وتار
ئەردۆغان داگیركەری ئاخر زەمان

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان


ئێمە بۆ شیكاری دۆخی سیاسی ئێستای توركیا پێویست ناكات زۆر بگەڕێینەوە دواوە بۆ مێژوی دوری ئیسلامی سیاسی لەو وڵاتەدا، بەڵكو تەنها ئەوەندە بەسە، كەبگەڕێنەوە بۆ سەرەتای بەهاری عەرەبی و پەژیوان بونەوەی ئەردۆغان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی ٧ ی حوزەیران و كۆدەتاكەی ١٥ ی تەموز و هەڵەكوشندەو سەركێشیەكانی حكومەتی ئاكپارتی لەبەزاندنی سنوری سوریا وعیراق و پەژیوان بونەوەی لە پرۆسەی ئاشتیدا لەگەڵ كوردانی باكور.
ئەردۆغان جگە لەوەی بەهۆی سیاسەتە چەوتەكانیەوە لە ئەوروپا وئەمەریكا دوركەوتۆتەوە، سەرچاوەكانی ئابوری وداهاتی توركیاشی كوكردۆتەوە وبەرەیەكی شەڕی ریشەكیشكردنی كوردی لە ناوخۆ بەرپاكردوە،كە ساڵی پار لە رێگەی دەزگای میتەوە چەندین كۆمەڵكوژی بە چەتەی حوجرەكانی داعش دژ بەكوردەكان ئەنجامداوە، لەولاشەوە دوهەڵەی ستراتیژی ژیاریشی لەدەرەوەی سنورەكەی ئەنجامداوە، یەكەمیان بە بێ رەزامەندی هاوپەیمانان لەبەرەبەیانێكدا لە رێگەی هێزەدەسەندەخۆرەكانیەوە شاری جەرابلوسی لەباكوری سوریا داگیركرد وبەدوایدا درێژەیدا بەئۆپەراسیۆنی (قەڵخانی فورات) و شارەسنوریەكانی الراعی ودابق و چۆبان بەیلیشی داگیركرد و هەڕەشەی داگیركردنی البابیشی بەردەوامە، بەڵام لەوێدا چەقیان بەهێزەكەی كرد و ئێستاش تاك لایەنە كەوتۆتە دانوستاندن بۆ بەشداریكردن لە رازگاركردنەوەی (ڕەقە) دا بێ ئەوەی هاوپەیمانان داوایان لێكردبێ لەهاوپەیمانان دوا دەكات و پێشمەرجیشی هەیە، كە گوایا ئەگەر هاوپەیمانان بەشداری بە(یەپەگە) بكەن، ئەوا توركیا بەشدار نابێت.
لە دیوی عێراقیشەوە دیسانەوە بێ ئەوەی هیچ لایەنێك،نە عێراق نە هاوپەیمانان داوای لێكردبێ سوپای هێناوە و نزیك موسڵ مۆڵیداوە، بەو هیوایەی بەشداری ئۆپەراسیۆنی موسڵ بكات... لەناوەوەی توركیاش هەڵایەكی ناوەتەوە وسەرزەنشتی رێكەتننامەی (لۆزان) دەكات و ئەتاتورك وعصمت ئینۆنو شەرمەزار دەكات، كەشارەكانی حەڵەب و موسڵ وكەركوكیان دۆڕاندوە، كە ئەو شارانە وابەستەی (پەیمانی میللی گەلی تورك)ن و بۆ ئەو مەبەستەش پەیتا پەیتا مێدیاكان ولێدوانەكانی سەرۆك كۆمار ئەردۆغان تاپۆی موڵكدارێتی حەڵەب وموسڵ و كەركوك دوپات دەكەنەوە. ئۆپۆزۆسیۆن و كۆمەڵگای توركیشی بۆ ئەو مەبەستە مۆبۆلیزەكردوە، حكومەتی ئاكپارتیان سەرپشك كردوە بۆ داگیركردنی موسڵ، لە كاتێكدا حكومەتی عێراقی پێناچێت هیچ جۆرە سازشێك بكات بەرانبەر بە توركیا لەسەر موسڵ رەزامەند بیت... دەمێنێتەوە سەر چەند هیز وگروپێكی دەسەندەخۆرەعێراقیەكانی (پرۆ) توركی وەكو پارێزگاری كۆنی موسڵ (ئەسیل نوجەیفی) وهەندێكی حیزبۆكەی توركمانی سوننە، كە خۆیان پەلكێشی داعشیان كرد بۆناوموسڵ و پاشان بەهەماهەنگی داعش كۆمەڵكوژی توركمانی شیعەی (تەلەعفەر) و كریستیانەكانی دەشتی نەینەوا و ئێزدیەكانی شنگالیان كردوە... لەسەرئاستی نێودەوڵەتیش توركیا وەكو پێشێلكارێك تەماشادەكرێت و لەبەرانبەریشدا عێراقیش خاوەن مافە لەپاراستنی موسڵدا، كەخاكی خۆیەتی وئەو هێزو لایەنانەی، كەلەناوعێراقیشەوە خوازیارن توركیا دەستبەسەرموسڵدا بگرێت وەكو هێزی بەكرێگرتە و كەواسوری بەرلەشكری بێگانە وێنادەكرێن ولەداهاتوشدا روبەڕوی سزای یاسایی قورسدەكرێنەوە لەبەرانبەر خیانەتەكانیاندا لەگەل و نیشتمان وپێگەی سیاسیشیان لەعێراقی دوای رزگاركردنی موسڵ بۆ هەتا هەتایی زەدەدار دەبێت. لە ئێستاشدا سوپا دەسەندەخۆرەكەی دیوی سوریا و عێراقیش لە باشیك چەقیان بەستوە بەهۆی دۆخی شەڕەكەوە بێ بەرنامە ن و تەنها لە دۆخی خۆپاراستندان وشەوانە خەریكی هەڵدانی (گلقە تنورە)ن، ئەگەرچی ئەردۆغان هێشتا لەهەڕەشە و مانۆڕی خۆی نەكەوتوە، دەیەوێ هەرچۆنێك بێت كەمێك لە رسواییەی خۆی لەموسڵدا پاك بكاتەوە، ئەگەر ئێرانیشی پەلكێش كردبێ بەرەو شەڕەكە، چونكە لەئێستادا ئەردۆغان تواناكانی خۆی لەسەر بەشداری نەكردنی (حشدی شعبی) چڕكردۆتەوە ودەیەوێ هەرچۆنێك بێت بەزۆرەملێش بێت لەموسڵدا بشكدار بێت، لەبەر ئەوەی شكۆمەندی لەناوەوە ودەرەوەشدا دەشكێ و دەڕوشێ.


‌ 2644 جار بینراوه‌
05/11/2016
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved