وتار
ریفراندۆم و عەفرین و دەروازەكانی خیانەت

موعتەسەم شوانی


دیارە لەوەتەی حكومەتی تورك هەیە دژایەتی بوونی دەوڵەت و سەربەخۆیی كورد دەكات و بەهەر رێگەیەك بێت هێرش دەكاتە سەر هەر هەوڵێك بۆ دروست بوونی كیانی كوردی و خۆشیان ئەوەیان نەشاردۆتەوەو چەندین جار ئەردۆغان وتویەتی “ئەگەر لەئەفریقیاش لەسەر بەردێك بنوسرێت كوردستان ئێمە دەچین و تێكیدەدەین”، بەڵگەیەكیش بۆ ئەو وتەیەی ئەوان، دژایەتی كوردانی رۆژئاوایە، كە لەوەتەی كوردانی رۆژئاوا دەركەوتوون رێگە نەماوە نەیگرنەبەر بۆ دژایەتی ئەوان، و ئەم هێرشەی عەفرینیش نمونەیەكی تری زیندووی ئەو بابەتەیە.
بەڵام ئەوەی سەیرە ئەم رژێمی توركیایە كاتێك كە لە باشور باس لە ئەنجامدانی ریفراندۆم دەكرا بە شەرمەوە جار جارێك دەیوت ئێمە دژی ریفراندۆمین بەڵام هیچ كاردانەوەیەكیان وەك ئێرانیەكان نەبوو بەرانبەر ئەو ریفراندۆمە هەتا ئەنجامدرا، لەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم رووی راستەقینەی تورك دەركەوت بەرانبەر بەو كارەو دەستیان لەناو دەستی ئێران و عێراق نا و كوردیان لە باشور بەم دۆخەی ئەمرۆ گەیاند.
ئەوەی لەوەش سەیرترە ئەوەیە كەسەرانی ریفراندۆم لەكوردستان لەگەورەیانەوە تا بچوكیان خۆیان (بەجیمس بیكەر) ناگۆڕنەوە لەسیاسەت و دبلۆماسیەتتدا كەچی گوێیان لەكەس نەگرت و ئەو ریفراندۆمە ماڵوێرانكەرەیان هەر ئەنجامدا و دیارە هەر هەموو ئەوانەی بەشداری لیژنەی باڵای ریفراندۆمیان كرد بەرپرسن لەو نەهامەتیەدا، بەڵام مەسعود بارزانی بەرپرسی یەكەمە و لەهەموان بەرپرسترە و دیارە لەهەموانیش خۆی بەشارەزاتر دەزانێت، بۆیە ئێستا كاتی ئەوەیە كەلە مەسعود بارزانی بپرسین تۆ بۆ ریفراندۆمت ئەنجامدا؟ بۆ ئەوەندە سوور بوویت لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم؟
من بۆخۆم ئەو كارە واتا ریفراندۆم بەپیلانی توركیا دەزانم و تەنها دوو راڤەش هەیە بۆ ئەو كارەی كە مەسعود بارزانی ئەنجامیدا كەئەویش ئەمەیە:
ئەردۆغان بەلێنی بەمەسعود بارزانی دابوو كە ژیر بەژێر پشتگیری ریفراندۆم بكات نەهێلێت بەم دۆخەی ئێستا بگات هەتا كارەكە ئەنجامدرا ولەدوای ئەنجامدانی ریفراندۆم رووی راستەقینەی خۆی پێشان بەمەسعود بارزانی داو كڵاوی لەسەرنا.
ئەردۆغان بەزۆرو بەهەڕەشە ریفراندۆمی بەمەسعود بارزانی كرد بۆ ئەوەی دەسەڵاتی كوردی لەباشوری كوردستان بچوك بكاتەوە وردە وردە لەناوی بەرێت.
باشترین بەڵگەش بۆ ئەم راڤەیەی من ئەوەیە كە نە پارتی و نە مەسعود بارزانی هەتا ئێستا بەوشەیەكیش گلەییشیان لەهەڵوێستی توركیا نەكردووە وبگرە هاوكاری توركیاش دەكەن بۆلێدانی كوردانی رۆژئاوا ولەشكرەكەی ئەنەكەسەشیان خستۆتە خزمەتی توركیاوە بۆ لێدانی پەیەدە و هێرش كردنە سەر عەفرین، لەكاتێكدا تەنانەت ئەمریكاشیان بەخیانەت تۆمەتباركرد، لەكاتێكدا ئەمریكا بەدیلی بۆ ریفراندۆم هەبوو بەڵێنی بەكورددا كە ئەگەر ریفراندۆم دوابخرێت ئەوان پشتگیری دەكەن.
هەڵبەتە عێراق وئێرانیش هاوكاری توركیایان كرد بەوەی كەهێرشەكەیان بۆ سەر كورد لە باشور لەكەركوكەوە دەست پێكرد بۆ ئەوەی شانەكە لەسەری یەكێتیدا بشكێت و ئەوەشیان بۆ هاوكاری مەسعود بارزانی بوو.

‌ 646 جار بینراوه‌
27/01/2018
Print Friendly and PDF
بابەتەکانی تری نوسەر
Telerik
سەرەکی  |    دەربارە  |    پەیوەندی  |    ئەرشیف
© 2015 HewalNews.com, All Rights Reserved