نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئەرگەنەکۆن یا فەتۆچی کامیان دوژمنێکی ئایدیاڵترن بۆ ئەردۆغان ؟

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان



لە راستیدا ئەردۆغان بە واڕسک سروشتێکی تاکرەوانەی هەیە، هەر بۆیە هەمیشە پیویستی بەدوژمنێکی (وەهمی) هەیە، گەر بەیادەوەری خۆماندا بچینەوە سەرانی ئاکپارتی لەساڵی ٢٠٠٢ دوژمنێکی وەهمی قیزەونیان بۆ خۆیان دروست کردبو بەناوی ئەرگەنەکۆن ولەماوەی چەند ساڵێکدا زۆربەی نەیارەکانی خۆیان لەناو سوپا ودامەزراوەکاندا پێ بەکێشی دادگاکان کرد لەژیرناوی (دۆسیەی ئەرگەنەکۆن) دا... ئەم هەڵمەتەی ئاکپارتی لەنوێ دەستگەیشتو بەدەسەلات سەرجەم جەنرالەکانی سوپای تورکی گرتەوە بەخانەنشینکراوەکانیشەوە ، ئەوەب وبەشێک لەو جەنراڵانە کە پێشتر پارێزبەندییان هەبو، تەنانەت گەڕەک وبولواری تایبەتی خۆیان هەبو تێکەڵی خەڵکانی ئاسایی نەدەبون ناچار بەخۆکوشتن کران ... ئەم هەڵمەتە رۆژنامەنوسان وسیاسەتمەدارانیشی گرتەوە دادگای تایبەتی بەدۆسیەی ئەرگەنەکۆن لەهەر هەر (٨٢) ولایەتەکەی تورکیا کەوتەکار قەڵاچۆی بەشێکی زۆری نەیارانی خۆیان پیکرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی عەسکەر هێنا... دادگاکانی دۆسیەی ئەرگەنەکۆن تا سالانی ٢٠١٢ کارابون، بەڵام تاوانبارانی ئەو مەسەلەیە لەکورتیاندا، بۆیە ئەردۆغان دەگەرا بۆ ئەلتەرناتیڤێکی باشتر وقەلەوتر، کە قەرەبوی هەڵەی تێوەگلانی لە شەڕی سوریادا بۆ بکاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئایدیاڵترین دوژمن بزوتنەوەی خزمەتگوزاریە ، کەبەگولەنیەکان وئێستاش بەفەتۆچی ناوزەد دەکڕێن ئەو دوژمنە وەهمیەن، کە ئەردۆغان دەمێک ساڵە عەوداڵێتی ... دەوڵەمەند و سەلامەت... مێدیاکانی بەئاراستەی بەرجەستەکردنی ئەو دوژمنە فویان پێداکرد لەماوەیەکی کورتدا دوژمنی زەرورەت قیتکرایەوە وهۆجا فەتحوڵاش لە پەنسلڤانیا لە فیکەی خۆی تێگەیشت وزانیتی خوێندکارەکانی ئەربەکان چاویان بڕیوەتە سەروەت وسامان وزانکۆ وخوندنگاکانی لە تورکیا ودەرەوەی تورکیا... لە تورکیادا بانقی تایبەتی خۆیان هەبو خاوەندارێتیەکەی گۆرا بەئاکپارتی وسەروەت و سامانی هەرکەسێکیش ، کەگومانی فەتۆچێتی لێبکرێت سەروماڵی دەستی بەسەرداگیراوە و بۆتە موڵکی ئەردۆغانی موفتەخۆر... بەم شێوەیەش توانییان کەمێک لەو بودجە ئاچوغە و کورتهێنانی سێکتەری گەشتیاری پڕبکەنەوە... هەرچی تێچوی شەڕی سوریا وبەخێوکردنی (داعش) و هێزەدەسەندەخۆرەکانیترە ئەوا عەرەبستانی سعودی ومیرنشینی قەتەر گرتویانەتە ئەستۆی خۆیان، بەڵام هەڵە کوشندەکەی ئەردۆغان لە تێوەگلانی لەگەڵ گروپەتیرۆرستیەکانی وڵاتانی شەڕگەی بەهاری تورکیای کردە (کاروانسەرای) ئەم گروپە تیرۆرستانە و گەشتیارانی ئەوروپی و ئاسیایی ، کەساڵانە (٥٨) ملیارد دۆلاریان دەکردە گەنجینەی حکومەتەکەی ئەردۆغانەوە لە سوڵتان احمد کرانە ئامانج و تیرۆر کران ئیتر گەشتیار روی خۆی لە تورکیا وەرگێرا بەرەو ئیسپانیا و ئیتاڵیا وئاسیای دوور، ئەمە جگە لەوەی سەرمایەی بێگانەش سەرلەبەریان کۆچڕەویان کرد، چونکە سەرمایە پێویستی بەژێماڵەیەکی ئارام وسەقامگیرە وتێگەیشتن ، کە ئیتر تورکیا ئەو وڵاتە نیە، کە بە پارە ڕاوی پارەی تێدا بکرێت ! ئەردۆغان توانیوێتی عەقڵی نیوەی کۆمەڵگای تورکی بەجۆرێک مۆبیلیزە بکات کە هەر نەهامەتیەک بەسەر تورکیادا هاتبێت ئەم دوژمنانە هۆکارەکەین وخائینی گەل ونیشتمانن... ئەرگەنەکۆن هەر نەیسا ، کە هێشتا نیوەی خەڵکی تورکیا خۆشیان نازانن ، کە ئەرگەنەکۆن چیە و بۆچی باشە و بۆ قیزەونە وبۆ پیرۆزە ؟؟؟ بەڵام فەتحوڵا گولەن لەماوەیەکی کورتدا لە سوفیەکی خواپەرستەوە کرایە شەریکی شەیتان وماسۆنیەت ... لە کاتێکدا گولەن پتر لە (٥٠) کتێبی لەسەر ئیسلام وخواپەرستیدا نوسیوەتەوە وهەمیشە بانگەشەی پێکەوە هەڵکردن و پێکەوەژیانی ئایینەکانی کردوە. ڕێکخراوەنێودەوڵەتیەکانی داکۆکیکار لەمافی مرۆڤ و یەکێتی ئەوروپا تا ئێستا پتر لە (٥٠٠) سکاڵای پێشێلکردنی مافی مرۆڤیان لاکۆبۆتەوە ، کە تەنها دوای کۆدەتاکەی ١٥ ی تەموز لەلایەن پۆلیس وجەندرمە و تیمەتایبەتەکانی ئەردۆغانەوە هێرشی کرابێتەسەر وماڵ وموڵکی تاڵانکرابێت . هەر کەسێک گومانی فەتۆچێتی لێبکرێت ئەنفال دەکرێت ، خۆی بۆ زیندان وماڵ وموڵکی دەستی بەسەردا دەگیرێت . بەسەدان هەزار مامۆستای خوێندنگاکان ، بەهەزاران مامۆستای زانکۆ دەرکراون لەسەرکارەکانیان دورخراونەتەوە ... مەسەلەی پاکردنەوەی ڕیزی سوپا لە فەتۆچیەکان هێشتا زۆر بەچڕی درێژەی هەیە .
‌ 2555 جار بینراوه‌
27/10/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved