وتار
كـەركــوك ســەر بـە كـێ بـێ

لەتیف فاتیح فەرەج



1
ئێستا ئیتر دوو رۆژی ماوە بۆ ئەو شای و لۆغانەی ناونراوە ریفراندۆم، دەكرێت یان نا ئەوەیان هەر بارزانی و ئەوانە دەزانن، كە كار بۆ بە هەمیشەیی مانەوەی بارزانی دەكەن بەسەر سەریانەوە، بكرێت یان نەكرێت، ناتوانێت ماڵی كورد یەكخاتەوە، ناتوانێت تەنانەت ئەوانەش دڵنیاكاتەوە لەوەی كە تاسەر بارزانی و پارتەكەی دەست لە ملیانن، هەر وا دەمێننەوە، هەموو ئەوانەی ئێستا بە تەك پارتی و بارزانی كەوتون، ئازارو شەق و سوكایەتی پارتی و بارزانیان چەشتووە، لە حسكەوە تا یەكگرتوو زەحمەتكێشان و یەكێتی و شیوعی، كەسیان ناتوانن نكوڵی لەو ئازارو سوكایەتیانە بكەن، هەندێك لەوانەی چونەتە بن دەستی بارزانیەوەو بارزانی ئێستا بە ناوی ئەوانەوە لە تەك ئەمەریكاو ئەوروپادا قسە دەكات هێشتا مۆری پارتیان پێوەیە، بكرێت یان نا بارزانی هەرگیز نەیتوانی، ناشتوانێكۆكەرەوە بێت، هەر ئەمەش وای كردووە، تەنانە ت لە بانگەشەی سەربەخۆیشدا خەڵك نەتوانن دڵنیابن لێی، بارزانی و پارتەكەی ئێستاش ئەوەندەی خەریكی كڕینی ئەم كەس و ئەو كەسن، ئەوەندە لە خەمی پێكەوەیدا نین، بكرێیان نا مادام ناتوانی ئەوانی تر رازی بكەیت، هیچت نەكردووە .
ریفراندۆم بكرێت یان نا كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكانی تیا نیە، تیاشیا بێت چارەنوسیان باش نابێت، پێویستە خەڵكی ئەو ناوچانە زۆر بە وردی ئاگاداری ئەم پلانە بن، خوا نەخواستە كوشتنی كوردێك، توركمانێك، عەرەبێك، بەسە بۆ ئەوەی خەرمانەكە هەمووی بسوتێت، خۆ ئەگەر كێشەیەكی بچوكیش دروست بێت وتوركیا بە بیانوی توركمانەكانەوە، كە داود ئۆغڵو بە پاسەوانی كورد دەهات بۆ سەردانیان و دەیگوت بۆلای خزمەكانم هاتووم، بنكەی سەربازی بێنێتە كەركوك ئیدی وەك چۆن ئێستا بادینان و زۆر شوێنی داگیر كردووە، ئەوێش داگیر دەكات و رەنگە نەوتەكەش باشتر بەرێت و لە بری كۆڵبەنكیانی ئەرمەنی جاران، دوو كۆڵبەنكیانی كورد بكاتە خودانی بیرەكان، خودان زۆر نیگابان .
3
ئەوانەی باسی دروست بوونی ئیسرائیلی دووەم دەكەن نەك بێویژدانی دەكەن، ناهەقیەكی گەورە بەرانبەر میلەتێكی شەت و پەتی جینۆسایدكراو دەكەن، بەڵام لە گەڵ ئەوەش ئێمە ناتوانین ببینە ئیسرائیلیەكان، لانی كەم لەبەر ئەوەی ناتوانین وەك ئیسرائیل دیموكراسی بین و ناشتوانین وەك ئەوان بۆ بەردانی پێشمەرگەیەك سوپایەك خەڵك ئازاد بكەین، ئێمە لە بەرانبەر كوشتنی كوردێكدا ئەوەندەی لە ناسنامە حزبیەكەی دەپرسین، ئەوەندە لە شوناسە مرۆییەكەی ناپرسین، بۆ نمونە ئەوەی لە كەركوك كوژرا یەكێتیە یان پارتی، واتە ئێمە هێشتا نەتەوە نین ؟!.



‌ 1434 جار بینراوه‌
23/09/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved