نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
توركیاو هەوڵە نەزۆكەكانی

ئەحمەد رەجەب



رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لەكۆنگرەی زانست وتەكنۆلوجیا لە ئەنكەرە باسی لەدەستپێكردنی شەڕی موسڵ كردو رایگەیاند هێزەكانی سوپای توركیا بەشداری ئەكات و كەس ناتوانێت رێگری لێبكات ، جەختیشیكردەوە كە هێزەكانیان لەبەعشیقە ئەمێننەوەو، نابێت كەس چاوەڕێی ئەوەیان لێبكات پاشەكشە بكەن وتی. : با هیچ كەسێك چاوەڕێ نەبێت ئێمە لەباشیك دەرچین. ئێمە لەباشیكین و تا ئەمڕۆ دژایەتی رێكخراوی تیرۆریستیی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) مان كردووە.
رەجەب تەیب ئەردۆگان لە كۆنگرەی ناوبراودا وتی: ئێمە هیوای جیهانی توركیاو جیهانی ئیسلامین ، هەست بە لێپرسراوەتی خۆمان ئەكەین و، ئەبێ بەهێزبین و موسڵمانانی جیهان متمانەیان بە ئێمەیەو، هەر لە هەمان كۆنگرەدا ئەردۆگان رەخنەی لە تیرۆرو وڵاتانی رۆژئاوا گرت ، ئاماژای بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا، كە لەلایەن پێنج وڵاتەوە لە ئەنجومەنی ئاسایش بەرێوە ئەچێ، ئەم وتەیەی ئەردۆگان گاڵتەئامێزە.
ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بێشەرمانە دەست ئەخاتە ناو كاروباری وڵاتان ، سەبارەت بە موسڵ دەستێوەردانی دیارەو ئەڵێت : پەیوەندیمان لەگەڵ موسڵدا هەبووەو لە ئێستاشدا هەمانە، لە داهاتووشدا هەر ئەبێت ، توركیا پەیوەندی لە گەڵ بنەماڵەی نوجەیفی هەیە، هەروا تەماحی لە گەراندنەوەی ویلایەتی موسڵەو توركیا هەوڵئەدات بۆ دامەزراندنی هەرێمی موسڵ، تا هەنوكە حكومەتی توركیا بە شێوەیەكی فەرمی داواینەكردووە، بەڵام هەندێ لە “”سیاسەتمەدارانی”” تورك كە بە””عوسمانییە نوێیەكان”” ناوزەدكران، داوای دامەزراندنی ویلایەتێك لە موسڵ ئەكەن.
كاتێك “ بەهاری عەرەبی” لە تونس و چەند وڵاتێكی تر دەستیپێكرد، ئەردۆگان وەك كەسێكی ئاینی دیموكراسیخواز ئاسا، پشتگیری لە گەلانی عەرەبی كرد، بۆ لەناوبردنی بەرپرسە دیكتاتۆرەكان، ئەوە بوو زەینلعابدین بن عەلیو حوسنی موبارەك و موعەمەرئەلقەزافی لابران، بەڵام لە هەموو شتێك سەیرتر ئەوەیە هەڵگەرانەوەی خودی ئەردۆگانە لە دیموكراسییەتە پەرۆێنەكەی و، كەمە كەمە توركیای بردە ریزی وڵاتە دیكتاتورییەكان، لە ئێستادا ئەردۆگان دیكتاتۆرێكی روورەشی ئاینی بێ وێنەیە.
هیچ بوارێك بۆ فرت و فێڵ لە بەردەم رەجەب تەیب ئەردۆگان و شێوەی دەسەڵاتەكەی نەماوە، ئەم گومرایە حەزی لە چارەی ئۆپەزسیۆن نییە، لە رووی سیاسییەوە ئیمان و باوەری بە بەشداری حزبەكانی تر نەماوە، ئەوەش لە حزبێك ئاین بكات بەبەر خۆێدا چاوەروانكراو بوو، بە بەرچاوی دونیاوە ئەردۆگان تەرو وشكی پێكەوە سوتاندو باكووری كوردستانی كردە دۆزەخ، هێرشێكی سەربازی بەر بڵاوی كردە سەر گوندو شارەكان، دەیان هەزار سڤیلی بێتاوان كوژران، دەیان هەزاری تر لە سەر خاكی باوباپیرانیان دەربەدەركران، پەرلەمانەكەی دیكتاتۆر ئەردۆگان دەستیانكرد بە لێسەندنەوەی پارێزبەندی لە پەرلەمانتارانی كوردو، ئەردۆگان هێرشی توندیكردە سەر ئازادییەكان، لە پاش داخستنی رۆژنامەی ( ئەلزەمان) دەیان ویستگەی رادیۆو ژمارەیەكی زۆر كەنالی كوردی داخست
خەیاڵی تێكڵاوبوونی ئەوەی پێی ئەوترێت ئیسلامی میانرەوو دیموكراتییەت لەسەر دەستی ئەردۆگان و حزبەكەی “” دادو گەشەپێدان”” هەرەسی هێناو، ئۆپەزسیۆنی سیاسی كورد لە پێناو كپكردنی دەنگیان لێدانی كوشندەی لەلایەن دەزگاكانی ئاسایش و سەربازی بەركەوت، بزوتنەوەكەی فەتحوللا گوێلن بوو بە دوژمنی سەرەكی و ئەندامەكانی و یاوەرانیان لە دەزگاكانی ئاسایش و دادو فەرمانگەكانی تر دەركران، ئەردۆگان هەوڵ ئەدات ئیسلام بكاتە بەر دەوڵەت و، دەوڵەت ببێت بە ئەمرازێك سەربەخۆێی و حزبەكەی بێت ، ئەردۆگان توركیای گواستەوە بۆ دەوڵەتێكی دیكتاتۆری ، ئازادییەكان ئەخنكێنێت و دەسەڵات و كورسییەكەی و حزبەكەی لای خۆشەویستەو، لە سەرووی بەرژەوەندییەكانی گەلی توركیایە.
ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا لە پاش كودەتاكە ویستی وێنەی خۆی بە جوانی دەركەوێت، وەك كابرایەكی بەهێزو چالاك و دڵسۆز بۆ ئاسایش وسەقامگیریی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بەڵام چاودێران جەخت لەوە ئەكەنەوە كە ئەردۆگان لاوازو شكستیخواردووەو بووەتە گومرایەكی فێڵبازو، دووروو رارا، تایفەچی و درۆزن ، لە كاتێكدا رایئەگەێنێت دەست لە وڵاتان وەرنادات، بە ئاشكرا پاڵپشت و یارمەتی گروپە توندرەوەكان ئەدات بۆ لاوازكردنی دەوڵەتی سوریا، داگیركردنی بەشێك لە خاكەكەی وەك لە جەرابلوس و دابق ئەنجامیداو، تا ئێستا، نایەوێت هێزەكانی لە عێراق بكێشێتەوە، ئەزانێت حكومەتی عێراق چەند جارێك داوای لێكردووە بەڵام بێ گۆێیەو و خۆی كەرو كوێر كردووەو و زۆر بێشەرمانە لەبەر خاتری ئێخوان ئەلموسلمینەكان دەست لە كاروباری ناوخۆێی میسر وەرئەدات و هەوڵئەدات بەینی شیعەو سوننە تێكبدات.
دەربارەی شەری موسڵ ئەردۆگان سەرۆكی كۆماری توركیا جەخت ئەكاتەوە كە شەرەكە دەستیپێكردووە و ئێمەش بەشدار ئەبین و ناكرێت لەدەرەوەی بازنەكە بین، چونكە بەشێك لەمێژووی ئێمە لەوێیەو خوشك و برایانمان لەمووسڵن، لەوێ برا و خوشكە عەرەب، توركمان و كوردەكانمان بوونیان هەیە، بەهەمان شێوە لەو ناوچانەی بەرەو باكوور، كە لەسنووریش نزیك ئەبینەوە، كەس وكارمان لەوێن، بەدڵنیاییەوە ناكرێت ئێمە هەستیار نەبین لەوبارەیەوە.
ئەمرۆ پێشمەرگە قارەمانەكانی كوردستان هێزێكی سەرەكییە بۆ بەرنگار بوونەوەی داعش و لەناو بردنیان ، بە خوێنی خۆیان كوردستان ئەپارێزن، بەڵام جێی داخە لە هەولێرەوە بەعسییەكان دێنە سەر سەتەلایتەكان ، پێشمەرگە بەداگیركەری گوندە عەرەب نشینەكان ناو ئەبەن ، ئەو جۆرە كەسانە هەمان كەسن كە موسڵ كەوتە دەست داعش، پیرۆزباییان كردو وتیان، ئێستا خەڵكی موسڵ بە ئاشتی و خەیروبەرەكەت ئەژین و، حوكمی داعش لە حوكمی حكومەتی عێراق باشترە.
لە ساڵانی پێشوو بەعسیە هەڵاتووەكان و، كەسانی هەڵاتوو لە دەستی دادگا بە هۆی كوشتن و پارە دزین وەك: تارق ئەلهاشمی و رافع العیساوی لە هەولێر كونگرەیان ئەبەست ، لەم رۆژانەشدا پێشمەرگەو گەڵی كوردستان تاوانبار ئەكەن و رێگا بە خۆیان ئەدەن دەمدرێژی و چەنەبازی ، ناوزراندنی كورد بكەن ، ئەوان بە ئاشكرا دژی شیعەن، بەڵام باجەكەیان ئێمەی كورد ئەیدەێن.
توركیا مەبەستیەتی بەشداری لە شەری موسڵدا بكات، ئەردۆگانی دیكتاتۆر نەیشاردووەتەوە، بە رۆن و ئاشكرا ئەڵێت : كەس وكارمان لەوێن و، سنوورمان لەگەڵ موسڵدا هەیەو، ئەبێت بەشداربین و نابێت لە دەرەوەی بازنەكە بین ، بۆ ئەو مەبەستە لە 17/10/2016 شاندێكی توركیا گەیشتە بەغداو داوایانكردووە بەشداری لە شەرەكە بكەن و، بەغداش وتی شاندەكە بە گوێرەی بارودۆخە نەبوو، بۆیەلە وڵامدا وتوویان لەم رۆژانەدا شاندێكی عێراق ئەگاتە توركیاو وەڵامیان پێیە، ئەردۆگان وەك وتمان رێوییەو فێڵبازەو هەموو كارێك ئەكات بۆ ئەوەی بەشداری شەری موسڵ بكات ، بگاتە ئاواتەكانی و، موسڵ بكەن بە هەرێم، خێڵی ئەسیل و ئوسامە نوجەیفی ببن بە خاوەنی و لە پاش جێگیربوونیان رایئەگەێنن هەرێمی موسڵ ئەیەوێت لە گەڵ توركیا بێت و ئەو كارەش لە خەڵكانی چروك وترسنۆك و وڵاتفرۆش خێڵەكی دوور نییە.
توركیا لە باشیك و تەلەعفەر ناگشێتەوەو، هەرەشە ئەكات و، نیازی ناردنی هێزی ترەو، عێراق نارازییە بە بەشداربوونی توركیا لە شەری موسڵدا، شیعەكانیش داوا ئەكەن بچن بەگژ توركیاداو، ئەگەر ئەوە رووبدات خوێن زۆر ئەرژێت ، ئەگەر داعشیش هەڵهاتو، موسڵی چۆڵكرد، شەری شیعەو سوننە سەرهەڵئەدات و شەرەكە درێژخایەن ئەبێت و، كەس نازانێت كەی و چۆن كۆتایی پێدێت ، بەرهەمی هەوڵە نەزۆكەكانی رەجەب تەیب ئەردۆگان چییان لێدێت؟

‌ 874 جار بینراوه‌
22/10/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved