نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ئایا حكومەتەكەی ئاكپارتی دەستبەرداری توندوتیژی دەبێت ؟

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

لە ٧ی حوزەیرانەوە تا ئەمڕۆ زیاتر لە 600 كەس شەهیدكراون، هەر هەمویان بەڕەچەڵك كوردن و بەبیروبۆچون چەپ وسۆسیالیستن! لێرەدا ئەم ئامارو زانیاریانە پێماندەڵێن توندوتیژییەكان پلانی پێشوەخت و بەرنامەڕێژیان بۆ كراوە، چونكە قوربانییەكان چۆنیەكن ئەگەر لە شوێنی جیاجیاش كرابێتنە ئامانج هەر خەڵكی شارەكانی باكوری كوردستانن، شەهیدانی تەقینەوەكەی ئەنقەرە بەنمونە.
حكومەتی ئاكەپە لە ئێستادا سیاسەتی تەمێكردن پیادە دەكات لەسەر هەموو ئاستەكان، رەفتاری ئەم حكومەتە نەك هەر پێناچێت ئارامی و ئاساییش بۆ خەڵكی توركیا فەراهەم بكات، بەڵكو توندوتیژییەكانی بەبەراورد بەرابردو ئاستی پێشێلیە یاساییەكانی سەردەمی دەسەڵاتەچەپەڵەكەی تانسۆ چیلەریشی تێپەڕاندووە، كە ئەو رۆژگارە (دۆسیەی قاتیلی مەجهول)  دەستی نابووە بینەقاقای خەڵكی باكوری كوردستان وتوركە چەپەكان و تیرۆری دەوڵەت لە ڕێگەی تیمەتایبەتەكانی جەندرمە (jtem) دەهاتە جێبەجێكردن وتاوانبارانی ئەو دۆسیانە لەم رۆژانەی دواییدا لەلایەن دادگاكانی ئەردۆغانەوە چاوپۆشیان لێكراو بێتاوان دەرچوون، چونكە كورد وچەپ كوشتن ناچێتەخانەی تاوانەوە لە زهنیەت و دادگای ئەردۆغانیدا!
لە ٧ی حوزەیراندا حكومەتی كوالیسیۆنی پێكنەهات وهەڵبژاردن دووبارەكرایەوە بۆ ئەوەی ئارامی بەرقەرار بێت، بەڵام ئەویش لە سایەی ئەم حكومەتی ( تۆڵەسەندنەوە)یەدا فەراهەم نابێت، چونكە ئەوەی دەنگی بە ئاكەپە نەداوە بەر سزا دەكەوێت.. ئەگەر رۆژنامەو دامەزراوەیی مێدیایی بێت ئەوا بەوە سزادراوە، كەلەو دامەزراوەیەدا دەبێ لە پەنای بەڕێوەبەری ئەو دامەزراوەیەدا نوێنەرێكی ئاكەپە (چاودێرێكی ئاكپارتی) یش سەرپەرشتی كارەكان بكات.. واتا لە ئێستا بەدواوە دەبێ لەهەمو كارگەو دامەزراوەیەكی گەورەدا نوێنەرێكی تایبەتی ئەردۆغان بونی هەبێت! ئەم بیرۆكەیەش لە دوای ئۆپەراسیۆنەكانی دامەزراوەكانی ( koza ıpek holdıng) و ( zaman gazetesı) و( doğan holdıng) و (Seman yolu) كە دەبێت هەموو دامەزراوەیەكی توركیا لە ژێرچاودێری ئەردۆغاندا بێت.
لە باكوری كوردستانیش دیاردەی تۆڵەسەندنەوە  راستەوخۆ  لەلایەن هەمو هێزەكانی توركیاوە جێبەجێدەكرێت و بۆ ئەو مەبەستە مەسەلەی (özereklık) خۆبەڕیوەبردنی خۆجێیی كراوەتە بیانووی ئەوەی خەڵكی هەموو باكوری كوردستان بكرێنە ئامانج و وەكو تیرۆرست ناوزەد بكرێن. شارۆچكەی سیلڤان بەنمونە ، كەلەئێستادا لە ئاسمان زەمینەوە گەمارۆدراون و بێبەری كراون لەهەمو مافێكی شایستە بەمرۆڤ ، لە شاری سیلڤان، جگە لەمردن هیچ شتێكیتر نەماوە.
بۆیە ئەم حكومەتەی ئاكەپە حكومەتی تۆڵەسندنەوە دەبێ، نەك ئاوادانكردنەوەو ئارامی، لەبەر ئەوەی حكومەتی ئاكەپە بەرهەمی توندوتیژی چنیوەتەوە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردنەكەدا دەستبەرداری شەڕ نابێت:
١ -  شەڕوپێكادانەكان درێژەیان دەبێ و ناوەستێ ، چونكە ئاكەپە ، جگە لەبەرنامەی شەڕو توندوتیژی پلانێكی تری نیە لەباكوری كوردستان .
٢ - پرۆسەی ئاشتی دەستپێناكاتەوە بەو جۆرەی كە كوردانی باكوری كوردستان دەیانەوێ، بەڵكو بەلاڕێدا دەبرێت وچەواشەكاری تێدادەكرێت و هەدەپە لە پرۆسەكە پاسیڤ دەكرێت .
٣ -  سانسۆر وفشاری سەر رۆژنامەنوسان ورۆژنامەگەری ومێدیاهۆڵدینگەكان توندتر دەكرێت.
٤ -  سیاسەتی دەرەوە بەرەو خەراپتر دەچێت وپەیوەندیە نێودەوڵەتیەكانی توركیا پتر نائاساییتر دەبێت بەتایبەتی لەگەڵ ئەوروپاو سوریا  و ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا كۆتایی هات بەو واتایەی ، كە تا مۆدێلی ئاكپارتی لەدەسەڵاتدا بێت مەسەلەی ئەندامبوونی توركیا لە یەكێتی ئەوروپادا شایانی باس نابێت !
٥ - لە ئێستادا لە توركیا تەنها دەوڵەت هەیە، حكومەت بوونی نیە، ئەوەی هەیە دەسەڵاتی سەرای (بێشتەپە) یە، هێشتا نە حكومەت ونەپەرلەمان ونە وەزارەتەكان بونیان نیە، ئەوەی هەیە ، حكومەتەكاتیەكەی هەڵبژاردنە، كەدەسەڵاتی ئیمزایەكی نیە بەبێ پرسی سوڵتانەكەی سەرای بێشتەپە.
٦ - دێمۆكراتیزەكردنی توركیا مەسەلەیەكە، كەناكرێ لە ئێستادا بیری لێبكرێتەوە، چونكە سەرجەم یاساكانی كۆمارەكە هەڵپەسێردراون.. سوڵتان خۆی خودی خۆی جێگەی هەموو دەگرێتەوە یاسایە ، سوپایە، جەندرمەیە ، پەروەردەیە ، كۆگای عەقڵی كۆمەڵگایە ، ئەوەی پێویستە ئەو ئەوەیە .. ئەردۆغان هەمو شتێكە لەناو یەكێكدا، واتا كۆمەڵگای توركیا لە خودی ئەردۆغاندا كورتكراوەتەوە.
٧ - ئەگەر رۆژگارێك باسی كرانەوەی توركیا كرابێت بەڕوی دیمۆكراتیەت و كێشە لەمێژینەكانیدا، ئەوا لە ئێستادا توركیا بەرەو داخرانی یەكجارەكی دەچێت بەسەرخۆیدا .
٨ - لە رووی ئابورییەوە توركیا بەرەودابڕانی زیاتر دەچێت و كۆچی سەرمایە درێژەی هەیەو ئاستی بژێوی خەڵك لە ژیرئاستی ستاندارتی جیهانیدایەوە و١٦ ملیۆن مرۆڤ بەئەستەمی ژیان دەگوزەرێنن، لە جیاتی دەوڵەت حیزبی ئاكەپە بێئەندازە دەوڵەمەندە.


‌ 3058 جار بینراوه‌
22/11/2015
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved