وتار
هەنگاوەكانی چاكسازی لەكوردستان

كەریم عەبدوڵڵا هەرتەلی


بەشی سێیەم و كۆتایی

لەهەنكاوەكانی چاكسازیدا لە هەیكەلی حكومەت پیویستە حكومەتی هەرێم هەستێ‌ت بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو ئیدارە سەربەخۆیانەی كەناوی لێناون ئیدارەی سەربەخۆ وەك ئیدارەی (گەرمیان و راپەرین و سۆران و نازانم كێ‌ و كێ‌ ) كە ئەو ئیدارانە هیچ سوودێكی بۆ ناوچەكەو، خەڵكەكە نیە كاتی خۆی بۆ دڵڕازیكردنی ناوچەكان ئەو شتە بێكەڵكانە هاتونەتە بوون پێویست ناكات پۆست و خەڵكی بۆ دابنرێت و بودجەو سەر ئێشە بۆ خەڵكی بەم جۆرە ناوانە دروست بكرێت، چونكە لە هیچ یاسایەك و لەهیچ شوێنێك شتێك نیە بەناوی ئیدارەی سەربەخۆ ئەو جۆرە ناوهێنانەش بەدەر لەوەی ناوی گەورەو شاری وێرانن، هیچ بنەمایەك و هیچ قیلەیەكی شەرعی یاساییان نیە، ئیتر فێڵ كردن لەخەڵك بەم ناوانە هیچ سوودی نیە لەكاتێكدا ئەو ئیدارانە تەنها سوودی چەند كەسێكی حیزبی تێدا دێتە دی.
دوای ئەوە هەنكاوە نەهێشتنی هەندێ‌ پلەی وەزیفی تربێت كە بە پۆست حیساب ئەكرێن و بەدەر  لە بردنی هەندێ‌ بودجە هیچ سوودێكی بنەڕەتیان نیە بۆ خەڵك، لەكاتێكدا شوێنی تر هەیە دەتوانرێت هەمان كاری ئەوان راپەرێنێ‌، هەموو پرۆژەكانیش لەلایەن ئەوانەوە نەخشەی بۆ دەكێشرێت بۆ نموونە پۆستی (قائیمقام) چ سوودی هەیە بۆ خەڵك لە قەزایەك كە سەرۆكی شارەوانی هەبێت و  هەموو پرۆژەكان و پلان دانانێك لەلای ئەوانەوە بنیات بنرێت، لەهەمان كاتیشدا بۆ پاراستنی لایەنی ئەمنی دەزگای ئاسایش و پۆلیس هەیە لە شوێنێكی وا كەواتە پۆستی قائیقام نەمێنێت باشەو بەمەش بودجەیەكی زۆر بۆ خەزێنەی حكومەت ئەگەڕێتەوە، جا لە شوێنێكی وەك قەزای رانیە قائیمقام سەرپەرشتیاری ئیدارە هەیە كەس نازانێت كێ‌ بەرپرسە لە راپەراندن و خەتای كێ‌ یە ؟ لە بوونی كەم و كوڕییەكاندا كەواتە باشترین كار بۆ چاكسازی لابردنی ئەو پۆستانەیە، هەروەك لەمەو پێشیش قائیمقامی قەزای كفری دەست لەكاركێشانەوەی خۆی راگەیاند كە وتی: ئەو پۆستە تەنها تەشریفاتیەو هیچم لەدەستدا نیە بۆیە دەست لەكار دەكێشمەوە كە هیوادارم سەرجەم قائیمقامەكانی كوردستان گەر هیچیان لەدەست نایەت بۆچی وەك ئەوەی كفری دەست ناكێشنەوە لەكار كە هیوادارم حكومەت لەم هەنگاوەی دەست خۆشیان لێبكات ببێتە سەرەتایەكی باش بۆ هەنگاوەكانی چاكسازی.
پۆستێكی تر لەم حكومەتەدا بەڕێوەبەری ناحیەكانە كە هیوادارم ئەم پۆستەش بەزوویی حكومەتی هەرێم لای ببات كە هیچ سوودی نیە جگە لە كارێكی زیادەو سەر ئێشە بۆ خەڵك و هیچ دەستەڵات و سوودێكیشی نیە ئیتر نازانم بۆچی حكومەت ئەو مەسرەفەو ئەو بودجەیە لەم پۆستەدا سەرف ئەكات، لەكاتێكدا سەرۆكی شارەوانی دەستەڵاتی تەواوی هەیە لەهەموو بوارەكان و لێپرسراوی ئاسایش و پۆلیسیش لە حاڵەتی ئەمنیدا سەرقافڵەن ئیتر بۆچی ئەو پۆستەش بمێنێ‌ بە بێسوودی بە بێدەسەڵاتی بەڵگەشمان ئەوەیە لەم چەند رۆژەی رابردوو هەردوو بەڕێوەبەری ناحیەی (چوارقورنەو سەركەپكان) لە ئیدارەی راپەڕین دەستیان لەكاركێشایەوە لەكارەكانیان و وتیان دەستەڵاتمان نیەو هیچمان پێناكرێ‌ ، ئیتر بۆچی درۆ لەگەڵ خەڵكدا بكەین، حەقە حكومەت دەست خۆشی لەم دوو بەڕێوەبەری ناحیەیە بكات كە راستیان وتووە ئەم دەست لەكاركێشانەوەش پێم وایە سەرەتایی هەڵوەشاوەنەوەی ئەم پۆستە بێسوودانەیە كە جگە لەبەهەدەردانی پارەی دەوڵەت و مەشغوڵكركردنی هەندێ‌ كەس و پێدانی پۆست بەهەندێ‌ كەس هیچی تر نیە كاتەكەش زۆر گونجاوە بۆ لابردنی ئەم پۆستانە جا پەرلەمان بەیاسا لایان دەبات یان حكومەت بە بڕیار.




‌ 3078 جار بینراوه‌
04/10/2015
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
شوان داودی - گۆشەی لەژێر چاویلكەوە
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved