وتار
دەبێ هەموو کوردێک هاو هەڵوێست بێت بۆ شاری عەفرین

ئەردەلان رەفیق

بۆ ئەوەی بۆ هەموو کوردێک یان بۆ هەموو ئەوانەی ناوی شاری عەفرینیان بیستوە بزانن کە ستەمێکی گەورەیە لە عەفرین دەکرێت ئەوەی بەرامبەر کۆبانێ کرا با هەمان شێوەش بەرەمبەر عفرین نەکرێت و هەمان شت دوو بارە نەبێتەوە با ئەم هەموو خەڵکە یێ ماڵ و حاڵ نەبن و با هەوڵ بدرێت عفرین لە دوژمنان بپاریزرێت بۆ ئەوەی دەنگمان بگات بە هەموو جیهان تاکو بەو سەرماو سۆڵەیە خەلکی عفرین ئاوارە و دەر بەدەر نەبن بایەک دەنگ بین و دەست لەناو دەست بین . 
بە پێی سەرچاوە و لێکدانەوە و زانیارەکان شاری عفرین شارێکە پڕاو پڕە لە خەلکی شارەزاو ڕۆشنبیر و خۆڕاگر و بە ئەزموون بوێر و چالاک لە زۆربەی سێکتەرەکانی ژیاندا پێویست و ئەرکە لەسەر شانی هەموو کوردیک ئیدانەی ئەو هێرشە بکات کە لەلایەن تورکیاوە دەکڕێتە سەر شاری عفرین و ئەو هیرشە بە کارێکی زۆر نا شیاو بزانین و دەنگەکانمان کۆک کەین و دژی ئەو هیرشە نا مرۆڤانەیەبین بۆ ئەوەی چیتر تورکیا دەستی نەچێتە خوێنی کوردە بەشەرەف و خۆڕاگرەکان. 
پێوستە هەموو کوردێکی سەرزەوی پێکهاتەی ( عفرین ) بزانێت لە ڕوی ژمارەی دانیشتوان و شوێنی جوگرافی و و ئاین و پیشەسازی ،،
 عەفرین (Efrîn,Arfîn ) شارێکی ڕۆژاوای کوردستانە، کە کەوتۆتە پارێزگای حەلەب. ئەم شارە لە سنووری باکووری ڕۆژاوای سووریا و لە ناوچەیەکی کوێستانی بە ناوی کرمانج (بە عەرەبی: جبل الاکراد ) هەڵکەوتووە.
٣٦٦ گوندی لە پانتایی 2.033 کم لەخۆ گرتووە. ژمارەی دانیشتووانی زیاترە لە ٨٠هەزار کەس. ژمارەی دانیشتووانی ناوچەی عەفرین زیاترە لە 460 هەزار کەس، کە لە 7ناوچەدا جێگیر بوون.
ئەم شارە پاڵی بە بناری زنجیرە کێوی کرمانج داوە و ڕووباری عەفرین بەلایدا تێدەپەڕێ. بەرزترین کێوی ئەم مەڵبەندە، کێوی هەوارەیە ، کە بەرزییەکەی لە ئاستی دەریا 1200 میترە.
دانیشتووانی عەفرین کوردن و بە زمانی کوردیی باکووری قسە دەکەن.
زۆربەی خەڵکی ئەم ناوچەیە موسڵمانی حەنەفین . لە چەن گوندی ئەم ناوچەیە زەردەشتی و عەلەویش نیشتەجێن.
یشەسازی سەر بە پەروەرشی زەیتوون وەک: دەرهێنانی ڕۆنی زەیتوون و چێکردنی سابوونی زەیتوون، لەم شارەدا زۆر برەوی هەیە.
شاری عەفرین لە سەرسەوزترین شارەکانی سووریایە و باخ و بێستانی زۆر و بەرفراوان و کوێستانە فێنکەکانی، هەمیشە بابەتی سەردانی گەشتیاران بووە.
کۆبانی و عەفرین. لە ٢١ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا، ئەنجومەنی کانتۆنی جەزیرە حکومەتی دیموکڕاتی ئۆتۆنۆمی ڕاگەیاند دوابەدوای کۆبونەوەی کۆمەڵەی دەسەڵاتی یاسادانانی ئیدارەی دیموکراتی ئۆتۆنۆمی رۆژئاوای کوردستان لە عامودا. ئەنجومەنی کانتۆنی کۆبانیش ھەمان ڕێچکەیان گرت لە ٢٧ی کانونی دووەمی ٢٠١٤دا.

‌ 362 جار بینراوه‌
23/01/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
راپرسی
کێ بەرپرسە لەم دۆخەی ئێستای کوردستان؟

سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved