نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
2016 ساڵی برسێتی و بێ‌ مووچەیی و ساڵە بە جەفاكە...

نەوزادی موهەندیس


 
بەداخەوە لەم قۆناغەی خەباتی كوردایەتیدا هەموو ساڵەكانمان لێبۆتە شەوەزەنگی تاریكی و هیچ كات ئومێد بە ساڵانی رابردوومان ناخوازین، چونكە ساڵ بەساڵ ژیان و گوزەرانی میلەتەكەمان خراپتربوە و مانایەك بۆ خۆشگوزەرانی و ئاوەدانی و جێگیری سیاسی و ئابوری و ئەمنی و دەروونی تاك بەتاك و خێزان بەخێزانی كۆمەڵگاكەمان نەماوەتەوە. لەسایەی سیاسەت و ئیدارەیەكی سەرنەكەوتوی حوكمڕانی كوردیدا، هەموانمان ئاواتمان ئازادی و سەربەستی و دەسەڵاتی كوردی بوو، خەونی رەنگاو رەنگ و پەمەییمان پێوە دەبینی بەڵام كاتێك ئەم دەسەڵات و حوكمڕانیەیە 25 ساڵ لەمەبەر بە دەست و بازووی جەماوەری میلەتەكەمان هاتە لەدایك بوون، هەموو خەون و خەیاڵەكانمان پوچەڵبونەوە و بونە بڵقی سەر ئاو.
ئاواتمان بوو لەسایەی حوكمڕانی كوردیدا ئازادی و نانمان پێكەوە بۆ فەراهەم بكرێت و تاك و كۆمەڵگاكەمان هەنگاو بەرەو ئایندەیەكی روونتر و گەشاوەتر بنێت و دەوڵەتی سەربەخۆی كوردی رابگەیەنرێت و كوردیش وەكو میلەتانی تر ببێتە خاوەن و پلەو پایەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و ئەندامێكی كارای نێو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و سیادە و سەروەری و سنوری خاكی كوردستانی گەورە بپارێزێت، بەڵام دوای 25 ساڵ لە حوكمڕانیەكی نیمچە سەربەخۆی ئەم هەرێمەدا تازە بەتازە بەدەستی حومكڕانان و دەسەڵاتدارانی كورد خۆی دەكەوینە بنكۆڵكردنی ئەو بنچینە لەرزۆكەی كە هەمانەو گەرەكمانە بەسەر هەموانیدا دایتەپێنین و ئەوەی هەمانە و نیمانە لەدەستمان بچێت و خۆمان بوینەتە هۆكاری گەڕانەوەمان بۆ چوارگۆشەی یەكەم و خاڵی دەستپێك.ئێستا هەموانمان ئەو راستیەمان بۆ دەركەوت كە ئازادی بێ‌ نان و خۆشگوزەرانی هیچ مانایەك نادات و تەنها وەك دروشمێكی بریقەداری بێ ناوەڕۆك دەمێنێتەوە و بەهەمان شێوەش نان و خۆشگوزەرانیش بەبێ‌ بوونی ئازادی تاك و كۆمەڵ هیچ تام وخۆشیەكی لێ وەدینایەت، كە كۆمەڵگای كوردەواری هەردوو قۆناغەكەی تاقیكردۆتەوە و ئێش و ئازارەكانی هەردوو دۆخەكەشی چەشتوە.
ئەوەتا لەساڵی 2014وە و تاكو ئێستا لەم هەرێمەدا هەنگاوێك نەچوینەتە پێشەوە بەڵكو دەیان هەنگاو گەڕاوینەتەوە دواوە، هەرخۆمان و لە پێناو بەرژەوەندی سەركردە و حیزب و بنەماڵە و كورسیدا میلەتێكمان برسی و بێ‌ نان و ئاو كردوە و هەموو شیرینیەكانی ژیانیانمان لەبیربردونەتەوە.
بۆیە 2016یش وەك ساڵانی پێش خۆی ساڵێكی پڕ جەفا و نائومێدی و برسێتی و بێ‌ مووچەیی و شەڕ و خوێن و فرمێسك هەڵڕشتنی دایكان و خوشكانی پێشمەرگە قارەمانەكانمان بوو، ساڵێكی بە جەفا و وشك وبرینگ بوو بۆ هەموان، كە هیچ كات ئومێدی بۆ ناخوازین و هەرگیزیش ناڵێین خۆزگەمان بەساڵی 2016.
بەهیوای ئەوەی ساڵی 2017 مان هیچ نەبێت كەمێك ئومێد و ئاواتەكانی هەموان بێتە دی و كەمێك خەم و خەفەت و نائومێدیەكانمان بڕەوێنێتەوە.

‌ 2849 جار بینراوه‌
07/01/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved