وتار
دانیشتنی لایەنەكان و ئاسۆی خەڵك

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی



دوای پەیامەكەی سەروكی پارتی دیموكراتی كوردستان تا رادەیەك جموجولێكی سیاسی كەوتۆتەوە نێوان لایەنەكان بەڵام جموجۆڵەكان پێدەچێت بە هێواشی برونە پێشەوە جا هەر هەڵوێستە وەرگرتنیك لەسەر ئەم جموجولانە گەر ووردبیەوە بە چەند ئاراستەیەكەو هەر كەس و لایەنێك بە جورێك ئەنوارێتە ئەو كۆبوونەوانەو ئەو جمو جۆڵە سیاسیانە كە پێم وایە هەر تێروانینێكش لەلایەن هەر كەسێكەوە مافی هەموو كەس و لایەنە كانە بەگشتی تێروانینی خەڵكیش بە ورتر و چینی فەرمانبەرانیشس لەو كوبوونەوانە زۆر وورتر و پڕ ئومێدترە.
دیارە هەرلایەنێك لەم كوبوونەوانەدا و لەم دانووستانەدا هەوڵ ئەدا مەرجی خۆی زیاتر لە دانیشتنەكاندا بباتە پێشەوەو ئەوەی خۆی مەبەستیەتی بەدەستی بهێنی كە رەنگبێت ئەمەش بۆ لایەنەكان مافی خۆیان بێت ئەمەش لە كوبوونەكانی داهاتوودا رەنگبێت جوانتر دەركەوێت و، وەك لەسەرەتاشەوە دیارە پێناچێت كوبوونەوەكان زۆر بە جدی بەرێوە بچن بەدەر لەوەی كە وەك هەموو كوبونەكانی سالانی رابردوو كە لەهەر كوبوونەوەیەك كە لایەنی بەشداربوو دێنە دەرەوە دەلێن كوبوونەوەكە بەسوود بوو، هەموو لایەنەكان دەلێن پەرۆشیمان هەیە بۆ دانووساندن و گەیشتونەتە ئەنجام بەلام بەلای خەڵكی كوردستان ئەم جۆرە موجامەلەی نێوان لایەنەكان هێندە گرنگ نیە، ئەوەی كە زۆرتر گرنگە بەلای خەلگ بەگشتی باشتركردنی ژیان و گوزەران و مافی فەرمانبەران و گێرانەوەی مووچەی گشتی خەلك و دەسپێكردنەووەی پرۆسەی خوێندنە لەسنووری پارێزگای سلێمانی و دەورو بەرو سوككردنی باری گرانی سەر شانی خەڵكە كە لەچەندین رووەوە قورستركراوە بەسەر شانی خەڵكەوە.
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زۆر دەمێكە باوەری بە كوبوونەوەی بێئەنجام و موجامەلەی یەكتری لایەنەكان نەماوە بۆیە خەڵك هیچ ئومێدێك بەم كۆبونەوانە هەڵناچنرێ‌ و ناچێتە هزریان ئەم كوبوونەوانە هیچیان لێ‌ شین بێت، بۆیە وا چاكە لایەنەكان پێش هەموو شتێك لە كێشەكانی لە چارەسەری حكومەتەوە دەست لەو دوسیانە بدرێت و چارەسەر بكرێن كە پەیوەندی بە گوزەرانی خەڵكەوە هەیە، وەك مەسەلەی مووچەو پرۆسەی خوێندن و، دواتر هەولبدرێ‌ كێشە ئیداریەكانی وەك ئەنجومەكانی پرێزگاكان و ئینجا دواتر مەسەلەی پەرلەمان و كێشەی سەروكی هەرێم چارەسەربكرێن چونكە خەڵكی كوردستان ئەوەندەی ژیان و گوزەرانی بەلاوە گرنگە ئەوەی هێندەی پرۆسەی خوێندنی بەلاوە گرنگە ئەوەندە كێشەی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆكی هەرێم و پۆست و پۆستكاری بەلاوە گرنگ نیە، بۆیە ئەو لایەنەی هەوڵئەدا كێشە كۆمەڵاتیەكان لەبەر چاو بگرێت لە پێش كێشەكانی تری سیاسی ئەو لایەنە زیاتر لە خەڵك نزیكە ئەبێتەوە، بۆیە ئاڵۆزكردنی كەش و هەوای كۆبوونەوەكان ئەمجارە لە لایەن هەر لایەنێكەوە بێت ئەو لایەنە لەبەر دەمی جەماوەری خەڵكی كوردستان بۆ مێژوو ناشیرنتر ئەبێت بۆیە كاتی ئەوە هاتووە كوبونەوە بۆ كوبوونەوە نەكرێت و لیژنەو لیژنەكاری بۆ كێشەكان دروست نەكەن و، هەوڵبدەن ئومێدێك ببەخشرێتە كوبوونەوەكانی ئەم جارەو پەلە بكرێت لە چارەسەریان بە تایبەتی كێشەی مووچەو پرۆسەی خوێندن كە هەموو خەڵك چاوی بریوەتە ئەم كێشانە بە تایبەتیش ئەگەر لایەنەكانی یەكێتی و پارتی و گۆران ئامادەكی باشیان تێدا بێت و نەرمی بۆ یەكتر بنوێنن حیزبایەتی وەلابنێنن و، چارەسەری كێشەی خەلك لەسەرووی كێشەكاەوە بێت بەمە هەنگاوەكان ئەچنە پێشەوەو ئومێدێك و باوەرێك بۆ خەڵك ئەگەرێتەوەو لەهەمان كاتیشدا دەبێت كەنالە فەزائیەكان رۆڵی باش بگێڕن بۆ سەرخستنی ئەم كوبوونەوانەو ئومێدان بە خەڵك و دوور كەوتنەوە لە چاندنی تۆی دوو بەرەكی و ئاڵوزكردنی كەشی كۆبونەوەكان و بلانەكردنەوەی نائومێدی لە ناو خەڵك بەمەش ئەتوانرێت كوبوونەوەكان كورتر بكرێنەوەو ژیان جارێكی تر قۆناغ بە قوناغ بۆ خەڵكی كوردستان بگەرێتەەوە و كوردستانیان متمانە بكەنەوە بە حكومەتەكەیان.

‌ 1234 جار بینراوه‌
07/01/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved