نوێترین
لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانى سلێمانی هه‌شت كافتریا و خواردن و خواردنه‌وه‌ دادخەن   |    ئه‌ندامه‌ بندیواره‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ته‌واوی موچه‌و ئیمتیازاته‌كانیان وه‌رده‌گرن   |    به‌شی وێژه‌یی له‌ ئاماده‌ییه‌كانی كه‌ركوك له‌ مه‌ترسیدایه‌   |    هه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رێك خانه‌نشین بكرێت پۆسته‌كه‌ی له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت   |    به‌رپرسێكی یه‌كێتی : ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك ته‌نها له‌سه‌ر كات ماوه‌   |    پرسی سكاڵا له‌سه‌ر پۆستی قایمقامی داقوق بۆ مانگێك دواده‌خرێت   |    هه‌فته‌ هه‌واڵـی كه‌ركوك   |    له‌م هه‌فته‌یه‌دا بڕیار له‌سه‌ر موچه‌ دزراوه‌كانی مامۆستایانی خورماتوو ده‌درێت   |    دۆزینه‌وه‌ی زیاتر له‌ 200 گۆڕی به‌ كۆمه‌ڵی سه‌رده‌می داعش له‌ عێراق   |    له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگدا عه‌بدولمه‌هدی چوار هه‌زار پۆستی به‌وه‌كاله‌ت یه‌كلایده‌كاته‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
رۆژاڤا قەبارەیەكی كوردی متمانە پێكراو بەدرێژایی باشووری توركیا

عەبدولڕەحیم سەرەڕۆ


ماوەی نیو سەدەیە ساڵ لەدوای ساڵ پێشهاتە سیاسیەكان و سەرهەڵدان و دواتر تەشەنەكردنی هێزەكانی تیرۆر لەناوچەی رۆژهەلاتی ناوەڕاست و كەمبوونەوەی توانای هاوپەیمانە دێرینەكانی رۆژاوا لەناوچەكەو لەدەستدانی ئێران بەهۆی گۆڕینی سیستمی حوكمڕانی لە پاشایەتی سیكۆلاریزمەوە بۆ حكومەتێكی ئیسلامی رادیكاڵ، هاوكات سەركەوتنی ئیخوانیەكان لە توركیا و كودەتای ئیسلامی بەسەر هێزەكانی تر كە ماوەی حەفتا ساڵ زیاترە ئەندامی ناتۆیە كەچی ئێستا وەك ناكۆكێك بەرامبەر بە بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا دەوەستێتەوە، گۆڕانكارییەكان لە ئەفغانستان و میسرو عێراق و سوریاو بەشێك لە وڵاتانی كەنداوو بەهۆیەوە لاوازبوونی توانای هاوپەیمانە كۆنەكانی ئەمریكا بەتایبەت لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی كە ماوەی سەدەیەكە لە بەڵێن و گفتی سواو زیاتر هیچ پێشكەوتنێكی سیاسی و كۆمەڵایەتییان لەناوچەكە ئەنجامنەداوەو بەتایبەتتر سەرهەڵدانی بەهاری عەرەبی و هەڵپەكردنی ئیسلامیەكان بۆ گرتنەبەری تێكرای هاوكێشەكەو هەڕەشەكردن لە ئاسایشی جیهانی، ئەمانە هەموو بوونەتە فاكتەری كۆتایی هێنان بە پشوودرێژی سیاسی حكومەتە هاوپەیمانەكانی رۆژاواو لەسەرووی هەمووشیانەوە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ماوەیەكە بە نەخشە بیر لە گۆڕینی هاوكێشەكان دەكەنەوە لە رۆژهەلاتی ناوەڕاست و بەو هۆیەوە ئەگەری هەیە رێچكەی دیپلۆماتی لەناوچەكەدا وەرچەخانێكی ریشەیی بەسەردا بێت.
بەرژەوەندیەكانی ئەمرۆی زلهێزەكان لەناوچەكەدا دەخوازێت سیستمێكی نوێی حوكمڕان لەناوچەكە پیادەبكرێت و بەوهۆیەوە نەخشەی سیاسی پێنج وڵات رووەو كاڵبوونەوە دەچێت كە عیِراق و سوریا لەدەمدان و هەرچی ئێران و توركیاو ئەفغانستانە بۆ داهاتوویەكی نزیك دوادەخرێن.
ئەوەی لە عێراق و سوریا روویدا لەدایكبوونی كۆمەڵە هێزێكی توندڕەوی ئیسلامی بوو لەژێر ناونیشانی دەوڵەتی خیلافەی ئیسلامی كە بە (داعش) ناسراوەو بە ئاشكرا هەڕەشەیان لە بەرژەوەندییەكانی خۆراوا دەكردو لە هەندێك جاریش داوای رووخان و نەمانی ئەمریكایان دەكرد.
جگە لە كورد كە لە رێگەی هێزەكانی پێشمەرگەوە لە باكوری عێراق و هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل و ژنان و چەندین هێزی بەرگری تر كە رێگەیان بەو شاڵاوە وێرانكەرەی هەڵكشانی تیرۆرستی ئیسلامی گرت، نەك هیچ هێزێكی تر نەبوو روبەرووی بێتەوە، بەڵكو زۆربەی وڵاتە عەرەبی و ئیسلامییەكان هاوسۆزی بوون و بە ئاشكرا پاڵپشتییان لێدەكردو بەسەرەتای سەردەمی زێرینی خەلافەتی ئیسلامیان ناودەبردو لەو هاوكارییەدا توركیا یەكەم پاڵپشتی لۆجستی و سەربازی هێزەكانی داعش بوو بۆ ئەوەی وەك فشارێك بۆ لەبارخستنی ئەزموونی كوردی لەناوچەكە بەكاری بهێنێت، بەڵام بە هەڵگەڕانەوەی هاوكێشەكان توركیا بوو بە زەرەرمەندی یەكەم و ئەزموونی سیاسی كوردیش لەجیاتی ئەوەی لە باكوری عێراق لەباربچێت بەهۆی گۆڕنی هاوكێشەكانەوە لە رۆژاڤاش (باكورو رۆژهەڵاتی سوریا) لەدایكبوو.
توركیا وەك پەرچەكردارێك و رێگەنەدان بە پێشرەوی هێزی پێشمەرگەو شەڕڤانان تیشكی سەوزی لە ئەمریكا وەرگرت تا بۆردومانی تیرۆرستان بكات و ئەوەشی بە هەلێكی گەورە زانی و هێزەكانی (PKK)ـی لە قەندیل بۆردومان كرد، لە بەرامبەردا روسیا وەك تۆڵەسەندنەوە ماوەی شەوێكی تەواو لە رێگەی فڕۆكە جەنگیەكانەوە كاروانی درێژی گواستنەوەی نەوتی داعشی لەناوجەرگەی سوریاوە تا توركیا سوتاندو لە پەرچەوەڵامدا توركیا فڕۆكەیەكی جەنگی رووسی خستەخوارەوەو بەمەش یەكەم تەقەڵی لە كفنی سپی خۆی دا.
دواتر لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا ئاڵای ئەمریكاو هێزەكانی یەكینەكانی پاراستنی گەل پێكەوە لەسەر كاروانێكی سەربازی ئەمریكیدا دەركەوتن، خودی ئەردۆغان چووە سەرخەت و پەیوەندی بە دۆناڵد ترامپ-ەوە كردو بێزاری خۆی بۆ ئەو مەبەستە دەربڕی.. هەرچی ترامپە ماوەیەكی زۆر گوێی لێگرت و دواتر بەبێ وەڵامدانەوە تەلەفۆنەكەی بە روودا داخست.
توركیا كۆنگرەیەكی گەورەی لە ئیستانبول سازدا بۆ ئەوەی دۆخەكە لەگەڵ روسیا هێور بكاتەوە، یەكێك لە ئیسلامییە توندڕەوەكان لەسەر ستەیجی پێكهاتنەكان بالیۆزی رووسیا بەرگوللە دەدات و دەیكوژێت و بەمەش قوڕەكەی سەر توركیا خەستر بووەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ئەستەنبول ئەردۆغان داوای كرد ئەمریكا تا زووە هاوكاری كوردانی رۆژاڤا رابگرێت و بەو هۆیەوە وتی :”بە بینینی كاروانی ئەمریكی و كوردی هاوبەش لە سنووری توركیا زۆر شپرزەو خەمناكم”. گوایە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە رۆژاوا رێكخراوێكی تیرۆرستییە، لەكاتێكدا ئەو یەكینەیە پێكهاتەی سەرەكی هێزەكانی سوریای دیموكراتییەو پیاوان و ژنانی كوردو عەرەب و پێكهاتەكانی تر تیایدا لە دژی رێكخراوی داعش دەجەنگن و پاڵپشتی ئەمریكاو وڵاتانی تری رۆژاوا دەكرێن.
بەر لەماوەیەك دیسانەوە توركیا لە دەستدرێژییەكی تری بۆ سەر هێزەكانی كوردستان لە سوریا بۆردومانی سەركردایەتیەكانی هێزە كوردیەكانی كرد لە رۆژاڤاو پێكدادانێكی گەورە لە نێوان سوپای توركیاو هێزە كوردیەكان بە درێژایی سنوری توركیاو سوریا روویدا، دواتر لەرێی ماڵپەڕەكانەوە كاروانێكی هێزەكانی هاوبەشی ئەمریكی و كوردی لەسەر سنورەكان بینرا بۆ رێگریكردن لە دووبارە بوونەوەی پێكدادان لە نێوان توركیاو كوردانی رۆژاڤا، بەو بۆنەیەوە ئەردۆگان بەر لەوەی بچێتە وڵاتی هیند وتی:” مخابن بوونی ئاڵای هاوبەشی ئەمریكی كوردی لەسەر سنوورەكانمان مەسەلەیەكە نیگەرانمان دەكات”. هەر ئەو پێكدادانەی نێوان هێزە كوردیەكان و توركیا ساردوسڕی خستۆتە نێوان ئەمریكاو توركیا كە تا ئەمڕۆ بەردەوامی هەیەو خودی ئەردۆغانیش تەواوی هەستی بەوە كردووە.
لە سەرەتای مانگی ئایارەوە تا ئەمڕۆ سوپاری ئەمریكی چەندین تانك و زریپۆش و كەرەستەی زانیاری سەربازی لە ناوچەكانی قامیشلی ئارام بڵاوكردۆتەوە، فەرماندەیەكی سەربازی هێزەكانی یەپەگە بەو هۆیەوە وتی: “ئەم هێزانە جگە لەوەی رێگری دەكەن لە پێكدادان لە نێوان سوپای توركیاو هێزەكانی پاراستنی گەلی سوریا هاوكات جۆرێك لە پەیوەندی هەواڵگری لە نێوان كوردو ئەمریكا هەیەو زانیاری دەگۆڕنەوە”. دواتر هەر بە هەمان شێوە هێزەكانی ئەمریكا لە نێوان دیریك و كۆبانی بە درێژایی سنورری توركیاو سوریا بڵاوبوونەتەوە.
ئەمڕۆ ئەمریكا جگە لە كورد هیچ جێگرەوەیەكی تری لەناوچەكە نییە، هاوكێشە سیاسیەكە بە جۆرێك گۆڕانكاری بەسەردا هاتووە رۆژاوا بە تەواوەتی دەستبەرداری هێزە رادیكاڵ و سیاسی توندڕەوەكان بۆتەوە، بۆیە داڕشتنی نەخشەیەكی سیاسی لەسەر زەوی و رێك لە سنوری نێوان سوریای لەبارچوو و توركیای نەخۆش مەسەلەیەكی گرنگە بۆ پاراستنی ناوچەكە لە هەر هەڕەشەیەك كە دەكرێتە سەر بەرژەوەندیەكانی رۆژاوا لەناوچەی رۆژهەلاتی ناوین، بەمەش بەشێكی تری كوردستان ئازاد دەكرێت و رۆژگاریش قۆناغەكانی داهاتووی سیاسی ناوچەكە ئاشكرا دەكات، رەنگە بە گۆڕینی بەكاوەخۆی نەخشەكان ئەمریكا چەندین هاوپەیمان و نەیاری تر بۆ خۆی بخوڵقێنێت و گەمەكەش هەر بەردەوام دەبێت.


‌ 713 جار بینراوه‌
22/07/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved