نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
ریفراندوم و گومانەكانی دەنگدەر

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان



ئەگەر لە عەقلیەتی ناوچەگەرێتی و حیزبایەتی تەسكی سەركردایەتی كورد بگەڕێی، ئەوا زەمان و زەمینەكە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا لەبارە بۆ كۆمەڵێك گۆڕانكاری، كە كورد دەتوانێ تێیدا بە سودمەندی یەكەم دەربچێ و بەشێك لەئامانجە لەمێژینەكانی بهێنێتە دی، مقۆ مقۆی بەرەی نەخێر و نەیارانی ئەم ریفڕاندومەش دەرەوێتەوە، ئەگەر بێتو لەراستیدا ئامانجی ئەم ریفراندومە گۆڕینی بارو دۆخی ژیانی خەڵكی كوردستان بێت، نەك ئامانج و مەبەست و سیاسەتی حیزبێك، یان یەكێك لە دەوڵەتانی دراوسێی لەپشتەوە بێت!!
بۆ رەواندنەوەی ئەو گومانانە پێویستە دەستپێشخەری ئەنجامدانی رێفراندوم لێبوردەیی خۆی بیسەلمێنێ، كە ئەم ریفراندومە لەپیناوی سەربەخۆییدایە، نەك وەكو ئەوەی دەوترێ میلیەتی پێ تاقی بكەنەوە!! كە ئایا لەگەڵ سەربەخۆبوندایە، یان هەر دەیەوێ بەلكاوی بەعێراقی عەرەبیەوە بمێنیتەوە، بەڵام بەدڵنیاییەوە كورد لە ١٠٠% لەگەڵ سەربەخۆیی و جیابونەوەدایە و ساڵی ٢٠٠٥ گەلی تاقیكراوەتەوە، كەلە٩٨،٨٨% لەگەڵ سەربەخۆیی و جیابونەوەدایە، كەئەوسا دۆخی كوردستان لەرووی ئابوری و سیاسیشەوە زۆر لە ئێستا باشتر بو... هەر بۆیە هیوادارم ئەم ریفراندومە خەمی یەكەمی گۆڕینی باری گوزەرانی كۆمەڵانی خەڵكی ستەمدیدەی كوردستان بێت، نەك درێژكردنەوەی تەمەنی ستەمكارەكانی، جگە لەوە مەسەلەی ریفراندوم تایبەتمەندێتی مەسەلەی كوردە، هیچ كام لە دوڵەتە داگیركەرەكان هەڵویستی ئەرێنیان نابیت، بۆیە پێویست ناكات گوێ بە هەڕەشەو هەڵویستی ئەو وڵاتانە بدرێ، كە گوایە لەگەڵ ئەنجامدانیدا دەرگاو سنورەكانیان بەڕوی كوردستاندا دادەخەن... لە راستیدا ئەو هەڕەشانەو ئەوانەی بانگەشەشی بۆ دەكەن درۆ دەكەن، چونكە داخستنی سنورەكانیان بەزیانی خۆیان تەواو دەبێ و كوردستان بازاڕی ساغكردنەوەی كەل و پەل و خواردنە ستۆكەكانی خۆیانە!
لە كۆتاییدا بەبۆچونی من، كە هەمیشە رەچەڵكی ئەم ریفراندومە دەبەمەوە سەر ریفراندومەكەی ١٦ ئەپریلی ئاكپارتی لە توركیا، كە بە هیچ شیوەیەك ریفراندومەكە نەیتوانی ژیانی خەڵك بگۆڕێ، بەڵكو بەپێچەوانەوە، تەنها لەپێناوی جێگیركردنی دەسەڵاتی حیزبێكدا بەڕیوەچو، لەئاكامیشدا كۆمەڵگەی توركیای بۆ هەتا هەتایی دابەشی سەر دو بەرەی دژ بەیەك كرد، هەر بۆیە ئێمەش ئەنجامدانی ئەم ریفراندومەو سەركەوتنی لەم دۆخەی ئێستای كوردستاندا كزو لاواز دەبینین، رەنگە ئاستی بردنەوەكەشی نەگاتە ستاندارتی باو، كە لەو دۆخەشدا ناكۆكیەكانی نێوان بەرەی نەخێر و بەڵێ تۆختر دەكاتەوەو تاكە رێگەچارەش بۆ شكست نەهێنانی پرۆسەكە بریتیە لە خۆئابدەیتی كردنەوەی بەرەی بەڵێ بە جێبەجێكردنی كۆی داخوازیەكانی بەرەی نەخێرو هیچ درزو كەلێنێك بۆ گلەیی و گازندەی بەرەی نەخێر نەهێڵیتەوە...
بەكورتیەكەی دەبێ بەرەی بەڵێ حیزبە نارازیەكان و خەڵكی كوردستان دڵنیابكاتەوە، كە ئامانج لە ریفراندوم بۆ سەربەخۆیی كوردستانەو هەر لە ئێستاوە سەرمایە حەشاردراوەكانیان رادەستی حكومەت بكەنەوە و پەڕلەمانیش كارابكرێتەوەو زەمان و زەمینێكیش بۆ ئەنجامدانی ریفراندوم فەراهەم بكرێت و لە مۆرك و پێداگرێ حیزبێكەوە بگۆڕێ بۆ ویستێكی گشتی، ئەگەینا ئەم هەرێمە، كە لە ئێستادا بەهۆی شەڕی داعش و بەرژەوەندی كاتی زلهێزەكانەوە نیمچە سەقامگیریەكی هەیە، وەلی دوای ساغبوونەوەی بەرژەوەندیەكان رووبەڕووی هەڕەشەی جۆراوجۆر دەبێتەوە، چونكە ئەم هەرێمەی ئێمە تا ئێستا خاوەنی بۆچونێكی مەعقول و ستراتیژێكی روون نییە بۆ پێكەوەنانی ئەو دەوڵەتەی، كە هێشتا خەوی پێوەدەبینین، تا خاوەنی دەسەڵات و دەوڵەتی خۆشمان نەبین، ئەوا كورد ناتوانێ خشتیك بنێتە سەر تەلاری شارستانیەتی مرۆڤایەتی و لە پەراویزەوە دەمێنێتەوەو دەبێ هەمیشە چاوەڕیی بەزەیی پیاهاتنەوەی دوژمنەكانی بكات.

‌ 2129 جار بینراوه‌
08/07/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
?? ?????????? ??????? ???? ?? ??? ???? ??????

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved