وتار
یەكێتی لەبەردەمی دووریانە قورسەكەدا

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی



لە چەند ساڵی رابرووداو دوای پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان وڵاتەكەمان دووچاری چەندین قەیرانی هەمەجۆر بوەتەوە كە خەلكی كوردستانی تووشی دلە راوكێ‌ باوەرنەبوون بە بەنەتەوە حكومەتان كردوتەوە، لەم نیوەندەشدا كەم تا زۆر حیزبەكانی كوردستان ناو ناوە دیداو كوبونەوەیان ئەنجام داوە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەكان گێرانەوەی ئومێد بە خەلكی كوردستان و دوور خستنەوەی مەترسی لەسەر گەلەكەمان بەڵام هەموو هەوڵەكان بەم ئاراستەیە تائێستا شكستیان خواردوەو نەیانتوانیوە بگەنە هیچ ئەنجامێك دوا جاریش مەسەلەی ریفراندوم هاتوتە پێشەوە هێندەی تری قەیرانەكان و بێئومێدیەكان زیاتر كردووە.
لەم نێوەدا خەڵكی كوردستان لە چاوەنواریدایەو هەموو چاوەنواریەكانیش لەسەر یەكێتی نیشتیمانی كوردستانن،چونكە پارتی دیموكراتی كوردستان لەبووچونەكانی نایەتەخوارەوەو دەستی بەسەر هەمو جومگەكاندا گرتووەو شادەماری ئابوری كوردستانی لە حكومەتدا قۆرخ كردووەو هەمیشە كردویەتیەكارتێكی فشار بەسەر لایەنەیەكانی دا جگە لەوەی باوەری بە ئازادی دەربرین و قسەكردن نیە لەسەر كەم و كوریەكان بەمە گەلی كوردستان توشی مالوێرانی قەیرانی خراپ بووەوتەوە، بزووتنەوەی گورانیش بە لێدانەوەی قەوانەسواوەكانی كە لەو روژەی دروستبووە هیچ شتێكی بەدەستەنەماوەو هەر دەیلێت و دەیلێتەوە بێئەوە ئابووریەكی بەهێزو هێزی چەكداری هەبی لەم نێوەندەشدا پارتی هیچ حیسابی بۆناكات لایەنەیە ئیسلامیەكانیش لەكایە سیاسیەكانداخاوەنی هیچ گورانكاریو هیزوو بەرنامەیەك نین كە پارتی گویان بو بگرێت، ئەوی دەمێنێتەوە یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە كە هەم پارتی حیسابی بۆ بكات و هەم خەڵك چاوی لەسەر بیت و وە هەم ئومێدیشی لەسر هەلبچندرێ‌، بەلام كام یەكێتی كە لە نێو خۆیدا دووچاری لێكترازانی بووچوون بوەوەتەوەو كەس بە قسەی كەس ناكات و بەمەش قەیرانەكانی كوردستانی هێندەی تر ئالوزكردووە.
بەلام لەهەموو حالەتەكان یەكێتتی دەتوانێت ئاهێكلە هەمانكاتیشدا لەو دووریانەی تێكەوتووە گۆڕانكاری كوردستان بەلایەكدا بخات كە لەبەرژەوەنی خەلكی كوردستان و چارەسەری قەیرانەكاندا بیت.
دووریانە قورسەكەی یەكێتی كە لەبەردەمی دا دەناڵێنی لە هەمانكاتیشدا یەكێتی كردووە بە دوو بووچون و یان دوو جەمسەر كە بووچونێكیان پێی وایە لەگەڵ پارتی رێك بكەوێت و هەموو كێشەكان تێكبپەرێنن و كۆتایی بەم رەوشەبێت ئەم بووچوونە رەنگبێت كوردستان بخاتەوە سەر شادەماری ئارامی و زۆرێك لە قەیرانەكان كۆتایی بێت لەكوردستان بەتایبەتی قەیرانی ئابووری بەڵام زەرەرمەندی یەكەم لە داهاتوودا یەكێتی خۆیەتی لە هەلبژاردنەكان گۆڕان دەتوانێت دەنگی نارازی یەكێتی هەمووی بۆ خۆ رابكێشیت و یەكێتی لەمەیدانی هەلبژاردندا بدوری هەروەك لەمەو پێش روویدا.
بووچوونی تر پێیان وایە لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان یەكبگرنەوە یان لێكنزیكببنەوەەوو ن لیستەكانیان بكەنە یەك بەمەش دەتوانرێت هاوسەنگی هێز لە كوردستان راستبكرێتەوە لەم بووچونەدا گەر بزووتنەوەی گۆڕان بەراستی بێت پێشەوەو یەكێتیش هەردوو بالەكە بكاتەوە یەك ئەوا بوكوردستان و خەلكی كوردستان و بو چارەسەر كێشەكانی كوردستان باشترین بژاردەیەو تەنانەت خودی پارتیش لێ‌ ی سوود مەند دەبێت،بویە كاتی ئەوە هاتووە یەكێتی و بزوتنەوەی گوران بە روحێكی برایانە دەست لەناو دەست و بەگەڕانەوەی سیقە بو یەكتر لە كەمترین كاتدا مشووری ئەو رەوشە بخۆن كە كوردستانی تێكەوتووەو گەر لە كەمترن كاتدا هەولی خویان نەخەنە گەر لەكاتی نزیكبوونەوەی ریفراندوم رەوەشەكە بو كوردستان و نیوانی لایەنەكان مەترسی دار تر دەبێت.
بویە بە پلەی یەكەم ئێستا یەكێتی لەبەردەمی دووریانێكی قورسدایە كە چارەنووسی هەموو كوردی پێوە بەندەو هەموو كوردیش چاوی لەم ئومێدیە كە یەكێتی بتوانێت بە روحێكی چاكردنی نیوخویداو بەهەنگاونان بەرەو چارەسەری یەكجاری هەنگاو بنێت و بە زووترین كات لەدووریانە قورسەدا رزگاری بێت و ئاسۆیەكی روون بوئەم هەرێمە لەسەر دەستی خوی بنیات بنێت، بەبێ‌ ئەوی هەنگاوەكەی لەسەر حیسابی هیچ لایەنێكیش بیت .
 بزوتنەوەی و گۆڕان و پارتی دیموكراتی كوردستان كە لایەك كێشەیان هەیە دەبیت هاوكار بن بو یەكێتی دەستی هاوكاری بودرێژ بكەن كە یەكێتی بتوانێت بەم هەنگاوەی ببێتە هۆكارێك بو چارەسەری كێشەكانی ئەمرۆی هەرێمی كوردستان ئەكەرنا شەری راگەیاندن و بەهانە بۆ یەكتر هێنانەوەو شەڕی راگەیاندنی گەنجانی نەشارەزا لە تورە كومەلایەتیەكان جگە لەنەهامەتی لێكدابڕانی گەلی كوردو دروستكردنی قەیرانی تر هیچی تری بۆ ئەم گەلە پێنیە.

‌ 1175 جار بینراوه‌
15/07/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved