وتار
هەستیاری میدیا لەدۆخی ئێستا

خالد گڕاوی



ئەو وڵاتانەی دووچاری كێشە و قەیران دەبن میدیاكانی دەبنە فاكتەرێك بۆ تێپەڕاندن و كۆتاییهێنان بە كێشە و قەیرانەكانن.
 ئەوەی ئێستا لە میدیای كوردی دەیبنم ترسە، وەستانە، كۆڵدانە و رەشبینیە، بەداخەوە دەزگاكانی راگەیاندن تەنها هەواڵ و بابەتی ناخۆش و كارەساتبار بلاودەكەنەوە، لە لێدوان و هەواڵەكان، ئومێد و هیوای زۆر كەمی تێدا بەدی دەكرێ، هەوالی خۆشیش بەمانشێتی ناخۆش بڵاو دەكەنەوە.
ئاراستەی میدیای كوردی وای كردوە بیركردنەوەی تاكی كورد لە بازنەیەكی تەسك و بچوكدا بەدەوری خۆیدا بخولێتەوە، دایانبڕیوە لە روداوەكانی دەوروبەر، زۆربەی میدیای كوردی ئاراستەو بیركردنەوەیان ناوچەیی و لۆكاڵیە، جا ئەو ئاراستەیە بە ئەنقەست بێ یان لە نەزانینەوە.
میدیای كوردی بەرهەمهێنەری نەوەیەكی رەشبینە، تاكێكی ناسەقامگیر پەرەوەردە دەكات، هەردەم هەڵچوو و بێ هیوایە.
خەڵكی كوردستان ئێستا لە رەوشێكدانە، پێویستیانە دوبارە رێكبخرێتەوە و رابهێنرێتەوە، بەڵام ئەو فۆرماتە زەحمەتە بەو ئاراستەیەی ئێستای میدیای كوردی بكرێت.
سەبارەت بە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش ئەوا بینەر و بەكارهێنەری كورد تێیاندا لە قەیران دایە، ئەم تۆڕانە لەجیاتی ئەوەی ببێت بە هۆكارێكی دروست بوون و پتەو بونی پەیوەندیە كۆمەڵایەتیەكان، بەپێچەوانەوە بوونەتە ناوەندێكی بوختان و جنێودان.
ئەوەی ئەمڕۆ لەمیدیاكانی هەرێمی كوردستاندا دەگوزەرێ، رەنگدانەوە كێشەی سیاسی و ناكۆكیی لایەنەكانە، میدیاكانیش درێژەی پێدەرینە، میدیاكان كە تا رادەیەكی زۆر هەوڵی بەدەستهێنانی بەرژەوەندیی تاكەكەسی و حزبی و ئایدۆلۆجی دەدەن، زۆر كەم خەمی نیشتمان و هاوڵاتییان لە ئەستۆ دەگرن، كە سەرەنجام زیانی گەورە بە ئارامی و هێمنی ئەم هەرێمە دەگات...

‌ 627 جار بینراوه‌
06/01/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved