراقی هاوڕابون لەسەر ئەوەی بەهیچ شێوەیەك رێگەنەدرێت سوپای توركیا لە شەڕی موسڵدا بەشداری بكات لە پێناو ئەوەی گرژی و ئاڵۆزی دروست نەبێت، چونكە بەرپرسانی حەشدی شەعبی خۆیان ئامادە كردووە بچن بە گژ هێزی سەربازی توركیاو یاوەرەكانی ، توركیا وەك داگیركەر لە قەڵەم ئەدەن.
عێراق لە بەربەرەكانی دەوڵەتی ئیسلامی ( داعش) تووشی كێشەی زۆر بووەتەوە، وڵاتانی دەوروبەری لە هەموو لایەكەوە گەمارۆیانداوە، لە كاتی ئازادكردنی شاری فەللوجەدا شەڕێكی گەورە كەوتە نێوان حەشدی شەعبی و عەرەبستانی سعودییە، ئەوەتا هێشتا شەڕی موسڵ بەرپا نەبووە، شەڕە قسەلە نێوان حەشدی شەعبی توركیاوە دروست بووە، ئەو لە كاتێكدایە عێراق داوای لە توركیا نەكردووە هێز رەوانەی عێراق بكرێت ، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا داوای لە وڵاتانی دراوسێی عێراق كردووە كە رێز لە ( سەروەریو خاكی عێراق) بگرن ، تەنها عێراق بۆی هەیە رۆڵی توركیا لە شەڕی موسڵدا دیاری بكات.
وڵاتانی ئەوروپاو ناتۆو ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتوەكان لە هەڵسوكەوتی توركیا رازی نین و ئەڵێن هەر یارمەتیدانێكی حكومەتی عێراق ئەبێ لە گەڵ پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان بگونجێت ، ئەبێ توركیا لە پێش هەركارێك لەو جۆرە، هەوڵبدات رەزامەندی حكومەتی عێراق وەدەستبێنێت ، برێت مەكگۆڕك نوێنەری باراك ئۆبامای سەرۆكی ئەمریكا لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، سوپای توركیا بەبێهەماهەنگی هاوپەیمانان لەناوچەی بەعشیقەی موسڵ جێگیركراون.
دوور نییە بەهۆی بارگرژی لە نێوان عێراق و توركیا شەڕی موسڵ دوابكەوێت ، ئەمریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان ئەو پۆچوونە پشتراست ئەكەنەوە، ئەگەر هەردوولا توركیاو عێراق لە سەر شەڕی موسڵ كۆك نەبن، ئەگەری ئەوە هەیە شەڕی موسڵ گرێی زۆری تێبكەوێت ، نزیكبوونەوەی توركیا لەگەڵ عەرەبستانی سعودیییە بارگرژی و ئاڵۆزییەكەی نێوان عێراق و توركیا زیاتر ئەكات ، هەڵوێستی سعودیە و توركیا دژ بە حەشدی شەعبی روون و ئاشكرایە، ئەگەر حەشدی شەعبی وەڵامی ئەو دوو وڵاتە بداتەوە ئاگری شەڕێكی مەزهەبی بەرز ئەبێتەوەو كۆنتڕۆڵكردنی و كوژاندنەوەی ئاسان نییە، كەس نازانێت رووداوەكان بەرەو كوێ مل ئەنێن.
عەممار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكانی عێراق هەڕەشە لە توركیا ئەكات بەوەی تا سەر دان بەخۆیاندا ناگرنو هێرش ئەكەنە سەر سوپای توركیا لەعێراق ، بزوتنەوەی نوجەبا كە باڵێكی گرنگە لە ناو حەشدی شەعبی بە هێزەكانی توركیا ئەڵێت وڵامدانەوەمان بۆمەلەرزە لە ژێر پێتان دروست ئەكەین ، هەر لە سەر هەمان ئاوازو ریتمی باڵی نوجەبا، كەتیبەكانی حزب الله و عەسائبی ئەهل ئەلحەق خۆیان ئامادە كردووە بۆ وەڵامدانەوەی دەستدرێژی توركیا لە خاكی عێراقدا.
عەممار حەكیم، سەرۆكی گەورەترین هاوپەیمانی عێراقە لەمیانی وتارێك رایگەیاند عێراق بەئاسانی پارێزگای نەینەوا نادات بەدەستەوەو ئەوانیش لەبەرانبەر سوپای توركیا بێدەنگ نابن و، هەروا رایگەیاند، ئەوان ئەیانەوێت پەیوەندییەكی باشیان لەگەڵ توركیا هەبێت، بۆیە داوای كرد بەو هەڵوێستانەیاندا كە بەرانبەر بە عێراق هەیانە بچنەوەو، توركیاش سوورە لەسەر نەكشانەوەی ئەو هێزانەی كە لەو ناوچەیە جێگیركردووە.
بە پێی سەرچاوەی حكومەتی عێراق ئەم لێدوانانە دژ بە بە حكومەتی توركیا لە پاش كۆبوونەوەی هاوپەیمانی نیشتمانی و سەركردەكانی حەشدی شەعبی و بەرپرسانی باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا سەریانهەڵداوە، دوواتریش بەیننامەو راگەیاندنی هەرەشە ئامێز دژ بە توركیاو داگیركردنی خاكی عێراق بەرز بووەوەو، هەر لەو بارەیەوەو، بە پێی سەرچاوەكان باڵوێزخانەی ئێران پەیوەندییان بە نووسینگەی سەرۆك وەزیران حەیدەر ئەلعەبادی كرد. .
پێنج فراكسیۆنی پەرلەمانی كوردستان : هەریەك لە فراكسیۆنەكانی گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵی ئیسلامی وحزبی شیوعی و بزوتنەوەی ئیسلامی ڕایانگەیاند، پێویستە كوردستان نەكەینە بەشێك لە ململانێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان و، شایانی باسە ئەو پێنج فراكسیۆنەی پەرلەمانی كوردستان بەبێ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی راگەیەندراوە هاوبەشەكەیان بڵاوكردەوە و، داوایانكرد سوپای توركیا بە زوویی لە هەرێمی كوردستان بكشێتەوە و بوونی ئەو هێزانەشیان بە نادەستوری و نایاسایی لەقەڵەمداوە.

‌ 1007 جار بینراوه‌
15/10/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved