نوێترین
100 كه‌سایه‌تی داوا ده‌كه‌ن كه‌یسی 16ی ئۆكتۆبه‌ر ببرێته‌ دادگا   |    سوپای عێراق چه‌ند شوێنه‌وارێكی كه‌ركوك ده‌كاته‌ شوێنی مانه‌وه‌ی سه‌ربازه‌كانی   |    حوكمی حه‌وت ساڵ زیندانی بۆ سێ كارمه‌ندی تاپۆ له‌ كه‌ركوك ده‌رده‌كرێت   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    یه‌كه‌مین وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێم له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ سه‌ردانی كه‌ركوكی كرد    |    به‌به‌شداری سلێمانی فێستیڤاڵی ڕاگه‌یاندنی كوردی له‌ سنه‌ به‌ڕێوه‌چوو   |    (45) هه‌زار منداڵ له‌ژێر ركێفی داعش له‌دایكبوونه‌   |    لیژنه‌ی كشتوكاڵ: رێگری له‌ هاورده‌كردنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ ناكه‌ین كه‌ له‌ناوخۆ به‌رهه‌مناهێنرێن   |    په‌رله‌مان كار بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی كرێكاران ده‌كات   |    لیژنه‌ی خزمه‌تگوزاری داواده‌كات فۆرمی خۆراك نه‌مێنێت و هاوڵاتیان له‌جێی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌   |   
كوردی  |   عربي
وتار
تورکیا وکێشە هەنوکەیی وهەمیشەییەکانی

هۆشیار مەلا عەبدولڕەحمان

تورکیا لە ئێستادا  ڕوبەڕوی کۆمەڵێک کێشەی بێ چارەسەربۆتەوە، کە  تێوەگلانی لە شەڕی سوریادا یەکێکە لە ئالۆزترین و مەترسیدارترینیان، بەدوایدا کێشە سیاسی ودیبلۆماسیەکانێتی لەگەڵ ئەمەریکا و رۆژئاوادا، کەشەرم ئامێزترینیان مەسەلەی  دانپیانەکانی رەزا زەرابە، کە خیزانی ئەردۆغان و کۆمەڵێک لە وەزیرەکانی حکومەتەکەی ئاکپارتیە. جگە لەوە تورکیا لەبەرانبەر دورکەوتنەوەی لەئەمەریکا و رۆژئاوادا نەشیتوانیوە دۆستایەتی رۆسیا و ئێران و وڵاتانی تری رۆژهەلاتی ناوەڕاست ووڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنێت.
رۆژئاوا لە کۆی کێشەکانی تورکیادا پێشەنگی کێشەکانی ترە، کە بۆتە مۆتەکەی ڕژێمەکەی ئەردۆغان ولەهەموبۆنەکاندا  هەڕەشە لە کانتۆنی عفرین بۆتە وێردی سەرزمانی... دوینێ لەوتاردانەکەی شاری ئەڵزخی باکوری کوردستاندا دیسانەوە هەڕەشەی داگیرکردنی عفرینی کرد وبەدوایدا تۆپبارانی سەنگەرەکانی شەڕڤانان دەستیپێکرد ولەڕاستیشدا ئەردۆغان لەترسی هەوپەیمانان ناوێریت پەلاماری کانتۆنی عفرین بدات و ئامانجی سەرەکی هەڕەشەو تۆپبارانەکانیشی پەیامێکە بۆ ئەمەریکا و هاوپەیمانەکانی ، کەدەستبەرداری هاوکاری وهەماهەنگی شەڕڤانان بن، چونکە پێی وایە ، ئەگەر هاوپەیمانان  وەکو ئێستا هاوکاربن لەپرچەکردنی شەڕڤانانی یەپەگە و هەدەسە، ئەوا چارەنوسی رۆژئاواش وەکو باکوری عێراق دەبێتە قەوارەیەکی دیفاکتۆ و لەگەڵیشیدا کۆی پلانەکانی تورکیا لە سوریادا لەگۆڕدەنرێن وهێزەدەسەندەخۆرەکانیشی لە ئیدلیب ناچاری پاشەکشێ دەبن ،کەلەئێستادا ناوچەیەکی زۆریان بەهۆی هێرش وفشارەکانی سوپاکەی ئەسەدەوە لەدەستداوەو لەولاشەوە تورکیا  هیزەدەسەندەخۆرەکانی تاوانبارن بەهێرشەکردنەسەر بنکەی سەربازی روسیا لە بنکەی (حمیمیم) هەر لەمیانەی ئەم گۆڕانکاریانەوە هەفەتەی پێشو وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگێشتی هەردو بالویزی روسیا وئێرانی کرد ،کەدەستبەرداری هاوکاری هێزەکانی ئەسەد بن، کە هێرشەکانیان بەرەو دیهاتەکانی ئیدلیب وحەڵەب بۆتە هۆی ئاوارەبونی  سەدان خێزانی هێزو گروپەئیسلامیەکانی سەر بەتورکیا... لە ڕاستیدا تورکیا ناچارە  هیزەدەسەندەخۆرەکانی لەناوچەی شەهبا وئیدلیب والباب بکشێنێتەوە، ئەگەر روسیا وئێران دریژەبدەن بەهاوکاریەکانیان بە ڕژیمی ئەسەد .  بە کشانەوەی گروپە ئیسلامیەکانی بەرەی نوسرە و بەرەی رزگاری شام وگروپەکانی لەو ناوچانە کۆتایی بەدەسەڵاتی تورکیا دێت وکاتی خۆشی لەجیاتی داستبەسەراگرتنی جەرابلوس و اعزاز لەحەڵەب کشایەوە... فشارەکانی ئێستاشی بۆ سەر عفرین بۆ لەدەستنەدانی الباب وئیدلیبە ... لەلایەکی ترەوە بەلای کەمەوە دەیەوێ دەسەڵاتی یەپەگە لە رۆژهەڵاتی فوراتدا گەمارۆبدات ، ئەگەینا تورکیا چاک دەزانێ، کەلەداهاتویەکی نزیکدا هاوپەیمانان دەستبەرداری ئەو هێزانە نابن وبە پێچەوانەوە ،جگە لە جێگیرکردنی بنکە سەربازیەکانی  کۆمەڵێک راوێژکاری خانەنشینکراوی لەکانتۆنەکانی رۆژئاوا بڵاوەپێکردوە بۆ بەدامەزراوەییکردنی هیزەکانی رۆژئاوا و پێکەوەنانی سوپایەکی تایبەت بۆ پاراستنی سنورەکانی لە دەستدرێژیەکانی تورکیا و ئەسەد . هەوەها بەلەدەستدانی ناوچەکانی شەهبا وئیدلیب والباب ،تورکیا ناچار دەبێ ،کەبە  کشانەوەی ئەو هێزانەو خێزانەکانیان و ئیتر شتێک نامێنێ بەناوی (پشتێنەی ئارام) وباکوری سوریاش دەبێتە قەوارەیەکی سیاسی ولە ڕوی سەربازیشەوە یەپەگە وهەدەسە لەئاستی داکۆکی وپاراستنی سنورەکانیاندان بەرانبەر هەڕەشەکانی ئەردۆغان و رژیمی ئەسەدیش بپاریزن،  پلانی درێژەدان بەدابڕینی عفرین  لەکانتۆنەکانی جەزیرە کۆتایی دێت و سنوری رۆژئاواش بەرانبەر  بەشڕناخ تا ئەسکەندەرونە درێژدەبیتەوە ،تەنها (٣٥) کیلۆمەتری دەمێنێ بۆسەر دەریای سپێ ناوەراست ،،، ئەمە لەکاتێکدا  ئەگەری ئەوەش  هەیە ،کە ڕژێمی سوریاش ئامادەیی دانوستاندنی لەگەڵ رۆژائاوادا  هەبێت و  کۆتایی بەڕشتنی فرمێسکی تیمساحی ئەردۆغان دێت بۆ خەڵکی سوریا. 

تورکیا و ولاتانی یەکێتی ئەوروپا :
لەلایەکی ترەوە تورکیا تا دێت لە یەکێتی ئەوروپاش دورتر دەکەوێتەوە، بەهۆی لێدوان و رەفتارەکانی ئەردۆغانەوە بەرانبەر  بە وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا وبەرتەسکردنەوەی ئازادیەکان و زیندانیکردنی رۆژنامەنوسان و  پێکهێنانی تیمی تایبەتی بۆ کوشتن وڕاوەدونانی بەرهەڵستکارانی ڕژێمی ئەردۆغان لە وڵاتانی ئەوروپاییدا بەتایبەتی لە ئەڵمانیا، بۆیە لەماوەی پێشودا ئەردۆغان شاندێکی تایبەتی پێکهێناوە بۆ سەردانیکردنی حیزبەسۆسیال دێمۆکراتەکانی ئەوروپا ،کەلەئێستادا زۆربەی سۆسیال دێمۆکراتەکان لەسەردەسەڵاتن وکاریگەریان دەبێ لەسەر پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپادا،بەو ئامانجەی، کە جارێکیتر مەسەلەی ئەندامبونی تورکیا لەهەڵپەسێردراوی دەرباز بکەن ودانوستاندنەکان دەست پێبکاتەوە، چونکە لەگەڵ هەڵپەساردنی ئەندامێتی تورکیا  لەیەکێتی ئەوروپادا بەشەبودجەی  ئاسانکاری  پەڕینەوە بەرەو ئەندام بون نادرێتە تورکیا ، کە تەرخاندەکرێت بۆگەشەپێدانی ژیرخانی وڵاتان بۆ ستاندارتی ئەوروپی... و سەرەتا هەر یەک لە سۆسیال دێمۆکراتەکانی ئەڵمانیا ونەمسا هەڵویستی خۆیان لەبارەی ئەندامبونی تورکیا لەیەکێتی ئەوروپا بەڕاشکاوی ڕاگەیاند... هەرچی سۆسیالدیمۆکراتەکانی (SPD) ئەلمانیا هەمان هەڵویستی هێلموت شمیدی دوبارەکردەوە سەبارەت بەئەندامبونی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپادا، کە پێش 40 ساڵ لەمەوبەر وتویەتی  لە یەکێتی ئەوروپادا جێگەیەک نیە بۆ تورکیایەکی (٧٠*) ملیۆنی لەشەقامەکانیدا پیاسە بکەن واچاکترە هەر لە تورکیا بمێننەوە (ok)  یاری بکەن. لەڕاستیدا جموجولەکانی ئەردۆغان لەناردنی شاندێکی ئاکپارتی بۆ وتوێژ لەگەڵ سۆسیال دێمۆکراتەکانی ئەوروپا لە لێدوانێکی (سیگمار گابریل) ەوە سەرچاوەی گرتوە، کە دوای دەرچونی بەریتانیا لەیەکێتی ئەوروپا سەبارەت بەئەندامێتی تورکیا وتویەتی ، کە دەشێ هەما نمامەڵەی (ئۆکرائینا)ش لەگەڵ تورکیادا بکەین، بەڵام لێدوانەی گابریل پەرچەکرداری کۆی سۆسیال دێمۆکراتەکانی ئەوروپای لێکەوتەوە بەتایبەتی راوێژکاری نەمساوی (سباستیان کورز - ÖVP) و (کریستیان کێرن - SPÖ)کەهەمان هەڵویستی هێلموت شمیدیشى هەیە بەرانبەر بەتورکیا... لە ئێستاشدا ، کە بولگاریا سەرۆکایەتی یەکێتی ئەوروپا دەکات ئامادە نین ،تەنانەت چاوپێکەوتنیش لەوبارەیەوە لەگەڵ ئەردۆغاندا ئەنجام بدەن. لە ڕاستیشدا سیگمار گابریلیش هەمان هەڵویستی  (گێرهارد شرۆدەر) ی هەیە، کەلەساڵی ١٩٩٠ بەدواوە هەندێک هەڵویستی نەرمی نواند بەرانبەر بەتورکیا و پرۆسەی ئەندامبونی ،کەلەم دواییانەشدا ئەنگیلا مێرکل زۆرهەوڵیدا رۆژنامەنوس(دەنیز یوجەل) بەڕەگەز تورک وهەڵگری رەگەزنامەی ئەڵمانی رزگار بکات وهەوڵەکانی بێهودە بون، بەڵام ،کە گێرهارد شرۆدەر داوای ئازادکردنی کرد لەئەردۆغان داواکەیان ڕەتنەکردەوە یەکسەر ئازادیان کرد.

کێشەکانی تورکیا و ئەمەریکا :
لە ڕاستیدا پەیوەندیەکانی ئەمەریکا و تورکیا لەساڵی ٢٠٠٣ بەرەوئالۆزی  چوە وهۆکارەکەشی لەبنەڕەتدا دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی دەسەڵاتی ئاکپارتی، کەلەبنچینەدا دژە رۆژئاوایی وئەمەریکایین ، چونکە  هەر لەگەڵ هاتنە سەردەسەڵاتیاندا کەوتنە وێزەی دامەزراوەی سەربازی، کەبەوە ناسرابون ، کە پرۆ ئەمەریکایی بن. لەساڵی ٢٠٠٣ بۆ ساڵی ٢٠٠٨ توانیان کۆتایی بەکاریگەری  و هەژمونی سوپا بهێنن بەسەر سیاسەتی تورکیاوە وبەجۆرێک بەشیکی زۆر جەنرالەکان پەنایان بردە خۆکوشتن وبەجێهێشتنی تورکیا . لەوساوە بۆ ئێستا ودوای ڕوداوەکانی بەهاری عەرەبی وهێنانی داعش وپێکەوەنانی چەند هێز وگروپێک لە ئیسلامیە رادیکالەکان لە سوریادا لەلایەن حکومەتی ئاکپارتیەوە، بەڵام لە ئێستادا ئەمەریکا لەسەرلەبەری سیاستی تورکیا رازی نیە ودەیەوێ سنورێک بۆ سەرپێچیەکانی  لە عێرا ق وسوریا وئەوروپادا دابنێ... لەماوەی هەفتەکانی پێشودا بینیمان، کە چۆن رەزا زەراب دادگایی کرا و لەئەنجامیشیدا  دەرکەوت ،کە کۆی حکومەتی ئاکپارتی لەسکانداڵێکی نێودەولەتیەوە تێوەگلاون . ئەمە سەرەڕای سەرپێچیەکانی  وەکو ئەندامێکی پاکتی ناتۆ و بادانەوەی بەڵای روسیا و کڕینی سیستەمی (موشەکی  س ٤٠٠) وسەرکردایەتیکردنی وڵاتانی ئیسلامی دژی بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمەریکا سەبارەت بە ناسینی (قدس) وەکو پایتەختی ئیسرائیل.

کێشەکانی تورکیا و روسیا : 
بەدرێژایی میژوی عوسمانیەکان و کەمالیستەکان تورکیا نەیارو دوژمنی سەرسەختی روسیای تزاری و کۆمۆنیستەکان بوە، ئێستاش کە حیزبێکی ئیسلامی وەکو ئاکپارتی دەسەڵاتدارە،پەیوەندیەکانی ئەو دو وڵاتە،پەیوەندیەکی ناتەندروست وتاکتیکیە، بەڵام بەهۆی تێکچونی پەیوەندیەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمەریکا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپادا،تورکیا لەناچاریدا بەلای روسیادا بایداوەتەوە، ئەگەینا  لە ڕاستیدا تورکیایەک ،کە ئابوریەکەی بەندە بەسەرمایەی بێگانەوە،بەتایبەتی سەرمایەی ئەوروپی وئەمەریکی هەرگیزن اتوانێ ببێتە هاوپەیمان ودۆستێکی ستراتیژی وڵاتێکی وەکو روسیا، بەتایبەتی دوای تێوەگلانی لەگەڵ سوریای هاوپەیمانی روسیادا . تورکیا بەهۆی سروشتی حوکمڕانیەکەیەوە هەرگیز ناتوانێ دۆستی راستەقینەی نە ئەمەریکا بێت ، نە روسیا، بەڵکو ماخۆلانێتی لەپێناوی مانەوەی خۆیدا... خستنەخوارەوەی فڕۆکەجەنگیەکەی روسیا لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا بەرزترین بارگرژی لێکەوتەوە ، کە پاشان تورکیا لەبەرانبەر ئەو ڕوداوەدا پاشکشەی بەهێزەدەسەندەخۆرەکانی کرد  لە حەڵەب بۆ بەرژەوەندی هێزەکانی ڕژێمی ئەسەد و هێشتا بارگرژیەکانی نێوان روسیا وتورکیا کۆتایی نەهاتوە ، چونکە روسیا هاوکاری هێزەکانی ئەسەد دەکەن لە گرتنەوەی پارێزگای ئیدلیب ودیهاتەکانی دەوروپشتی... وەکو لە پێشەوە باسی سروشتی ئاکپارتیمان کردوە، کە تورکیا ناتوانێ دەسبەرداری هێزە ئیسلامیە رادیکالەکان بێت، کە دو رۆژێک پێش سەری ساڵ ٢٠١٧ پەلاماری بنکەیەکی روسیایان دا لە حمیمیم، کە بەدواداچونەکانی  شاندە پسپۆڕەکانی روسیا،  تورکیا (دایکەدزان) ە کەی دەرچو .

کێشەکانی تورکیا و ئێران :
دەوڵەتی ئێرانیش بەهەمان شێوەی روسیا  ئەم دو وڵاتە بەدرێژایی مێژو لە ململانێ پاوانخوازی دەسەڵاتدا بونە، کە دەتوانین ناکۆکیەکانیان بگەڕێنینەوە بۆ بەرەبەیانی هاتنی نەتەوەبەرەگەز تورکەکانەوە دەستی پێکردوە وئێرانیش تاکە وڵاتێک بوە، کە هەرگیز تورکە سەلجوقیەکانیش  بەهۆی بەهێزی کەلتور وشارستانیەکەیانەوەوەکو پێویست بۆیان داگیرنەکراوە. لەسەردەمی ئێستاشدا ئێران و تورکیا وەکو دو دەوڵەتی مەزهەب جیاواز هەمیشە لەململانێدان وکێبڕکێانە لەسەر پاوانخوازی لەدونیای ئیسلامیدا ... لە رابوردوشدا هەردوکیان نوێنەرایەتی ئیمپراتۆریەتی سوننە وشیعەیان کردوە. ئێستاش سەرەڕای  کێشەجۆراجۆر وناکۆکیەکانیان جارێکیتر لەناو خاکی سورایادا بەرژەوەندیەکانیان بەریەکدەکەون، ئێران داکۆکیکارێکی سەرسەختی مانەوەی ڕژێمی ئەسەدە و تورکیاش پێچەوانەکەی، بەڵام لەسەر دژایەتیکردنی بونی هەر دەسەڵاتێکی کوردی هاوڕاو هاودەنگن .
‌ 1498 جار بینراوه‌
18/01/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
بورهان حاجی سلێمان
شوان داودی - گۆشه‌ی له‌ژێ چاویلكه‌وه‌
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
راپرسی
پێت وایە دۆخی ئێستای كوردستان بەچی چارەسەر ئەبێت؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved