وتار
کام کۆمسیۆن سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات؟ .. نزیکەی سی کورسی گوماناوی هەیە!

سالار مەحمود

دەرفەتی نزیکەی (۳٠) کورسی تەزویر  بۆ هەڵبژاردنی پەرلەماندا هەیە، بەپێی ئەو گومانانەی لەلیستی تۆماری دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان هەیە هەر لە ناوی( مردوو، دووبارە، لێکچوو، سەروو نەوەت ساڵ، خوار هەژدە ساڵ، ناوی ئاوارە).  تەنها ئەم  ناوانە بریتین لە ٥٥۳ هەزار ناو واتە زیاتر لە نیو ملیۆن دەنگ.  خۆ ئەگەر نرخی یەک کورسی پەرلەمان ۱۸ هەزار دەنگبێ ئەوا ئەو ژمارەیە دەکاتە سی کورسی!!
بەم پێیە هەڵبژاردن بەبێ پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەران هیچ بەهایەکی دیموکراسی نییە.   هەر مەرجێک بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت دەبێ مەرجی پێشوەختی لەگەڵدا بێ ئەویش پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە لە ناوی مردوو ناوی دوبارە ناوی لەیەکچوو ناوی ئاوارە،   هەرناوێکی تر کە ئەهلیەتی دەنگدانیان نەبێت.
ئەم گومانە لای خودی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لەسەر لیستی تۆماری دەنگدەران پشتڕاستکراوەتەوە،  کە پێدەچێ زۆر زیاتر بێت.  ئەرکی خودی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن مسۆگەرکردنی هەڵبژاردنێکی پاکە،  هەنگاوی خێراو ئەرکی سەرەکیان  پوختکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانە.   
بەپێی مادە چوار لەیاسای کۆمسیۆن ژمارە(٤)ی ساڵی ۲٠۱٤ بەڕێوەبردنی تۆماری دەنگدەران و رێکخستن و نوێکردنەوەی تۆمارەکان و مسۆگەرکردنی مافی دەنگدەرانی راستەقینەو دروستکردنی متمانە لە هەڵبژاردنەکاندا بە کۆمسیۆن سپێردراوە.
بە دڵنیاییەوە لەبەر ئەوەی کۆمسیۆنی کوردستان سەربەخۆ نییە ئیرادەو توانای راپەڕاندنی ئەو ئەرکەیان نییە، دروست ئەوەیە بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی بەغدا سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکرێ لەبەر دوو هۆ یەکەم تۆماری دەنگدەران لەرێگەی کۆمسیۆنی بەغداوە گۆڕاوە بۆ تۆمارێکی ئەلکترۆنی و پشت دەبەستێ بە پەنجەمۆری ئەلکترۆنی و کارتی ئەلکترۆنی. دووەم سندوقی دەنگدەرانیش لە و سندوقە نایلۆنەوە گۆڕاوە بۆ سندوقێکی ئەلکترۆنی کە دەرفەتی ساختەکاری زۆر کەمکردۆتەوە.کەواتە ئەرکەکانی هەڵبژاردنی داهاتوو بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی بەغدا بکرێت.
لەگەڵ ئەوەشدا پێشنیار دەکەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی نیشتمانی عیراق پێکەوە لەیەک رۆژدا ئەنجام بدرێ بۆ دەربازبوون لەو هەموو گومانانەی کەهەیە!.
‌ 295 جار بینراوه‌
18/12/2017
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved