نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
توركیای فاشیست هێرشەكانت رابگرەو لە كوردستان برۆ دەرەوە

ئەحمەد رەجەب


له  كاتژمێری 2 ی بەرەبەیانی رۆژی 25/4/2017  لە لایەن 26  فرۆكەی جەنگی توركیا بە چری بۆردومانی بۆردومانی شنگال و دەوروبەریان كردو بەوهۆیەوە پێنج پێشمەرگەو شەڕڤانێك شەهیدو یانزە پێشمەرگەو سێ شەڕڤانی‌ تریش، برینداربوون، هەروەها بەهۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیاوە بۆ سەر ناوەندی گشتیی یەپەگە لە چیای قەرەچۆغ لە دێرك، ٢٠ شەڕڤان شەهیدبوون و ١٨ شەڕڤانی تریش برینداربوون و، ئەو كارەی توركیای رەگەزپەرستی خوێنرێژ دەست درێژییە بۆ سەر سەروەری خاكی هەرێمی كوردستان بە گشتی و  دەڤەری شنگال بە تایبەتی و دەستتێوەردانە لە كاروباری ناو وڵاتێكی ترو ئەمەش پێشێل كردنێكی ئاشكرای یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەكانە و، بۆیە ‌پێویستە هەموو خەڵكی بە شەرەف و مرۆڤدۆستانی ئازادیخوازی دونیا ئەو دەستدرێژییە بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان ریسواو شەرمەزار بكەن و، پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان سنورێك بۆ ئەو دەستدڕێژیانەی توركیا دابنێت و چیتر ڕێگەی پێ نەدرێ بە ئارەزووی خۆی لە ناو  باشوری كوردستان تەراتێن بكات.

دوو ساڵە فرۆكە جەنگییەكانی توركیای فاشیست‌ بەچری ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستان بۆردومان ئەكەن بە تایبەتی قەندیل و سیدەكان وباڵاكایەتی و بەرواری بالاو ئامێدی و، تا ئەگاتە گوندەكانی سەر بە قەزای زاخۆو، بە هۆی بۆردوومانەكان مەترسی لە سەر ژیانی خەڵك  دروستبووەو، زەرەرو زیانێكی زۆری بە هاوڵاتیانی سڤیلی ناوچەكانەوە گەیاندووە.

بۆردوومانكردنی ناوچە سنوریەكانی باشوری كوردستان لە لایەن فرۆكە جەنگییەكان و تۆپخانەكانی توركیای دوژمن لە ناو خاكی كوردستان بێ رێزی و سوكایەتییە بە گەل و نیشتمان و، ھەرلایەنێك ڕێگە بەو بۆردومانكردنە بدات ئەوە بێشك خیانەتێكی نەتەوەییە و جێی ریسواو شەرمەزارییە و، لە راستیدا بەردەوامی ئەو بۆردوومانانە بە ھەموو شێوەیەكانی كارێكی نارەوا و نامرۆڤانەیە و ئاسایشی وڵات و  خەڵكی گوندەكانی خستوەتە مەترسییەوە بە جۆرێك ناتوانن لە شوێن و زێدی باوباپیرانی خۆیان بە ئارامی بژێن و،  ئازادانە بەردەوام بن لە كاری رۆۆژانەیان ‌وەك: كشتوكاڵی و بەخێوكردنی ئاژەڵ و ھەنگ و بایخدان بە باخ و رەزەكانیان.

توركیای شۆڤەنیست بەھۆی داگیركردنی چەندین ناوچەی باشووری كوردستانی بووەتە خاوەن دەسەڵات و سەربەستانە ھاتووچۆ ئەكات و، سیخورەكانی لەناو خاكی كوردستان بڵاوكردووەتەوەو، پەیوەندی توركیاو ھەرێمی كوردستان لە خزمەتی تاقمی ئەردۆگانی تیرۆریست و ئاگپارتییەو، بە پێی بەرپرسانی توركیاو كوردستان پەیوەندیی توركیا لەگەڵ ھەرێمی كوردستان، پەیوەندی غازو نەوتەو، ھیچ ‌پەیوەندییەكی بە سەربەخۆیی كوردستان نییە وەك بانگەشەی بۆ ئەكەن و،  راستییەكەی ئەوەیە ڕوسیا غاز لە توركیا ئەبرێت و، ئەوانیش لە ھەرێمی كوردستان بە مفت و ھەرزان وەریئەگرن، ھەروەك چۆن نەوتی ھەرێمیشیان بە تاڵان وەرگرتوە، شایانی وەبیرھێنانەوەیە پێشتر ( بەرپرسانی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسیان لەوە كردووە كە توركیا یارمەتیی ھەرێم ئەدات بۆسەربەخۆیی).

كردەوە چەپەڵەكەی توركیای رەگەزپەرست بۆ لێدانی شەنگاڵ بە 26 فرۆكەی جەنگی لە مێژەوە پلان و نەخشەی بۆ دانرابوو، زوربەی هاوڵاتیان لە بیریانە هەریەك لە ‌مەسرور بارزانی ( راوێژكاری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی هەرێمی كوردستان)  و نێچیرڤان بارزانی ( سەرۆكی حكومەتی بنكە فراوانی كوردستان) داوایان لە میوانەكان كرد سەری خۆیان هەڵگرن و برۆن و،‌ مەبەست لە میوانەكان { پارتی كرێكارانی كوردستان PKK} یەو، ئەو بەرپرسە باڵانە                                                                                                     بە روونی وتیان: ئە‌بێت پارتی‌ كرێكارانی‌ كوردستان قەندیل جێبهێڵێت، چونكە لەنێو خاكی‌ عیراقدایه!! (بەڵی ئەوە قسەی ئەوانە كە شەوو رۆژ ئەڵێن عێراق نەماوە) و‌، بە ئاشكرا وتیان‌: هێزەكانی‌ (پەكەكە) و (یەپەگە) میوانن و،  میوانەكان ئەبێت  بچنەوە شوێنی خۆیان و خاكی هەرێم بەجێبهێڵن و، ئەوەی سەیرە كورد لە سەر خاكی باوباپیرانیان میوانن؟ بەڵام توركیای داگیركەر خاوەن ماڵن و، دیارە ئەم داوایە پر شەرمەزارییە لە سەر خواست و ئارەزووی رەجەب تەیب ئەردۆگانی شۆڤەنیست و تاقمە رەگەزپەرستكانی حزبی "" دادو گەشەپێدان"" و ئیخوان الموسلیمن بووەو، هەر ئەو داوایەش بووە زەنگی هەڵگیرسانی شەر لە دژی شەنگال  و پارتی كرێكارانی كوردستان PKK.

رژێمی توركیای فاشیست توانیویەتی هەندێ كەناڵ وژمارەیەك رۆژنامەنووس و حزب و سەركردەی حزب ئەوانەی لە سەر بیرو بۆچوونی ئیخوان ئەلموسلمین و حزبی دادو گەشەپێدان گۆشكراون لە باشووری كوردستان بكرێت و، شەو رۆژ لە خزمەتی ئاغا تۆرانییەكانیان بن و، ئەم رژێمە داپلۆسێنەرە بە هیچ شێوەیەك لە كوشتنی رۆڵەكانی كوردستان دەست ناپارێزێت و، بۆ لە ناوبردن و نەمانی دانیشتوانی ئەم خاكە بە ئاشكرا هاوكاری چەتە روورەشەكانی دەوڵەتی خەلافەتی ئیسلامی تیرۆریست (داعش) ی كردو لە ئێستاشدا  ئەیكات و، توركیای فاشست سیاسەتی ئاگرو ئاسنی لە باكووری كوردستان بەكارھێناو، شارە كوردییەكانی خاپور كردو، خەڵكی كورد ناچار كران خاك و ماڵ و سامانیان بەجێبھێڵن و سەرگەردان ببن و، دەیان و سەدان و ھەزاران ھاوڵاتی كوردی سڤیل گیران و كوژران و، ئەم فاشستە روورەشانە لە پاش هەڵگرتنی پارێزبەندی لە ئەندامانی حزبی گەلانی دیموكراتی { هەدەپه}‌ شاڵاویان ھێنا بۆ باشوورو رۆژانە بە فرۆكەی جەنگی و بە تۆپ كوردستان كاول ئەكەن و، هەندێ لایەن و حزب دژی كردەوەكانی توركیای رەگەزپەرست هەڵوێستیان دەربریوە بەڵام تا ئێستا بەرپرسێكی بوێرمان نەدی كردەوەكانی توركیای دوژمن ریسوا بكات و، بەرپرسە باڵاكانی باشووری كوردستان ناوێرن بەرنگاری توركیا ببنەوە، چونكە خاكەكەی لەلایەن دوژمنانەوە داگیركراوەو، وناتوانن بڵێن: توركیا بۆ دەرەوەو هۆكارەكان زۆرن: یەكەم -  بوونی هێزی سەربازی و تانك و تۆپ وچەكی مۆدێرنی جۆراوجۆر، دووەم -  هاتنی سوپای توركیای دوژمن بۆ بەعشیقەو، سێیەم -  بازرگانی بە نەوت و غازو، چوارەم هەر هەموویان شەریكن و، جێی ئاماژەیە هاوڵاتیانی كوردستان بەهۆی دزی و گیرفان پركردن لەلایەن بەرپرسانەوە بێبەشەن‌و كوردستان دووچاری قەیران بووەو، ئەوانەی كار ئەكەن موچە وەك ساڵانی پێشوو وەرناگرن.

لە 8/1/2017  مەسعود بارزانی  لە هەولێر پێشوازی لە بینالی یەڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا كردو، لەو دیدارەدا ( تەئكید) كرایەوە كە ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان و توركیا پێكەوە بەستراوە و نابێ ڕێگە بدرێت ئەو سەقامگیرییە بكەوێتە بەر هەڕەشەو باسی ( تەحەدییاتی ئەمنی و ئابووری) كرا، كە وابوو پێویستە دەسەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارێزگاری لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بكات بە بێ جیاوازی و سەروەری خاكی كوردستان بپارێزێت و،  پێویستە بانگهێشتی نوێنەری وڵاتانی ئەوروپاو، نوێنەری ئەمریكاو وڵاتانی هاوپەیمان دژ بە داعش و، نوێنەری كۆمەڵگەی نیودەوڵەتی‌و نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان بكرێن بۆ هەرێمی كوردستان و لەو هێرشانەی توركیا ئاگادار بكرێنەوە بۆ ئەوەی فشارێك دروستبكرێت بۆ ڕێگیریكردن لە دەستدرێژییەكانی وڵاتی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان و، ئەم كردەوانەی توركیای فاشیست پێشێلكردنی خاكی وڵاتێكی ترە و توركیا بەم كردەوانەی ئەیەوێت كێشە ناوخۆییەكانی بگوێزێتەوە بۆ وڵاتانی تر بە مەبەستی چارەسەركردن.

لە بەرامبەر كارە قیزەونەكانی توركیا پێویستە خەڵكی بەشەرەفی كوردستان و، ئازادیخوازان و هەموو دڵسۆوانی گەل و نیشتمان و، ئەوانەی قسەی بریقەدار ئەكەن و، بە دەمهەراشی لافوگەزافی ریفراندۆم و سەربەخۆیی  لێئەدەن بێنە دەنگ و، هەموو دەنگەكان یەكبخەێن و، ئەو كارە ملهورانەی توركیای رەگەزپەرستی فاشیست ریسواو شەرمەزار بكەێن و، رێگە بە شەری ،،كوردكوژی،، نەدەین و، وڵاتەكەمان بپارێزین و، ئەركی حكوومەتی هەرێمی كوردستانە هەڵوێستی بتەوو تەواوی هەبێت لە ئاست پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و ئاسایشیان و، لێرەوە داوا لە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئە‌كرێت دۆسیەی  دەستدرێژییەكانی توركیاو بۆردومانكردنی خەڵكی سڤیلی بێ تاوان و، خاپور كردنی دێهات و، سوتاندنی پوش و دارستان وباخەكانی وڵاتەكەمان بگەیەنێتە نەتەوە یەكگرتووەكان و، بە فەرمی سكاڵا بەرامبەر بە توركیای فاشیست تۆمار بكات و،  هاوكات داوا لە پارت و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان ئە‌كرێت هەڵوێستی راشكاوانە بەرامبەر بەم تاوانانە دەرببڕن و  ئەم تاوانانه ریسوا‌ بكەن  كە بەرامبەر بە گەل و نیشتمان ئە‌كرێن و، پێویستە حكومەتی كوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەكان و خەڵكی بە شەرەفی كوردستان بە یەك دەنگ بڵێن: سوپای توركیای داگیركەر بۆ دەرەوە. سەركەوتن لە یەكگرتندایه.





‌ 801 جار بینراوه‌
03/05/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved