نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئەردۆغان لەنێوان ریفراندۆم و هەڵبژاردەی هەڵبژاردنی پێشوەختدایە!

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان





توركیا پاش تێپەڕاندنی (١٨) مادە ئەتككراوەكە لەلایەن نوێنەرانی ئاكەپە و مەهەپەوە لە ئێستادا سەرقاڵی خولی دووەمی دەنگدانەوەیە بەسەرجەمی مادەكان و ئامادەكردنیان بۆ ریفراندوم، بەمەرجێك هەر مادەیەك لە ٣٣٠ دەنگی كەمتری لەسەر نەدرابێ! ئەگینا كۆی دەنگدانەكە بەدەردی گۆڕانكارییەكانی ساڵی ٢٠١٠ دەچن، كە یەكێك لەگرنگترین مادەكان ( قەدەغەكردن وداخستنی پارتە سیاسییەكان) كەمتر لە ٣٣٠ دەنگی پێدرا... ئەم دووبارەكردنەوەیە، خۆی مادەیەكی دەستوری هەمواركراوەیە، كە سەرەتا گۆڕانكاری لەمادەكان دەكرێن و كۆمسیۆنی تایبەتی بۆ پێكدەهێنرێت و دەنێردرێن بۆ پەرلەمان و لەوێش بەدوو هەنگاو تێدەپەڕێ بەرەو ریفراندۆم... لێرەدا ئاكپارتی و مەهەپە هەڵمەتی بانگەشەكردن بۆ سەركەوتنی ریفراندۆم گرتۆتە ئەستۆی خۆیان وتا ٩/٤ هەڵمەتەكەیان درێژەی دەبێت و بەنیازن لە سەروی ٦٠% دەنگی بۆ بەدەستبهێنن، ئەگینا سەرلەبەر پرۆسەكە شكستدەهێنێت و سەرۆكایەتی سوڵتان خەلیفەیی تیپی توركی دەبێتە خەونێكی بزڕكاو مەهەپەش جێگریەكەی سوڵتانیان لەدەستدەچێت!، بەلام ئەگەر (١٨) مادە ئەتككراوەكە دەنگی پێویستی بەدەستهێنا لە ریفراندۆمدا، ئەوا سەرلەبەری سیستەمی دەسەڵاتدارێتی گۆڕانی بنەڕەتی بەسەردا دێت، یەكەم هەنگاو دادگا سەربازییەكان هەڵدەگیرێن و تەنها یەك كەس لێپرسراوی سوپا دەبێ و لەلایەن سەرۆكەوە دیاریدەكرێت و لاشدەبرێت، ئیتر لە توركیادا تەنها یەك ئازاد دەبێ ئەویش سەرۆكە، ئەو سەرۆكەش ئەردۆغانەو لەجیاتی (فەرمانی سوڵتان)ـی (قەرار نامە) دەردەكات، ئەگەر هاتو قەرارنامەكانی بۆشایی وبێهێزی یاساییان پێوە دەركەوت، ئەو دیسانەوە یاساكان لەخزمەتی قەرارنامەكەدا هەموار دەكرێنەوە، كە واتە هەموو یاساكان دەخرێنە خزمەتی قەرارنامەكانی سەرۆك (سوڵتان - خەلیفە) ئەردۆغانەوە... ماوەی مانەوەی سەرۆك (٥) ساڵ دەبێت، بەڵام جاری دووەمیش بۆی هەیە خۆی كاندید بكاتەوە، ئەگەر دۆخەكەش گونجاو بو ئەوا سەرۆك دەتوانێ (١٥) سالێش سەرۆك بێت، گەر خۆی ئارەزو بكات وبخوازێت... بەرنامەكە ئاكپارتی (بەرەو ٢٠٢٣) لەم یاركردنە بەدەستوری توركیاوە سەرچاوەی گرتوە، بۆیە ئەردۆغان بەلای كەمەوە بەنیازە تا ساڵی ٢٠٣٠ دەسەڵات رادەستی هیچ كەسێك نەكات، تەنانەت لەناو ئاكپارتیشدا، بەڵام پێدەچێت، ئەگەر كۆی كردەو كۆشەی ئەردۆغان لە ریفراندۆمدا سەرنەكەوێ و بدۆڕێت، چونكە ئەردۆغان و ئاكەپە گریمانە لەسەر شەقامی دوای كۆدەتاكەی ١٥ ی تەمموز دەكەن و بەهەڵەدا دەچن، چونكە ئاكپارتی دەبێ خۆی لەو راستیە نەبوێرێت، كەلە ٢٥% دەنگەكانی و ئەناپ* دەیەپە** پارتی عەدالەت** و دەنگدەری ئەم پارتانە لەگەڵ ئەوەدان ئاكپارتی لەدەسەڵاتدا بمێنێتەوە، لەبەرئەوەی پاشماوەی سەركردەكانی ئەو پارتانە لە ریزەكانی ئاكپارتیدان، بەڵام زۆر بەتوندی دژایەتی سیستەمی سەرۆكایەتیەكەی ئەردۆغان دەكەن و لە ریفراندۆمدا دەنگی پێنادەن، جگە لەوەی مەسەلەی قەیرانی دارایی، كەلە ئێستادا سەرەتاكانی دەركەوتووە لە ٣% دەنگەكانی ئاكپارتی كەمدەكاتەوە، مەگەر بە مانەوە ونەگۆڕینی هەردوو سەرۆكەكەی ( جەهەپە)و( مەهەپە) قەرەبووی بكاتەوە، ئەویش پاش دڵنیابوون لە سەرنەكەوتنی ریفراندۆم و ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنێكی پێشوەخت... ئەردۆغان دەتوانێت سود ببینێت بەتایبەتی ئەگەری ئەوە هەیە، كە لەو هەڵبژاردنە پێشوەختەدا مەهەپە بەربەستی لە ١٠% تێنەپەڕێنێت بەهۆی لاوازی سەركردایەتی دەوڵەت باخچەلییەوە، كەلە پشتی زیندووكردنەوەی بڕیاری لە سێدارەدان و كۆتایی هێنانی وتوێژی ئاشتییەوە لەگەڵ كورددا، هاوكات كاریگەری هەیە لەدووركەوتنەوەی توركیا لە یەكێتی ئەوروپا، لەلایەكی ترەوە ریفراندۆم بەراوردكارییەكە لەگەڵ هەڵبژاردنەكەی ئەردۆغان بۆ یەكەم بۆ سەرۆك كۆماری، كەلە دوای عەبدوڵڵا گولەوە لە ٥٠% دەنگەكانی هێنا، بەڵام لە ئیستادا كاریزماو جەماوەری ئەردۆغان بەهۆی نزیكبوونەوەی لە روسیاوە زۆر لەكزیداوە.
هەر بۆیە، رەنگە رێسی تێپەڕاندنی ماددەكانی دەستور، كە بەپێی ویست و بەرنامەڕێژی ئاكپارتی ومەهەپە بەڕێوەچووە ببیتە بە خوری (نوسنەك)اوی****.

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*(ANAP) پارتی دایكی نیشتمان- ئەنا وەتەن پارتیسی حیزبەكەی( تورگۆت ئۆزال) كەلەگەڵ راگەیاندن ودامەزراندنی ئاكپارتیدا بەشێك لەدەستەی دامەزرێنرانی ئەو پارتە هاتنە ریزەكانی ئاكپارتیەوە.
**(DYP) پارتی رێگەی راست. دۆغریۆل پارتیسی (سلێمان دەمیرەل) ئەوانیش بەزۆری هاتنە ریزی ئاكپارتیەوە.
***(AP) پارتی دادپەروەری. عەدالەت پارتیسی. نجم الدین ئەربەكانی مامۆستای یەكەمی ئەردۆغانیەكان.
****(نوسنەك) دڕكێكە بەخوری مەڕەوە دەلكیت ودەنوسێت و بەشێوەیەك دەیئاڵۆسكێنێت، كە خاوەن مەڕ لەكاتی بینگەدا (مەڕبڕینەوە) دا بەخوریەكەوە فڕێدەدات.

‌ 2299 جار بینراوه‌
28/01/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved