نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
لاهور تاڵەبانی بێئومێدی كردین

* بورهان حاجی سلێمان

بە بەشداری شارەزایانی بواری ئەمنی و دیپلۆماتی لە 20 وڵاتی جیهانەوە، هەینی تا یەكشەممەی رابردوو، لە پایتەختی بەحرێن كۆڕبەندی 13مینی دیالۆگی مەنامە (IISS) بۆ كۆكردنەوەی دامەزراوەی ئەمنییەكانی دەوڵەتانی كەنداو و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیا لەگەڵ وڵاتانی رۆژئاوا بەڕێوەچوو، كە تایبەت بوو بە تاوتوێكردنی پرسی توندڕەوی و تێرۆر و مەترسی گروپە چەكدارەكان لە عێراق و سوریاو یەمەن و رۆڵی ئێران و توركیا لە كێشەو هاوكێشەكانی ناوچەكە.
پرسی كەركوك و روداوەكانی 16 ئۆكتبەری ئەو شارەش وەكو پرسێكی گرنگی خاوەن رەهەندی هەرێمایەتی لەسەر زاری تاكە كەسایەتی كوردو عێراقییە بەشداربووەكەی كۆڕبەندەكە وروژێنرا، كاتێك سەرۆكی دەزگای پاراستن و زانیاری / زانیاری هەرێم، لاهور شێخ جەنگی تاڵەبانی، كردی بە پرسیارێكی گلەیی ئامێز بۆ دێڤێد پترایۆس ئەفسەری باڵای پێشووی ئەمریكی، سەبارەت بە بێهەڵوێستی واشنتۆن لە روداوەكانی كەركوك و رێگەدان بە ئێران بۆ گێڕانی رۆڵی گەورە لە رێگەی میلیشیا چەكدارەكانی حەشدی شەعبییەوە لە عێراق بە تایبەتی لە داگیركردنی كەركوك لە 16ی ئۆكتۆبەری رابردوو، كە بە سەرپەرشتی راوێژكارانی زەمینی پاسدارانی ئێران و چەك و تانكی ئەمریكی لە باشورەوە هێرشیان كردە سەر شارەكەو لە شەڕێكی ناهاوسەنگ لە تەقەمەنی و چەك و تفاقی جەنگی و پشتگیرییەكی بەرفراوانی نێوەدەوڵەتیدا، دەستیان بەسەر شارەكەدا گرت.
هەرچەندە ئەو موداخەلەیە وەڵامێكی باش بوو بۆ تۆمەتەكانی گروپی (تیۆری پیلان) كە هەردەم شكستییەكانیان بە سیناریۆی خیانەت و پیلانگێڕی پەردەپۆش دەكەن، چونكە پرسیارەكە ئەوە دەسەلمێنێت كە لە 16ی ئۆكتۆبەردا هیچ رێكەوتنێك لە ئاردا نەبووە، بەڵكو ئەوەی روویدا بە واتای وشە شكستی سەربازی و سیستمی بەرگری كوردی بوو، لەگەڵ ئەوەشدا زەنگێكی مەترسیداربوو سەبارەت بەو سیستمی بودەڵەی بەرگری هەرێم وەك هێزێكی زۆر و بۆر كە بەبێ هاوكاری ئاسمانی هاوپەیمانان، بەو چەكە تەقلیدییەیانەوە ناتوانن بەرگەی جەنگێكی نەك درێژ خایەن بگرن، بەڵكو لە شەڕێكی چەند كاتژمێریدا پێشمەرگەی گیرفان و جوعبە بەتاڵ و بێ تەقەمەنی یان دەبێت پاشەكشە بكەن و یانیش بكەونە ژێر زنجیری تانكی ئەبرامزەوە وەكو ئەو تراژیدیایەی لە بەرەبەیانی 16 ئۆكتۆبەردا لە بەرەی باشوری كەركوك روویدا، كە من پێموایە خۆكوشتنی ئەو پێشمەرگەیەی رۆژی یەكشەممە 10 / 12 لە گوندێكی نزیك تاسڵوجە لەبەر قەرزاری كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا، هەڵقەیەكی دانەبڕاوی ئەو تراژیدایەیە كە لە سایەی بێ پلانی حكومەتی هەرێم و كڵۆڵی عەقڵیەتی ئابووری و سەربازی و سیاسی سەركردایەتی كوردیدا خەریكە دەبێت بە دیاردەو ئەگەر پێداچوونەوەش بەو سیستمەدا نەكرێت، ئەوە كۆتا هەڵقەی ئەو تراژیدیایە بێت.
‌ 4486 جار بینراوه‌
11/12/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved