وتار
تۆ خۆرى وڵات بوويت

رەوەند گەرمیانی

تۆی مام له‌كاتێكدا له‌ ئاسمانى پڕ له‌هه‌وره‌ی ڕه‌شى  ئێستاى ئێمه‌دا وه‌ک خۆر ئاوابوويت كه‌جارێ ڕێگه‌ی درێژی خه‌باتمان سه‌خت ودووره‌..هێشتا که‌رکوکی قودس و خانه‌قینی ئه‌ڵوه‌ن دووجووته‌ ئاسكى گه‌رمه‌سێرن و گه‌له‌گورگ و ده‌ڵه‌ كه‌متياره‌كان له‌فرسه‌تی په‌لاماردان بۆيان.

مامى نه‌مر هێشتا نيشتمانه‌که‌ی ئێمه‌و تۆکه‌ ۷۰ ساڵ خه‌باتت بۆكرد ئه‌وه‌تا ‌دوژمنانى کوردو خوێن مژه‌كانى مرۆڤايه‌تى ده‌ستيان ناوه‌ته‌ بينى وله‌هه‌موو لايه‌كه‌وه‌ ئابڵوقه‌و گه‌ماڕۆيان داوه‌و گه‌ره‌كيان خنكاندنيه‌تى..ئاخ مامه‌ گيان ئاخ .. ديسان ئاخ..كۆچی تۆ چه‌ند زامێكى قوڵ و چه‌ند برينێكى به‌سۆوچه‌ند کۆسپێکی گه‌وره‌و ناخ هه‌ژێنه‌..

نازانم له‌ ئاستى به‌رزی تۆدا چی بڵێم. ئه‌ی ڕابه‌رم.ئه‌ى سه‌روه‌رم..ئه‌ى گه‌وره‌م..ئه‌ى سه‌ركرده‌م..زمانم ڵاڵه‌..بيركردنه‌وه م چه‌قی به‌ستووه‌و هه‌ستم وونه‌..نازانم چی بنووسم ئه‌وه‌تا پێنووسه‌كه‌م له‌تاوی خه‌م ياخى بووه‌وكاغه‌زه‌كانيشم په‌رش وبڵاوو لێره‌وله‌وی وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وانيش وه‌ک ئێمه‌ که‌ڵه‌ڕابه‌رو که‌ڵه‌ سه‌ركرده‌يان له‌ده‌ست دابێ.

ئاخر تۆ له‌ساته‌وه‌ختێكدا به‌جێت هێشتين که‌ هێشتا برينى قووڵى نه‌وشيروانى خۆشه‌ویسی هه‌ژاران ونه‌وشيروانى هاوڕێ وهاوخه‌باتت خوێنی لێ ئه‌تکێت..ئاخر ئێمه‌ی جه‌سته‌ بێژراو به‌خه‌م وپه‌ژاره‌ی نيشتمان..كه‌ی به‌رگه‌ی خه‌مێکی تری گه‌وره‌و دڵ وده‌رون وهه‌ناو هه‌ژێنی له‌م چه‌شنه‌ ئه‌گرین.

ئاخر تۆهه‌رمام نه‌بوويت..تۆهه‌ر ڕابه‌رنه‌بوويت..تۆهه‌ر سه‌ركرده‌و فه‌رمانده‌ نه‌بوويت..تۆهه‌ر پێشمه‌رگه‌و ماف ناس وسياسه‌ت مه‌داروڕۆژنامه‌نووس نه‌بوويت..تۆ شکۆى نيشتمانيك بوويت..سیمبوڵی یه‌ک میله‌ت بوويت..پیری ته‌ريقه‌تی شۆڕش وشنه‌ باى ئازادى وسه‌رفرازى بوويت..خۆرو ئاسۆى ده‌م كه‌ل بوويت.

خۆشه‌ویستی هه‌موو چینه‌کانی کۆمه‌ڵ بوويت.تفه‌نێكى هه‌میشه‌ ميل ڕاكێشراوله‌سه‌ر پێ بوويت بۆپاریزگاری له‌ مافه‌ڕه‌واکانی کوردودیسان چڵه‌ زه‌یتوونێکی سه‌وزبوویت...تۆی سه‌روه‌رم بۆنه‌ته‌وه يه ك‌ ڕابه‌ر وباوکێک بووی بۆ نيشتمان.تۆ ئه‌و مرۆڤه‌ مه‌زنه‌و ئه‌وشۆڕشگێڕه‌ پشوودرێژه‌ بوویت که‌مێژووی نيشتمانێك ومێژووی نه‌ته‌وه‌يه‌کت گۆڕی.

کۆچی تۆبرینێکی هێنده‌ قوڵى خسته‌ جه‌سته‌ و ڕۆح و ده‌رونمانه‌وه‌ كه‌هه‌رگیزاو هه‌رگیز ساڕێژنابێت..چونکه‌ تۆ بۆ ئێمه‌ کێوی وره‌و باوه‌ڕ بوويت..پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژه‌ سه‌خته‌كان وکه‌ڵه‌ پياو و فریشته‌ی فرياد ڕه‌سی زه‌مه‌نی بێکه‌سی ئێمه‌ بووى.

ئه‌ی خاكى پيرۆزی نيشتمان.. باوه‌شی پڕ له‌ سۆزو میهره‌بانيت بكه‌ره‌وه‌ ئه‌ی كوردستانى دايك..مامه‌که‌ی ئێمه‌و ڕۆڵه‌ به‌وه‌فاكه‌ى خۆت توند توند له‌ئامێزی دايكانه‌ی خۆت بگره‌.ڕۆڵه‌یه‌کت که‌به‌شيرى پاکی کوردایه‌تی تۆ ئه‌ی کوردستانم گۆشکراوه‌و نزیکه‌ی ۷۰ ساڵ له‌ته‌مه‌نی خۆی بۆتۆی نیشتمان وبۆتۆی خاك وبۆتۆى دايك ته‌رخان كردبوو.

سه‌رمان له‌ئاستى خه‌بات وشۆڕشی خوێناوی و ڕۆژگاره‌ سه‌خته‌كانى خه‌باتی ده‌يان ساڵه‌ت دائه‌نه‌وێنین..چونکه‌ تۆی مام ..تۆی هه‌ڤاڵ..ژیله‌مۆی ئاگردان ومه‌شخه‌ڵی پڕ به‌جۆشی شۆڕشی نوێی دووای نسکۆو کاره‌سات بوويت.تۆقه‌ده‌ری گه‌لێکت گۆڕی.

ڕاسته‌ تۆی هاوڕێی ڕه‌نجده‌رانى بيروبازوو ماڵئاواييت لێکردین به‌جه‌سته‌.به‌ڵام ڕۆحت له‌ڕۆحی هه‌مووماندا ئه‌ژی وبوويت به‌ڕیباز..بۆگه‌ل ژيايت وبۆگه‌لیش مرديت..ڕۆحی پیرۆزت شاد بێت ئه‌ی ڕابه‌رم..يادت هه‌مێشه‌ زیندوو بێ و ئارام بنووله‌ گڵکۆکه‌تداو دڵنيابه‌ ڕێبازه‌که‌ت هه‌ر به‌رده‌وام ئه‌بێت.


‌ 191 جار بینراوه‌
09/10/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved